حكومه‌تى هه‌رێم له‌ئه‌لكترۆنیه‌وه‌ به‌ره‌و جیاوازى چینایه‌تى


له‌دونیاى ئه‌مڕۆدا له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو پیشكه‌وتن وداهێنانه‌داحكومه‌تانى دونیا له‌پێشبڕكێدان له‌نه‌هێشتنى رۆتین و كاركردن بۆ حكومه‌تى ئه‌لكترۆنى كه‌چى له‌هه‌رێمى كوردستان له‌برى نه‌هێشتنى رۆتینات جیاوازى چینایه‌تى دروست ده‌كرێ .

هه‌واڵێك زۆر سه‌رنجى راكێشام كاتێك به‌ئاشكراو به‌راشكاوانه‌ باس له‌كردنه‌وه‌ى شوێنێك ده‌كرێ به‌ناوى ( vip) له‌به‌رێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆى هه‌ولێر بۆ رایكردنى مامه‌ڵه‌كانیان به‌پاره‌ى زیاده‌ كه‌له‌لاى ئێمه‌ هه‌ركات ئه‌و ووشه‌یه‌ ئه‌بیستن یه‌كسه‌ر پاره‌و سه‌رمایه‌دارو بازرگانمان بیرده‌كه‌وێته‌وه‌ له‌كاتێكدا (vip ) كورتكراوه‌ى (Very Important Person )كه‌به‌ماناى كه‌سى زۆر تایبه‌ت دێت ،ده‌كرێت ئه‌وكه‌سانه‌ سه‌رمایه‌شیان نه‌بێت به‌ڵام (vip) بن وه‌ك پێشمه‌رگه‌ یان كه‌سوكارى شه‌هیدان ،كه‌مئه‌ندامان و خاوه‌نپێداویستى تایبه‌ت ،بریندارانى جه‌نگ،داهێنه‌ران و پاڵه‌وانان و هونه‌رمه‌ندان…هتد ،به‌ڵام له‌لاى خۆمان كه‌باسى ئه‌وه‌ ده‌كرێت له‌دواى ئه‌و ووشه‌وه‌ راسته‌وخۆ باسى پاره‌ دێته‌پێش ،كه‌ئه‌مه‌ له‌بنه‌ره‌تدا هه‌ڵه‌ تێگه‌یشتنه‌ له‌خودى ووشه‌كه‌ .

له‌سه‌رده‌مى ئێستادا كه‌هه‌نگاونانه‌ بۆ حكومه‌تى ئه‌لكترۆنى و بانگه‌شه‌ كردنه‌ بۆى كه‌چى ئێمه‌ به‌ره‌و دواوه‌ هه‌نگاو ده‌نێین و ته‌نانه‌ت هاوڵاتیان سه‌ریان لێشێواوه‌ له‌كاتى مامه‌ڵه‌كردن له‌ده‌زگاو فه‌رمانگه‌كانى حكومى كه‌ده‌بێت هه‌ریه‌كه‌یان ده‌سته‌یه‌ك به‌ڵگه‌نامه‌یان پێبێت ،ئه‌ى كوا ئه‌وحكومه‌ته‌ ئه‌لكترۆنیه‌ى له‌هه‌رێمى كوردستان بانگه‌شه‌ى بۆ ده‌كرا ،له‌برى ئه‌وه‌ى به‌رو پێش بڕوا هه‌نگاو ده‌نێت به‌ره‌و دواوه‌ .

ئه‌گه‌ر پرسین حكومه‌تى ئه‌لكترۆنى چیه‌ ؟ ئه‌و حكومه‌ته‌یه‌ كه‌كاروباره‌كانى له‌رێگاى ئامرازه‌كانى ته‌كنه‌لۆژیاو ئه‌نته‌رنێته‌وه‌ ئه‌نجام ده‌دات، به‌شێوه‌یه‌ك هیچ رۆتینێك و ناوه‌ندێك ناهێڵێت بۆ كاره‌كانى له‌نێوان حكومه‌تى ناوه‌ندى له‌گه‌ڵ حكومه‌تى محه‌لى و حكومه‌ت له‌گه‌ڵ كه‌رتى تایبه‌ت وپه‌یوه‌ندى نێوان فه‌رمانبه‌ران و حكومه‌ت ،هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندى نێوان ده‌سه‌ڵاتى جێبه‌جێكردن و ده‌سه‌ڵاتى یاسادانان ،په‌یوه‌ندى نێوان حكومه‌ت وبازار و حكومه‌ت و كه‌رتى تایبه‌ت و  كۆمپانیاو بازرگانه‌كان و ته‌نانه‌ت خودى هاوڵاتیان و هه‌بونى په‌وه‌ندیه‌كى تۆكمه‌.

حكومه‌تى ئیماراتى عه‌ره‌بى له‌ساڵى 2013 هه‌وڵه‌كانى چڕكرده‌وه‌ بۆ پێكهێنانى حكومه‌تى ئه‌لكترۆنى به‌شێوه‌یه‌ك كه‌هه‌موو كاروبارێك بخاته‌ نێو موبایلى هاوڵاتیانه‌وه‌ كه‌ هاوڵاتیان له‌هه‌ركات و ساتێك بێت بتوانن كاره‌كانیان رایى بكه‌ن كه‌سه‌ره‌تا له‌كه‌رتى گه‌شتوگوزارو هۆتێله‌كانه‌وه‌ ده‌ستى پێكرد ،دواترهه‌وڵدرا له‌ بواره‌كان و سێكته‌ره‌كانى تریش به‌كاربهێندجرێت به‌شێوه‌یه‌ك كاروبارى حكومه‌ت زۆر به‌خێرایى و به‌ئاسانى ئه‌نجام ده‌درا .به‌شێوه‌یه‌ك كه‌له‌ساڵى 2015 به‌رێژه‌ى 96% خزمه‌تگوزاریه‌كانى هاوڵاتیان كراوه‌ له‌ 337 فه‌رمانگه‌ى حكومیدا له‌رێگاى موبایله‌وه‌،دواتر پێشكه‌وتنى به‌خۆوه‌ بینى به‌شێوه‌یه‌ك كه‌سه‌رجه‌م سێكته‌ره‌كانى گرتۆته‌وه‌ .

ئه‌وه‌ى جێگاى سه‌رنجه‌ تازه‌ به‌تازه‌ له‌لاى ئێمه‌ له‌برى دانانى سیسته‌مى ئه‌لكترۆنى وهه‌ژمارى بانكى و مامه‌ڵه‌كردن له‌رێگاى ئه‌نته‌رنێت و ته‌كنه‌لۆژیاى نوێوه‌ حكومه‌تى ئه‌لكترۆنى ،كاربۆ دروستكردنى جیاوازى چینایه‌تى ده‌كرێت وه‌ك ئه‌وبه‌شه‌ى له‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆى هه‌ولێر كراوه‌ته‌وه‌ به‌پاره‌ مامه‌ڵه‌ بۆ هاوڵاتیان ده‌كرێ ، ئه‌مه‌ش هه‌رله‌وه‌یا نیه‌ به‌ڵكو له‌زۆر شتى تر ره‌نگى داوه‌ته‌وه‌ ته‌نانه‌ت له‌ده‌ركردنى پاسپۆرتیش به‌رونى به‌دى ده‌كرێت ئه‌گه‌ر بته‌وێ پاسپۆرته‌كه‌ت