دروستبونی شار بۆخۆی دیاردەیەكی شارستانیوكۆمەڵایەتی جیاوەزە لەشێوازی بیركردنەوەی مرۆڤ لەجۆنیەتی پێكەوەژیانوهەڵكردن لەگەڵیەكدا، لەبارودۆخێكی كۆمەڵایەتی تازەو لەشوێنێكی تازە،واتە خوڵقاندنی كۆمەڵگە لەپێگەوجوگرافیایەكی تازەدا، بەڕەچاوكردنی رێكخستنوسەرهەڵدانی پێكەوەی چینەكانو تەواوكاری بواری كۆمەڵایەتی بەمەبەستی ئیدارەدانوگونجاندنودابینكردنی بژێوی ژیانوگوزەرانی نوێ بۆتاكەكەس لەناو كۆمەڵگەدا لەسەربنەمای دابینكردنی پێداویستی یەكتری لەروكاری ئابوریوكۆمەڵایەتی… .
هەڵبەتە هەرلەسەرەتاوە شارەكوردیەكان بەبچوكی دەستیان پێكردوە پاشان بۆ شاری مام ناوەند گەشەیانكردووە بە بەراوردی شارە گەورەكانی ناوچەكە وەكو بەغداوتارانوئیستانبوڵ گەشەیان نەكردووەو پێشنەكەوتوون.
لەبەرئەوەی تۆبۆگرافیای كوردستان لەناوچەیەكەوە بۆ ناوچەیەكی تر جیاوازە، هەربۆیە شارە كوردیەكان بەپێی شوێنەكانیان جیاوازنودەگۆڕێن،هەندێكجار نزیكی لەسنوروبارودۆخی سیاسیوكاتی بنیاتنانوكارەساتوروداو بەسەرهاتەكانی دواتری كاریگەری راستەوخۆی هەبووە لەسەر گەشەنەكردنوپێشنەكەوتنی شارەكەوبەپێچەوانەشەوە.
هەروەك ئەوەی شاری سلیمانی لەگرنگترین شاری كوردستانە لەسەدەی نۆزدەیەم، لەقەڵەمڕەوی دەوڵەتی عوسمانی ئاماژەی بۆكراوە. لەسەرەتادا چەند گوندێك هەبووە پاشان وەك بنەمای تازە شوێنەكە بۆتە شوێنی میرنشینی بابان.
ئەم شارە لەروی ئابوریەوە پەیوەندی سەرەتای هەبووە لەگەڵ ناوچەكانی ترولەسەربنەمای بازرگانی پشت بەستووبووە بە بەروبومی كشتوكاڵیوئاژەڵیوشمەكی پیشەسازی وردی ناوخۆودەستی بووە.
لەگەڵ ئەوەی بۆكاری بازرگانیوئاڵوگۆڕی بازرگانی رێگەی هاتووچۆی خراپ بووەو سەرمایەداری گەورەشی تیادانەبووە. ئەمە سەرەڕای نائارامیوبونی پشێوی لەزۆربەی كاتدا.
هەوڵدەدەم بەچەند دەروازەیەكی جیاواز لەخەصڵەتوژیانوگوزەرانوبەرهەمی چەند ساڵەی سلیمانی بدوێین لە چەندین سەرچاوەی چونیەكوجیاوازەوە.تاكو بتوانم خزمەتێك بەشارەكەم بكەمو رەهەندەكانی ژیانی تیاداوەرگرین.
دەروازە یەكەم:
كورتەی مێژووی میرانی بابانو گواستنەوەی میرنشین:
سەرەتای دامەزراندنی ئەم میرنشینە دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی شازدەیەمو ناوی ئەم میرنشینەش لە میر»پیربوداق» كە نازناوی»بابە،بابا»بووە،وشەی»بابان»لەو زارەوەیەوە وەرگیراوە. دامەزراندنی ئەم میرنشینە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی «1500»ز. پاش كۆچی دوای خۆی برازاكەی دەسەڵاتی گرتۆتە دەست. ئەوەی گرنگە ئەم میرنشینە لەلایەن دەوڵەتی عوسمانیەوە دانی پیادانراوە.
ئەوەی جێگەی ئاماژەیە مێژووی ئەم میرنشینە لە ساڵی1686ز زیاتر ئاشكراوڕونە،لەسەردەمی فەقێ ئەحمەدەوە كە نازناوی»بەبە»ی بۆخۆی هەڵبژاردووە، ئەم كەسایەتیە یەكێك بوو لەسەرۆك عەشرەتەكانی ناوچەی پشدەر.
واتە سەرهەڵدانی مێژووی میرایەتیودەسەڵاتی بابانەكان لەوكاتەوە سەرهەڵئەداد كە»مەلا ئەحمەد»ی ناسراوە بە «فقێ ئەحمەدی دارشمانە»بەشداریوهاوكاری جەنگی عوسمانلی كردووەو لەبەرامبەرئەم هاوكاریەیدا سوڵتانی عوسمانی ئەم ناوچەیەی پێبەخشیووە. ئەوەی جێگەی ئاماژەیە»دراشمانە» گوندێكە سەر بەناوچەی پشدەرو لە باكوری سلیمانییە.
ئەم میرنشینە بەپێی بارودۆخی ناوچەكەو دەوروبەری لەتەمەنی خۆیدا چەند پایتەختێكی هەبووە، لەگەڵ ئەوەی ململانێی ناوخۆی بنەماڵەكە لەهەندێك قۆناغدا گەشتۆتە ئەو ئاستەی هەرمیرێكیان بەكارهێناراوە لەلایەن دەسەڵاتی دەوڵەتی عوسمانی یاخود صەفەوی، ئەمەش هۆكاربووە بۆ تۆخبونەوەی ناكۆكی نێوانیان، تاكو ئاستی بەگژاچونوشەڕی یەكتری.