ئەرکێکی گرنگی وەزارەتی کشتوکاڵ


ساڵانی ڕابوردو هەر جوتیارێکی هەرێم چەند بەرهەمی گەنمی هەبوایە دەتوانرا لە سایلۆکانی هەرێم لێی وەربگیرێت ، هاوشیوەی ناوەڕاست و باشوری عێراق ، تائێستاش بۆ ئەوان هەر بەو جۆرەیە واتە( هەر جوتیارێکی ناوەڕاست و باشور چەند بەرهەمی هەبێت ئەتوانێ بیداتە سایلۆکان )
بۆساڵانی ٢٠١٧و٢٠١٨ و بەبڕیارێکی بەغداد کە ( کەمتەرخەمی گەورەی وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمیشی تێدابو ) بڕیاردرا بۆ هەر دۆنمێک ٨٠کیلۆ گەنم وەربگرن ، ئەم بڕیارە کێشەی گەورەی بۆ جوتیاران دروستکرد بەجۆرێک جوتیارێک ئەگەر ١٠ دۆنم زەوی هەبێت تەنها دەتوانێ ٨٠٠کیلۆ گەنم بداتە سایلۆ ، لەڕابوردو دەتوانرا هەموی وەربگیرێت .
بەجۆرێ تر ڕونی کەمەوە ، ئەگەر بەرهەمی ١٠دۆنم زەوی ١٥ تەن گەنم بێت کەلانی کەم ئەم بەرهەمەی دەبێت ، پێویستە ڕەسیدی نزیکەی ٢٠٠دۆنم زەوی هەبێ ئینجا دەتوانرێ ئەم بەرهەمەکەمە بدرێتە سایلۆ
ئەم بڕیارە ڕونە لەلایەک بۆ دژایەتی جوتیارانی هەرێم، لەلایەکی تر بۆ سودی بازرگانە عەرەبەکانە کەدێنە هەرێم و بەنرخی هەرزان گەنمەکە دەكڕنەوەو لەسایلۆکانی ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم کەهەندێکیان چەندکیلۆمەترێک دورن دەدەنە سایلۆکان .
بۆ یە دەڵێین ، وە داوا لە وەزارەتی کشتوکاڵ دەکەین ، پەلە بکەن لەناردنی وەفدێک بۆ بەغداد تائەم کێشە گەورەیە چارەسەربکرێت
لەبەرئەوەی لەکاتی خۆیدا زۆرمان وت لەسەر وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێم ئێستا پێویست نیە بچمەوە سەر وردەکاریەکانی هەڵەکانیان کە چۆن ئەم بڕیارەیان بەسەردا سەپاندن و بویە مایەی زیانێکی گەورە بۆ جوتیارانی هەرێمی کوردستان .