ژاپۆن یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی شارستانیه‌تێكی دوورودرێژی هه‌یه و ئێستاشی زۆر پێشكه‌وتووه و داهاتووشی زۆر گه‌شه، كه‌واته په‌روه‌رده‌كردن له‌سه‌ر شێوازی ژاپۆنی شتێكه ده‌بێت تێی بڕوانین و لێی بكۆڵینه‌وه، وه ئایا گه‌لی ژاپۆن چی ده‌كه‌ن تا خه‌ڵكه‌كه‌یان گه‌شتۆته ئه‌م ئاسته له ژیری، لێره‌دا ئاشنا ده‌بین به په‌روه‌رده له ژاپۆن و هه‌ندێك ورده‌كاریی سه‌رنجڕاكێش.
یه‌كێك له‌و شتانه‌ی كه ناكرێت تیایدا ناكۆك بین بریتیه له‌وه‌ی له‌م سه‌رده‌مه‌ماندا ژاپۆن وڵاتێكی سه‌ركه‌وتووه و زه‌به‌لاحێكی بواری ته‌كنۆلۆژیایه و له‌ڕووی ئابوری و په‌روه‌رده‌ییشه‌وه مه‌كانه‌تێكی تایبه‌تی هه‌یه له نێو وڵاتانی جیهاندا، ئه‌مه‌ش بێگومان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هه‌ندێك سیاسه‌ت كه وڵاته‌كه په‌یڕه‌وی ده‌كات له پێگه‌یاندنی ڕۆڵه‌كانیدا، هه‌رچه‌نده ژاپۆن وڵاتێكه پڕه له بومه‌له‌رزه و له هه‌موو كاتێكدا به‌بێ هیچ ئاگاداریه‌كی پێشوه‌خته، به‌ڵام سه‌رباری ئه‌م هه‌موو كاره‌ساته سروشتیه ژاپۆن توانیویه‌تی مه‌كانه‌تێكی مه‌زن له‌نێو وڵاتانی پێشكه‌وتووی جیهاندا هه‌بێت و هه‌مووانیش گه‌واهی ئه‌و ڕاستیه‌ن، ئه‌وه‌ی گومانی تێدا نیه ئه‌وه‌یه گه‌شه و پێگه‌شتنی نه‌ته‌وه‌یه‌ك به‌نده به‌گه‌شه‌ی ڕۆڵهكانیهوه، له‌گه‌ڵ ناوهێنانی گه‌لدا تاكه ڕێگه‌یه‌ك بۆ گرنگیدان به گه‌ل بریتیه له نه‌وه‌ی تازه و ئه‌و شێوازه‌ی په‌یڕه‌و ده‌كرێت له پێگه‌یاندن و په‌روه‌رده‌كردنی نه‌وه‌كه‌یدا تاببنه هاوڵاتیه‌كی گونجاو و بتوانن به‌رپرسیارێتی به‌ره‌وپێشبردنی گه‌ل بگرنه ئه‌ستۆ، كاتێكیش گه‌وره ده‌بن ئه‌م گه‌له گونجاوه ده‌بنه ڕێچكه بۆ پێگه‌یاندنی نه‌وه‌ی داهاتوو، تا ئێمه‌ی كورد له ڕۆژئاواوه فێر بین ده‌بێت بڕوانین چۆن پێكه‌وه ده‌ژین و چۆن پێكه‌وه هه‌ڵده‌كه‌ن، ده‌بێت بزانین ڕوانگه‌یان بۆ ژیان له‌گه‌ڵ ڕۆله‌كانیان چۆنه تا لێوه‌یان فێر بین و ئه‌و لایه‌نانه‌ی له ڕۆشنبیریی ئه‌واندا هه‌یه و له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا ده‌گونجێت وه‌ری بگرین، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین جیاوازی بكه‌ین و كاریگه‌ریمان هه‌بێت، له‌به‌ر ئه‌مه لایه‌نی سه‌ره‌كی گفتوگۆكه‌مان لیره بریتیه له په‌روه‌رده‌كردن له‌سه‌ر شێوازی ژاپۆنی و چۆن ژاپۆنیه‌كان ڕۆڵه‌كانیان پێده‌گه‌یه‌نن و په‌روه‌رده‌یان ده‌كه‌ن و هانی لێهاتوویی و به‌هره‌كانیان ده‌ده‌ن تا بتوانن ئه‌و كاریگه‌ریه مه‌زنه‌یان هه‌بێت له‌كاتی گه‌وره‌بوون و پێگه‌شتنی گه‌لدا ببێته شارستانیه‌تێكی به‌هێز، پاشان ئاشنا ده‌بین دیارترین به‌هاكانی به‌شداربوو له به‌رزكردنه‌وه‌ی مه‌كانه‌تیان له ته‌واوی بواره‌كاندا، ئێمه ده‌توانین ئه‌و به‌هایانه وه‌ربگرین كه له‌گه‌ڵ كه‌لتور و ڕه‌وشتی كورددا ده‌گونجێت و بتوانین په‌یڕه‌ویان بكه‌ین به‌بێ فشار خستنه سه‌ر ڕۆڵه‌كانمان، ئه‌مه‌ش لایه‌نه‌كانی گفتوگۆی ئه‌م نوسراوه‌مان ده‌بێت.
ژاپۆنیه‌كان چۆن منداڵه‌كانیان په‌روه‌رده ده‌كه‌ن؟
به پێچه‌وانه‌ی كه‌لتوری ڕۆژهه‌ڵاتیی كورد كه منداڵ له ده‌ستی داپیره و باپیره و داده‌ی دایه‌نگه‌كاندا جێ‌دێڵن، په‌روه‌رده‌ی ژاپۆنی پێی باشه دایه‌و بابهیانن خۆیان گرنگی بده‌ن به منداڵه‌كانیان و لای هیچ كه‌سێك به‌جێیان نه‌هێڵن به هیچ شێوه‌یه‌ك، ئه‌مه‌ش له سێ ساڵی یه‌كه‌می منداڵدا به تایبه‌تی ڕووده‌دات، واته پێش ئه‌وه‌ی منداڵ بگاته ته‌مه‌نی باخچه، هه‌روه‌ها دایباب هه‌ردووكیان پێكه‌وه هه‌ڵده‌ستن به په‌روه‌رده‌كردنی منداڵ و گرنگی پێدانی، نه‌ك دایك به ته‌نها. دایبابان هه‌ڵده‌ستن به چاندنی بنه‌ما و به‌ها گرنگه‌كان له منداڵدا وه‌كو ژیری، چونكه ژیری بناغه‌ی سه‌ره‌كیه كه مرۆڤ جودا ده‌كاته‌وه له كه‌سانی تر، پاشان ڕه‌وشته به‌رزه‌كان فێری منداڵ ده‌كه‌ن و ده‌بێت منداڵه‌كه هه‌موو ژیانی فێری بێت، دایبابان ته‌نها گرنگی ناده‌ن به هه‌ست و ڕه‌وشته به‌رزه‌كان، به‌ڵكو له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبوونی كاتدا هه‌موو كارامه‌یی و لێهاتووییه