ئەنجومەنی وەزیرانی نوێی عیراق پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2019 ی ئاڕاستەی ئەنجومەنی نوێنەران کرد و بە بڵاوکردنەوەی ناوەرۆکی پرۆژەکە لە کەناڵەکانی ڕاگەیاند کار و کاردانەوەی بەدوای خۆیدا هێناو لەکاتێکدا کە پەرلەمان لە پشودا بوو بەڵام زۆرینەی پەرلەمانتارەکان لەپارێزگاکانی خۆیانەوە وەک ئەوەی لەناو هۆڵی پەرلەمان بن دەنگیان بەرزکردەوە و دایانە بەر ڕەخنەی دەستوری و یاسایی و هەندێکیش لەتانەوتەشەر لەم پرۆژەیاسایە درێخیان نەکرد.
لەپەیوەندیدا بەم مەسەلەوە، کۆمەڵێک راستی هەیە کەهەندێکیان وابەستەی عیراق و هەندێکیان پەیوەندیان بەهەرێمی کوردستانەوە هەیە و دەبێت تیشک بخەینەسەریان؛
لە ئاستی کۆی عیراقدا
1ـ ئەم پرۆژە یاسایە لەلایەن سەرۆک وەزیرانی پێشتر و ستافی پەیوەندیدار ئامادەکراوە و کابینەی نوێ دوور و نزیک ئاگایان لە بەندومادەکانی نیە، بەمەش ڕیکنایەتەوە لەگەڵ ئەوبەرنامە وزاریەی کە عادل عبدولمەهدی هەفتەی پێشتر خستیە بەردەم پەرلەمان و دەبێت لە ماوەی چوار ساڵی داهاتوودا بیخاتە بواری جێبەجێکردنەوە ، کە ناوەرۆکی بەرنامەی نوێ چربوەتەوە لە دابینکردنی خزمەتگوزاری و ئاوەدانکردنەوە و دابینکردنی هەلی کار و دژایەتی گەندەڵی…هتد و ئه‌مه‌ش جیاوازە لە بەرنامەی پرۆژە یاسای بودجەکە
2. پرۆژە یاساکە به شێوه‌یه‌كی ناواقعی و نازانستی پشكی پارێزگاكانی دیاریكردوه‌و خوێندنه‌وه‌یه‌كی ورد و ده‌قیقی بۆ پێداویستی و ئه‌وله‌ویه‌تی ئه‌وپارێزگایانه له‌ڕووی ئابووریی و وه‌به‌رهێنان و ئاوه‌دانكردنه‌وه نه‌كردوه. بۆنمونه لەپارێزگایەکی وەک موسڵ کە زەرەرمەندی یەکەمی دەستی تیرۆریستانی داعشە کەمترین پارەی بۆ تەرخانکراوە و وەک ئەندامێکی پەرلەمان لەو پارێزگایە باسی دەکات ئەو بڕە پارەیە بە تەنها بەشی ئاوەدانکردنەوەی ناحیەیەکی بچوک ناکات. هه‌روه‌ك له‌پارێزگای به‌سره ڕه‌چاوی ئه‌و دۆخه ناله‌باره نه‌كراوه كه له ڕووی نه‌بونی ئاوی خواردنه‌وه و كاره‌با و خزمه‌تگوزاریه‌وه كه پارێزگاكه تێی كه‌وتوه‌و له هاوینی ڕابردوو ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی خه‌ڵكی شاره‌كه هه‌موو ناوچه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشووری وڵاتی گرته‌وه.
لەئاستی هەرێمی کوردستان؛
لەو ڕوانگەی کە پرۆژە یاساکە کۆپیەکی دەقاودەقی یاسای بودجه‌ی ساڵی پارە تەنها لەوەدا نەبێت کە نرخی نەوت دەستکاری کراوە، نادادی و ناحەقیەکی تەواو بەهەرێمی کوردستان کراوە ، چونکە:
1ـ هه‌مان ڕێژه‌ی %17 ی پشكی هه‌رێمی كوردستانی كه‌مكردوه‌ته‌وه بۆ ڕێژه‌ی %12.67، كه‌وه‌ك ساڵی پار هێمامان بۆكرد ئه‌م كه‌مكردنه‌وه‌یه ئیجحافه به‌مافه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان و ده‌ستبردنه بۆ قوتی خه‌ڵك. ئه‌م كه‌مكردنه‌وه‌ی پشكی هه‌رێمی كوڕدستان له‌كاتێكدا كه‌هیچ سه‌رژمێریه‌كی نوێ له‌عیراقدا نه‌كراوه و ڕێكه‌وتنه‌كه‌ی ساڵانی ڕابردووش ده‌ستكارینه‌كراوه، جگه له نادادیه‌كه‌ی هه‌روه‌ها پێكناكۆكه له‌گه‌ڵ ئه‌و دۆخه جێگیر و سه‌قامگیره‌ی كه له پردی په‌یوه‌ندیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و به‌غداد ماوه‌یه‌كه دروستبوه. بودجه‌ی ساڵی ڕابردوو ده‌بێت جیاواز بێت له‌مساڵ، چونكه ساڵی ڕابردوو حیدر عه‌بادی به‌هۆی ڕیفراندۆمه‌وه ویستی سزای خه‌ڵكی كوڕدستان بدات له‌ڕێگه‌ی بودجه‌وه به‌ڵام ئێستا زه‌مه‌نی ڕیفراندۆم كۆتایی هاتوه و سه‌ركردایه‌تی كورد به‌هێزه‌وه گه‌راوه‌ته‌وه به‌غداد و كێبڕكێی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ و به‌ده‌ستهێنانی پۆسته‌كان ده‌كات
2- ناده‌ستووریبونی پڕۆژه یاساكه له‌وشوێنانه‌ی كه باسی هه‌رێمی كوردستان ناكات و ده‌ڵێت پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان كه ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی ماده‌كانی ١١٧ و ١٢١ ی ده‌ستووری هه‌میشه‌ییه و ئه‌گه‌ر په‌رله‌مانی عیراق به‌مشێوه‌یه ده‌نگی له‌سه‌ر بدات ، ئه‌وا خۆی ده‌ستوور پێشێل ده‌كات و ئه‌گه‌ر په‌رله‌مانیش پێشێلی ده‌ستوور بكات دواتر ده‌بێت هاوڵاتی و خه‌ڵكی تر چ ئومێدێكیان به‌سه‌روه‌ری یاسا‌و چه‌سپاندنی ده‌ستوور و مافه‌كانی مرۆڤ هه‌بێت.
3- هه‌روه‌ها له مه