ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له هه‌ر شوێنێكی جیهاندا بێت، به پێی ئاست و ڕاده و پێگه‌ی ده‌سه‌ڵاته ئابووریهكهیهوه په‌یڕه‌و ده‌كرێ، واته ئابووری ده‌سه‌ڵات ئاراسته ده‌كات، ئه‌گه‌ر تیشكێكی چڕ بخه‌ینه سه‌ر گه‌شه‌ی ئه‌مڕۆی جیهان، تێهه‌ڵكێشێك له‌گۆڕان و ڕیزبه‌ندێك له جیاوازی جێگۆڕكێ ده‌بینین، كه به‌رزبوونه‌وه‌ی پایه‌ی ئابووری ڕیزبه‌ندی پایه‌ی ده‌سه‌ڵات ده‌گۆڕێت، له ساڵی هه‌شتاكاندا گروپی Newly Industrialized Countries (NIC) هاته كایه‌وه، كه بریتی بوون له‌وڵاتانی سه‌نغافوره و كۆریای باشور و هۆنگ كۆنگ و تایوان، بۆ ئه‌و كاته جوڵه و گه‌شه‌ی به‌رچاویان هه‌بوو، واته ئه‌و وڵاتانه‌ی چه‌مكی بهرههمهێنانو پێشهسازیو پڕكردنه‌وه‌ی پێداویستی خۆیان و هه‌نارده‌ی به‌رهه‌میان بۆ ده‌ره‌وه په‌ره‌ی ده‌سه‌ند و وه‌كو نیشانه‌ی به‌ره‌و پێشكه‌وتن ده‌رده‌كه‌وتن.
ده‌توانین پێناسه‌ی وڵاته بووژاوهكان به‌وه بكه‌ین كه گه‌شه‌ی ئابووری نێوخۆیان له ئاستێكی به‌رزه و خاوه‌ن دامه‌زراوه و به‌رهه‌می بازاڕی ناوخۆیی باشن و خاوه‌ن جڵه‌وی ئاسایشی ناوخۆنو هیچ گرفت‌و پێكدادانی نێوخۆیی له نێوان گروپ و ئیتن و ئاینی جیاواز و شه‌ڕی نێوخۆیان نیه و ئاسایشی نێوخۆیان جێگیره، بۆ نمونه وڵاتانیBRIC ( به‌ڕازیل و ڕوسیا و هندستان و چین ) ئه‌م وڵاتانه نزیكه‌ی ٢٥% ی ڕوبه‌ری جیهان پێك دێنن و ٤٢% ی دانیشتوانی جیهان و ١٥% ی به‌رهه‌می نێوخۆی هه‌موو جیهان ده‌گه‌رێته‌وه.
ئه‌م چوار وڵاته به پشتیوانی گه‌شه‌ی ئابووری خۆیان و به به‌رجه‌سته‌كردنی ده‌سه‌ڵاتی ئابووری له ده‌سه‌ڵاتی سیاسی‌دا، ده‌یانه‌وێ كاریگه‌ریان له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی سیاسی دونیادا هه‌بێ و ده‌سه‌ڵاتیان بسه‌پێنن، ئه‌مه‌ش چه‌مكێكی سه‌یر نیه به‌ڵكو ئاساییه، چونكه هه‌ر له‌و وڵاتانه‌ی خۆیان به ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و زه‌بری ئابووری بارودۆخی نێوخۆیی خۆیان ڕاگرتووه، ئه‌م وڵاتانه هه‌ندێكیان خاوه‌ن وزه‌ی ئه‌تۆمین، یا خاوه‌ن سامانی وزه‌یه‌كی زۆری سروشتین، یا خاوه‌نی ژماره‌یه‌كی زۆری دانیشتوان، یا ئه‌ندامی هه‌میشه‌ییه له‌ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی، واته كۆمه‌ڵێ ده‌وڵه‌تی خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتی ئابوورین و پێكه‌وه ده‌توانن گۆڕان له‌هه‌یكه‌لی ئابووری جیهاندا بكه‌ن .
كۆمه‌ڵێ ده‌وڵه‌تی بووژاوه‌ی دیكه، به‌پێی توانای به‌رهه‌مهێنان و كڕین و فرۆشتن و گه‌شه‌ی ناوخۆ و ژماره‌ی دانیشتوان و هه‌نارده‌كردن و وه‌رگرتنی سیمای پیشهسازیو ئاڵوگۆڕی نێوده‌وڵه‌تیه‌وه وبوونی لێكچوونێك له‌گه‌ڵ وڵاته پیشه‌سازیه‌كان، له ساڵی ٢٠١٠ دا بانكی به‌ڕیتانی- چینی ئه‌و وڵاتانه‌ی ده‌ستنیشان كرد كه پاشكۆی وڵاته پیشهسازیهكانن و كورتكراوه‌كه‌ی بریتی بوو له CIVETS ( كۆلۆمبیا و ئیندۆنیزیا و ڤێتنام و میسر و توركیا و باشوری ئه‌فریقا ) بوون[ ] له توێژینه‌وه‌یه‌كی زۆر چڕی سه‌نته‌ری به‌دواداچوونی ئابووری له ئه‌ڵمانیا، هه‌ردوو چه‌مكی BRIC و CIVETS ی ڕه‌تكرده‌وه و چه‌مكی E7 ی هێنایه‌كایه‌وه وبه واتای ( حه‌وت وڵاته بووژاوهكان) كه بریتی بوون له به‌ڕازیل و ڕوسیا و هیندستان و چین و مه‌كسیك و ئیندۆنیزیا و توركیا[ ]، ئابووری ئه‌م وڵاتانه ئه‌وه‌نده به په‌له و خێرا گه‌شه ده‌كات، كه له‌وانه‌یه G7 تێپه‌ڕێنێت، بۆ نمونه چین له ٢٠١٠ دا دووه‌م وڵاتی ئابووری بوو پاش ئه‌مریكا، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له ٢٠٢٥ ببێته یه‌كه‌م وڵاتی بازرگانی و ئابووری له جیهاندا.
گه‌شه و پێشكه‌وتنی وڵاته بووژاوهكان ڕه‌نگدانه‌وه‌ی زۆری له‌سه