شه‌ڕى په‌ترۆڵ ده‌ستى پێكرد


ئێران كه‌شتیگه‌لى زه‌به‌لاحى گواستنه‌وه‌ى په‌ترۆڵى هه‌یه‌ كه‌ حاڵى حازر له‌ ده‌ریاكاندان، پێده‌چێت ئه‌مه‌ گه‌شتى شه‌ش هه‌فته‌یى دوایى بێت پێش گه‌مارۆكه‌ى ئه‌مریكا. چه‌ند رۆژێكیش له‌مه‌وبه‌ر سه‌رچاوه‌ى جیاجیا تێبینیى ون بوونى ده‌ پاپۆڕى گه‌وره‌ى ئێرانى-یان كردووه‌ كه‌ به‌ رووى ده‌ریاوه‌ له‌ژێر چاودێریدا بوون و بار-ى هه‌ر یه‌كێكیان نزیكه‌ى دوو ملیۆن به‌رمیل په‌ترۆڵ بووه‌. هیچ ئاسه‌وارێكیان نازانرێت و پێده‌چێت ئامێره‌كانى ئاماژه‌دان-یان كوژاندبێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى (دوژمن) زه‌فه‌ریان پێنه‌بات و نه‌توانێت چاودێرییان بكات.
 
راونان و شوێنكه‌وتن ده‌ستیان پێكرده‌وه‌ و ئێران-یش گه‌ڕایه‌وه‌ گه‌مه‌ى خۆشاردنه‌وه‌. نایه‌وێت له‌ سایه‌ى شمشێرى سزاكانى ئه‌مریكادا كه‌س ئاگادارى جموجۆڵى فرۆشتنى به‌رهه‌مه‌ نه‌وتیه‌كانى بێت و چاودێریى بكات بۆ ئه‌وه‌ى بزانێت كێ په‌ترۆڵى قه‌ده‌غه‌كراو ده‌كڕێت.

نه‌وت گرنگترین چه‌كه‌ بۆیه‌ پێویسته‌ له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رانى كۆمپانیاكانى نه‌وت بكه‌ونه‌ لاوه‌  بۆ ئه‌وه‌ى سیاسیه‌كان به‌ڕێوه‌ى ببه‌ن. رژێمى ئێران به‌ رێژه‌یه‌كى زۆر پشتى به‌ نه‌وت به‌ستووه‌ له‌ به‌ڕێوه‌بردنى كۆماره‌كه‌یدا، نزیكه‌ى 50%ى بودجه‌كه‌ى له‌ داهاتى فرۆشتنى ده‌ره‌كیى نه‌وته‌كه‌یه‌تى و زیاتر 30%یشى له‌و باج و خه‌راجانه‌یه‌ كه‌ نه‌وت رۆڵى گه‌وره‌ى تێدا ده‌بینێت.  بێجگه‌ له‌وه‌ پێداویستیه‌ سه‌ره‌كییه‌كانى وه‌ك نان و سووته‌مه‌نى-یش هه‌ر پشتیان به‌ دۆلاره‌كانى نه‌وت به‌ستووه‌. بێگومان ئه‌م حاڵه‌ته‌، هاوجۆره‌ له‌گه‌ڵ زۆربه‌ى ده‌وڵه‌ته‌ هه‌نارده‌كاره‌كانى نه‌وت له‌ ناوچه‌كه‌دا، به‌ڵام ئێران تاقه‌ وڵاتیانه‌ كه‌ به‌هۆى سزاكانى ئه‌مریكاوه‌ رێگریى لێده‌كرێت و رووبه‌ڕووى زه‌حمه‌ت و قورسیى ده‌بێته‌وه‌ له‌ فرۆشتنى ملیۆنێك و 500 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه‌یدا.  

با ئامێره‌كانى ناردنى ئاماژه‌كان-یش كوژابنه‌وه‌، به‌ڵام شوێنپێ هه‌ڵگرتن و چاودێریى سووته‌مه‌نى گوێزه‌ره‌وه‌كان، له‌ رێى ئامرازه‌كانى سێره‌گرتن له‌ سه‌ر زه‌وى و له‌ ئاسمان-یشه‌وه‌، راناگیرێن و ده‌زانرێت كێ ده‌یكڕێت و چه‌ند ده‌كڕێت و چۆن ده‌گات و وه‌رده‌گیرێت، هه‌روه‌ها ئاستى به‌زاندنى سزاكانیش ده‌زانرێت. ئێران ئومێدى ئه‌وه‌ى هه‌یه‌ كه‌ نه‌وتى خاوى خۆى به‌ روسیا بفرۆشێت، كه‌ دواى پاڵفته‌كردنى، له‌ بازاڕه‌كاندا ده‌یفرۆشێته‌وه‌. ئه‌گه‌رى ئه‌وه‌یش هه‌یه‌ چین لێى بكڕێته‌وه‌.

ئاماده‌كاریى وڵاته‌ سه‌ره‌كییه‌كانى به‌رهه‌مهێنى نه‌وت كه‌وته‌ پێش سزاكان بۆ پڕكردنه‌وه‌ى كورتهێنان به‌ هۆى ئێران و رێگریى له‌وه‌ى كه‌ ترس و ده‌نگۆكان ببنه‌ هۆى به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخ و گورزوه‌شاندن له‌ ئابوریى جیهان. نه‌وت وه‌ك چۆن چه‌كى ئێرانه‌ به‌هه‌مان شێوه‌ چه‌كى ئه‌مریكایشه‌. خواستى ئه‌وه‌ى هه‌یه‌ گه‌مارۆكه‌ ببێته‌ هۆى به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخ، هه‌روایشبوو، هه‌ڵكشا بۆ زیاتر له‌ هه‌شتا دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك و به‌دووریش نازانرێت بگاته‌ سه‌د دۆلار. با ئه‌وه‌یشمان له‌بیرنه‌چێت كه‌ پێش ده‌ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ژماره‌ى پێوانه‌یى تۆمار كرد و نرخه‌كه‌ى گه‌یشته‌ 140 دۆلار. به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى نه‌وت، ئه‌مریكیه‌كان ناچار ده‌كات پاشه‌كشه‌ بكه‌ن و به‌مه‌یش گرنگترین چه‌كى ده‌ستیان له‌كارده‌كه‌وێت. سعودیه‌یش تاقه‌ وڵاتێكه‌ كه‌ بتوانێت شكست به‌ ئێران بهێنێت، ئه‌ویش به‌ پڕكردنه‌وه‌ى پێویستیى كڕیاره‌كانى نه‌وت  و ئینجایش كۆنترۆڵكردنى نرخه‌كه‌ى و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى سیناریۆكه‌ى ئێران كه‌ بریتیه‌ له‌ تۆقاندن و  به‌رزكردنه‌وه‌ى نرخ.
 
له‌ ئه‌نجامه‌كاندا په‌له‌ ناكه‌ین، چونكه‌ ته‌نانه‌ت له‌ حاڵه‌تى كه‌وتن و داڕمانى سه‌رچاوه‌كانى داهاته‌كه‌