دەرەنجامەکانی گەمارۆی ئەمریکا بۆ سەر ئێران

ئەمریکا دوای کشانەوەی لە ڕێکەوتنامەی ئەتۆمی ئێران لەساڵی ٢٠١٨ سەپاندنی گەمارۆکانی قۆناغ بەقۆناغ بەسەر ئێراندا بۆ بەدەست ھێنانی ئامانجەکانی  کە دوانزەیان ئاشکرایە و ئامانجی تریشی ھەیە. 
  
 دواترین گەمارۆو قورسترین گەمارۆ  ٥ نۆڤەمبەر سەپاندی کە بواری نەوت و بانک و گواستنەوە یە .       
                                       
 ئەمەریکا ھەرلەسەرەتاوە ئامانجەکانی خۆی پێکاوە بەوەی کە ئەوھەموو پەرپەرچدانەوە ھەبوو بەڵام ھەموویان نەیان توانی گەمارۆکان ڕاگرن و ئەمەریکا بەوردی بەشێوەیەکی پلان بۆدانراو گەمارۆکانی سەپاند و ئامانجەکانی لەم شێوازە  ئەوە بوو کە بەبێ پەرچەکردار ئامانجەکەی بپێکێت ئەویش بەوەی کە توانی ھاوسەنگی ڕابگرێت و ئامانجەکەی بپێکێت بەوەی کە ھەشت وڵاتی لێ بەدەربکات کەمەبەستی ئەوەیە کە نرخی نەوت بەجێگیری بمێنێتەوەو ئاڵۆزی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت نەبێت، دۆستەکانی زەرەرمەند نەبن و پشتی تێنەکەن ،چین ، ھند،کۆریای باشور، یابان ،تورکیا کڕیاری سەرەکی نەوتی ئێرانن ڕێگەی پێدان بۆ ئەوەی زەرەرنەکەن نەڕۆنە سەنگەری ئێران. 

ھەروەھا لەڕووی دۆخی مافی مرۆڤەوە ھەموو دەرگاکانی لەئێران داخست بەوەی کە یەک ملێون بەرمیل نەوت بفرۆشێت بەڵام پارەی ئەم نەوتە لە حسابێکی تایبەت دابنرێت و تەنھا بۆ کاری مرۆیی خەرج بکرێت لەدەرمان و خواردن ھەمان دۆخی نەوت بەرامبەر خۆراکی عێراقی دووبارەکردەوە و لێرەشدا ڕەزامەندی گەلانی ئێرانی بەدەست ھێنا کە ڕووبەڕووی نابنەوە.

 ئەمەریکا گەورەترین ئامانجی بەدەست ھێنا ئەوەش خستنە ژێر ڕکێفی دۆسیەی نەوتی ئێران لەلایەن خۆیەو ئەو بڕیارەی کە لێی دەترسا کە ئێران نەوت بەئیوانی چینی بفرۆشێت  و بیرۆکەکەی ئێرانی لەباربرد، ھەروەھا ئێران توشی پاشکشە دەێت لە پشتیوانیەکانی لە دۆستەکانی لە وڵاتە عەرەبیەکان بەوەی چیدی ناتوانێت نە پشتیوانی مادیان بکات نەخۆیشی دەتوانێت بودجەی پێویست بۆمانەوەی خۆی دابێن بکات چونکە لە٪۷۰ بودجەی ئێران لەسەر داھاتی نەوتە. 
                                  
 لێرەوە ئێران ڕووبەڕووی گەمارۆیەکی ئابووری بێ وێنە دەبێتەوەوقۆناغ بەقۆناغ گەمارۆیتر دەخەنە سەری و توشی کێشەی ئابوری و سیاسی و کۆمەڵایەتی  و سەربازی دەبێتەوە.   
                        
 ئێران لەڕابردوو چەندھەنگاوی ڕاگەیاند بۆڕووبەڕوبوونەوەی ئەمەریکا بەھێزترینیان داخستنی تەنگەی ھورمز بوو بەڵام ئێستا باسی ناکات چونکە دەرەنجامەکانی خراپتر دەبێت ،دۆستەکانی ئەورووپای تەنھا بە قسە پشتیوانی دەکەن وکۆمپانیاو بانکەکانیان ناتوان لەترسی ئەمریکا ھاوکاری ئێران بکەن ، ئەو ھێزو لایەنانەی لەئێراەوە نزیکن خۆیان چاویان لەدەستی ئێرانە و ھیچیان پێ ناکرێت،عێراقیش بەدەر نەکراوە لە گەمارۆکان بەڵام ھەندێ چاوپۆشی لێ دەکرێت بەڵام ناتوانێت دۆخەکە بۆ ئێران ڕاست بکاتەوە چونکە لە سزاکانی ئەمریکا دەترسێت .