ناوی شه‌یل، که به ئاسانی ناتوانرێت بکرێته کوردی، بریتییه له‌شێوازێکی ناته‌قلیدی له‌ده‌رهێنانی نهوتو غاز. گه‌ر به زمانێكی ئاسان بدوێین بریتیه له‌ده‌رهێنانی نهوتو غاز له‌جێگاو به شێوازی وه‌ها که هه‌تا ئه‌م دواییانه وه‌ها دائه‌نرا که له‌ڕووی ئابورییه‌وه تێچوونی زۆره وه له‌ڕووی ژینگه‌وه زیانی زۆره. لێره‌دا بۆ خوێنه‌ری رۆژنامه پێویست ناکات به پێکهاته‌ی کیمیایی ئه‌م ماده‌یه‌دا بڕۆین. به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگه ئه‌وه‌یه که چۆن ده‌ستکردن به ده‌رهێنانی غاز‌و نه‌وت به‌م شێوازه کاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر سیاسه‌ت، ئابوری وه هاوسه‌نگی هێز له‌سه‌ر ئاستی جیهانو وه پاشان چۆن کاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر کورد له‌هه‌رێمی کوردستان.
ئه‌م جۆره لهنهوتدهرهێنان ئه‌مرۆ وه‌ك شۆرشێک ته‌ماشا ده‌كرێت له‌بواری وزه‌دا له‌جیهاندا. شۆرش به‌مانای وه‌رچه‌رخانێکی گه‌وره رووئه‌دات له‌بواری وزه له‌رووی شێوازی ده‌رهێنان، جوگرافیا ده‌رهێنان. ئه‌م وه‌رچه‌رخانه هێنده کاریگه‌ره که به جۆرێک ئه‌مرۆ له‌ئاستی جیهاندا له‌زۆر ناوه‌نده‌کانی لێکۆڵینه‌وه، خانه‌ی بیره‌کان، ناوه‌نده‌کانی جیوپۆلهتیکو دیداره گه‌وره‌کان به چڕی قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌كرێت.
له دواین دیداری جیهانی له‌باره‌ی ئاسایشه‌وه، له‌سه‌ره‌تای مانگی شوبات ، که ساڵانه له‌شاری میونخی ئه‌ڵمانی سازده‌کرێت، ته‌وه‌ره‌یه‌كی سه‌ره‌كی له‌کاتژمێر پێنج‌و نیو بۆ حه‌وتی ئێواره ده‌رباره‌ی ئه‌م وهرچهرخانهبوو. دیداره‌که له‌لایه‌ن دانیال یرگنهوه به‌رێوه‌برا که یه‌كێکه له‌هه‌ره ناسراوترین مێژوونووسه‌کانی بواری نه‌وت. له‌دیداره‌که‌دا نوێنه‌رانی ئه‌ڵمانیا، روسیا، یه‌كێتی ئه‌وروپا، کۆمپانیای شێڵ وه باڵوێزی ئه‌مریکا ناوه‌ندی نیوده‌وڵه‌تی بۆ کاروباری وزه به‌شداریانکرد. دیاره ئه‌م وه‌رچه‌رخانه‌ی وزه هاوسه‌نگه به کێشه‌کانی وه‌ك چه‌کی ئه‌تۆمی ئێران، دۆخی سوریا، قه‌یرانی ئابوری یه‌كێتی ئه‌وروپا وه هه‌ڵکشانی چین. به‌مانایه‌كی تر یه‌کێکه له‌بابه‌ته‌کانی سه‌ری سه‌ره‌وه‌ی ئه‌جیندای جیهان. ده‌رهێنانی ئه‌م جۆره نه‌وته به چه‌ندین شێواز کاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر هه‌رێم گرنگترینیان نرخ‌و جیوپۆله‌تیکه، به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئه‌م دوو کاریگهریهو پاشهاته‌کانی هه‌ڵوێسته بکه‌ین، با بپرسین بۆ له‌م دوو روانگهیهو وه چۆن؟
ده‌رهێنانی نه‌وت غاز به‌م جۆره نوێیه له‌ئه‌مریکا له‌چه‌ند ساڵی رابووردوودا به گورژمێکی زۆر ده‌ستی پێکردوه. به‌ره‌وپێشچوونی زۆر له‌بواری غازدا روویداوه، به جۆرێک ئێستا ئه‌مریکا پێویستی به غازنیه وه له‌داهاتوویه‌كی نزیکدا ده‌توانێت غاز بۆ ده‌ره‌وه بنێرێت. له‌بواری نه‌وتدا چاوه‌روان ده‌كرێت که له‌ساڵی 2020 ئه‌مریکا هێنده‌ی سعودیه نه‌وت به‌م رێگایه ده‌ربهێنێت. به‌جۆرێک به‌م زوانه ئه‌مریکا پێویستی به نه‌وت نیه له‌ده‌ره‌وه. دیاره ئه‌م وه‌رچه‌رخانه له‌ئه‌مریکا له‌چه‌ندین لاوه گرنگی هه‌یه، له‌وانه گه‌شه‌ی زیاتر ته‌کنه‌لۆجیا له‌م باره‌وه که له‌ئه‌نجامدا ده‌بێته هۆی ئاسانکاری لهدهرهێاننای نهوتو غاز به‌م شێوازه. وه‌ك مێژووی وزه پێمان ده‌ڵێت له‌حه‌فتاکان ده‌رهێنانی نه‌وت له‌ده‌ریای باکور وه‌ك مه‌حاڵێک سه‌یرده‌كرا، ئه‌مرۆ به هۆی گه‌شه‌ی ته‌کنه‌لۆجیاوه وه‌ك ئاساییه‌ك ته‌ماشا ده‌كرێت. گه‌شه‌ی ته‌کنه‌لۆجی له‌مباره‌وه به مانای ئه‌وه‌دێت که جێگاکانی تری دونیا که ئه‌م جۆره نه‌وت وغازهیان هه‌یه به هه‌مانشێوه ده‌ست ده‌كه‌ن به ده‌رهێنانی. پاش ئه‌مریکا جێگایه‌كی تری که خاوه‌نی یهدهگهکێکی زۆره له‌مباره‌وه وڵاتی چینه. چین وه‌ها ده‌خه‌ڵمێنرێت که به‌شی 200 ساڵی داهاتووی وزه‌ی هه‌یه له‌م باره‌وه. ئێستا چین له‌گه‌ڵ کۆمپانیای شێڵدا له‌هه‌وڵی گه‌شه‌پێدانی ئه‌م که‌رته‌دایه. به‌م پێیه جوگرافیا وزه له‌رۆژهه‌ڵاتی ناوهراستو روسیاوه ده‌گۆرێت بۆ ئه‌و جێگایه‌نه‌ی که به ناوه‌ندی سه‌رچاوه‌ی وزه دانهئهنران هه‌تا ئه‌م دواییانه. ئه‌م گۆڕانکاریه کاریگه‌ی له‌سه‌ر شێوازی پهیوهندیو هاوسه‌نگی هێز ده‌بێت له‌دونیادا. گۆڕانکاریه‌كی گه‌وره که ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راستدا رووده‌دات ئه‌وه‌یه که چیدی نه‌وتی ئه‌م ناوچه‌یه به‌شێک نیه له‌ئاسایشی وزه‌ی ئه‌مریکا. بۆیه نه‌وت به‌های سیاسی به‌لای ئه‌مریکاوه له‌ده‌ست ئه‌دات، که ئه‌گه‌ری هه‌یه به‌های سیاسی بۆ هه‌میشه له‌ده‌ست بدات، وه ته‌نها ببێته کاڵایهكی ئابوری. بوونی نه‌وت به کاڵایهكی ئابوری جۆری سیاسه‌ی ئه‌مریکی ده‌گۆرێت له‌ناوچه‌که. چیدی ئه‌مریکا وه‌ها مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه‌که‌دا ناکات که گرنگیه‌كی ستراتیژیان بۆ ئه‌مریکا هه‌یه، به‌ڵکو بۆ ئه‌مریکا ده‌بنه وڵاتانێکی ئاسایی. دیاره هێشتا گرنگی تر هه‌یه وه‌ك پاراستنی ئاسایشی ئیسر