ئاشكرایه كه كێشه‌ی هاتوچۆ كێشه‌ی سه‌رجه‌م وڵاتانی دنیایه به‌بێ جیاوازی، ئه‌گه‌ر وڵاتێكی پێشكه‌وتووبێت یان دواكه‌وتوو، به‌شێكی زۆری ئه‌م كێشه‌یه‌ش په‌یوه‌سته به‌زۆربوونی ژماره‌ی دانیشتووان‌و زیادبوونی ژماره‌ی ئۆتۆمبێل كه وه‌ك پێویست پێشبینی بۆ نه‌كراوه له‌ڕابردوودا.
100 ساڵ پێش ئێستا به‌دڵنیایه‌وه ژماره‌ی دانیشتووان‌و ژماره‌ی ئۆتۆمبێل‌و ژماره‌ی رێگاوبانه‌كان زۆر كه‌متربوون له‌وه‌ی ئێستا هه‌یه، بۆیه له‌گه‌ڵ زۆربوونی ژماره‌ی دانیشتووان‌و ئۆتۆمبێل له‌وڵاتاندا، كێشه‌ی هاتوچۆ دروست ده‌بێت، چونكه وه‌ك پێویست پلان دانه‌نراوه‌و پێشبینی دروست نه‌كراوه بۆ ئه‌م زۆر بوونه‌ی دانیشتووان‌و ژماره‌ی ئۆتۆمبێله‌كان بۆیه كارێكی زه‌حمه‌ته رووبه‌ری جاده‌كان فراوان بكرێت‌و ژماره‌ی جاده‌كان زۆر بكرێت، به‌تایبه‌تی ناوه‌ڕاستی شاره‌كان كه به‌هه‌زاران خانووی لێ دروستكراوه.
گرفتی پاركی ئۆتۆمبێل
ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستمه باسی بكه‌م له‌م نووسینه‌دا، گرنگی پاركی ئۆتۆمبێله بۆ كه‌م كردنه‌وه‌ی كێشه‌ی هاتوچۆی ئۆتۆمبێل‌و رێكخستنی هاتوچۆی ئۆتۆمبێل‌و هاووڵاتیان له‌شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان. به‌داخه‌وه نهحكومهتی هه‌رێمی كوردستان‌و نهكهرتی تایبه‌ت له‌دروستكردنی پڕۆژه‌كان‌و حكومه‌تیش له‌دروستكردنی فهرمانگهكانو وه‌زاره‌ته‌كان گرنگیه‌كی ئه‌وتۆی بهپاركی ئۆتۆمبێل نه‌داوه، ئه‌مه‌ش بۆته هۆكاری ئه‌وه‌ی كه قه‌ره‌باڵغی زۆر له‌به‌رده‌م كۆمپانیاكانی كه‌رتی تایبهتو دام‌و ده‌زگاو فه‌رمانگه‌كانی حكومه‌ت دروست ببێت‌و ببێته هۆی قه‌ره‌باڵغی جادهكانو كێشه‌ی هاتوچۆ بۆ هاووڵاتیانو ئۆتۆمبێله‌كان دروست ببێت.
لێره‌دا پێم باشه چه‌ند نمونه‌یه‌ك باس بكه‌م به‌هیوای ئه‌وه‌ی به‌شێك بێت له‌چاره‌سه‌ره‌كان: له‌شاری سلێمانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شارهوانیو دادگای سلێمانی وه‌ك دوو نمونه باس ده‌كه‌م كه دوو فه‌رمانگه‌ن له‌سلێمانی كه زۆرترین قهرهباڵغیو ئه‌ركی هاووڵاتیانی له‌سه‌ره، ده‌بینین ئه‌م دوو فه‌رمانگه‌یه پاركی ئۆتۆمبێلیان دروست نه‌كردووه بۆ ئه‌م خه‌ڵكه زۆره‌ی كه‌ڕۆژانه سه‌ردانیان ده‌كات، ته‌نانه‌ت له‌هه‌ولێریش زۆر له‌وه‌زاره‌ته‌كان كه‌هاووڵاتی سه‌ردانیان ده‌كات نازانێت ئۆتۆمبێله‌كه‌ی له‌كوێ دا‌نێت كه پێویست بوو هه‌م فهرمانگهكانو داموده‌زگاكان له‌دروستكردنی بیناكاندا پاركی ئۆتۆمبێلیان به‌هه‌ند وه‌رگرتایه، ته‌نانه‌ت به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی هه‌ولێرو سلێمانیش كه‌خۆیان رێكخه‌ری هاتوچۆی هه‌رێمی كوردستانن، پاركی ئۆتۆمبێلی تایبه‌ت به‌خۆیان نییه كه‌ڕۆژانه هه‌زاران هاووڵاتی سه‌ردانیان ده‌كات.
داهاتی پاركی ئۆتۆمبێل
له‌هه‌موو وڵاتیكی دنیادا شارهوانیو هاتوچۆ به‌رپرسن له‌ڕێكخستنی هاتوچۆی ئۆتۆمبێل، لای ئێمه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شارهوانیو هاتوچۆ خۆیان پاركی ئۆتۆمبێلیان نییه نازانم خه‌تای كییه؟ له‌لایه‌كی تره‌وه ده‌یان ئوتێل‌و چێشتخانه ده‌كرێته‌وه لهنهخشهكهیاندا پاركی ئۆتۆمبێلی تیادا نییه، نازانم چۆن شاره‌وانی ئیجازه‌یان ده‌داتێ؟.
له‌لایه‌كی تره‌وه پاركی ئۆتۆمبێل رێگه‌یه‌كی زۆرباشه بۆ به‌ده‌ستهێنانی داهات، با لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان سه‌ردانی ئه‌نقه‌ره‌و ئه‌سته‌نبول بكهنو بزانن داهاتی پاركی ئۆتۆمبێل له‌ساڵێكدا ده‌یان ملیۆن دۆلار په‌یدا ده‌كات بۆ شاره‌وانییه‌كان، ئه‌گه‌ر فه‌رمانگه‌كانی دادگا‌و پاسپۆرت‌و باج‌و نشینگه‌و شارهوانیو كاره‌باو هاتوچۆو نهخۆشخانهكانو تاپۆو چاودێری دارایی‌و ته‌نانه‌ت پارێزگای سلیمانیش ئه‌گه‌ر پاركی ئۆتۆمبێلیان هه‌بوایه، ئه‌وه ساڵانه سه‌دان ملیۆن دینار داهاتیان بۆ حكومه‌ت به‌ده‌ست ده‌هێناو كێشه‌ی هاتوچۆی ئۆتۆمبێلیشیان چاره‌سه‌ر ده‌كرد.
هه‌ماهه‌نگی نێوان شارهوانیو هاتوچۆ
ئه‌گه‌ر ئه‌م پلانه‌ی باسم كرد قورس بێت له‌ئێستادا جێبه‌جێ بكرێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه زه‌وی پێویست نه‌ماوه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته تكایه زۆر گرنگه كه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شارهوانیو هاتوچۆ هه‌ماهه‌نگی زۆریان له‌نێواندا هه‌بێت له‌داهاتوودا سه‌باره‌ت به‌دروستكردنی فه‌رمانگه حكومییهكانو ته‌نانه‌ت پڕۆژه‌كانی كه‌رتی تایبه‌تیش كه پێویسته پاركی ئۆتۆمبێل له‌به‌رچاو بگرن، به‌مه‌به‌ستی رێكخستنی هاتوچۆی ئۆتۆمبێل به‌تایبه‌تی له‌ناوه‌ڕاستی شاره‌كاندا، جێی ده‌ستخۆشیه كه به‌شێك لهسوپهرماركێتهكان گرنگیان داوه به‌دروستكردن