ئه‌و راپۆرتانه‌ی رۆژانه له‌كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنه‌وه بڵاوده‌بنه‌وه‌و باس له‌بارودۆخی ئابووری عیراق ده‌كه‌ن، ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن كه جیاوازییه‌كی زۆر له‌نێوان باری ئابووری ناوچه‌كانی عیراق‌و ته‌نانه‌ت پارێزگاكانیشدا هه‌یه‌و وه‌ك یه‌ك نییه، ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كه ئابووری عیراق هێشتا جێگیر نییه‌و پلانی ئابووری كورتخایه‌ن‌و درێژخایه‌ن له‌هه‌موو ناوچه‌یه‌كی عیراق وه‌ك یه‌ك جێبه‌جێ ناكرێت.
زۆربه‌ی راپۆرته رۆژنامه‌وانییه‌كان ئاماژه به‌وه‌ده‌كه‌ن، كه رێژه‌ی بێكاریی له‌عیراق به‌ر له‌ده‌ستپێكردنی پرۆسه‌ی ئازادی 30% بووه، به‌و پێیه‌ش بێت كه هه‌موو جه‌نگێك وێرانی‌و داڕمانی ئابووری لێده‌كه‌وێته‌وه، ده‌بێ له‌دوای جه‌نگه‌وه رێژه‌ی بێكاریی له‌و رێژه‌یه‌ی كه باسكرا به‌رزتر بێت، به‌ڵام له‌دوای 2008وه حكومه‌تی عیراق به‌رده‌وام باس له‌وه ده‌كات كه پلانی ئابووری درێژخایه‌نی هه‌یه‌و هه‌وڵ ده‌دات رێژه‌ی بێكاریی‌و هه‌ژاریی له‌وڵاتدا كه‌مبكاته‌وه.
هه‌رێمی كوردستان باشتره
له‌كۆتایی ساڵی رابردوودا نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان راپۆرتێكی بڵاو كرده‌وه كه باس له‌وه‌ده‌كات عیراق له‌بواری ئاسایشی خۆراكدا به‌ره‌پێشچوونی به‌خۆوه دیوه‌و به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵی 2007دا ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌عیراق ئاسایشی خۆراكیان له‌مه‌ترسیدایه‌و گرفتی خۆراكیان هه‌یه 250 هه‌زار كه‌میی كردووه، به‌ڵام هێشتا دوو ملیۆن 900 هه‌زار كه‌س له‌و گرفته رزگاریان نه‌بووه. راپۆرته ره‌سمییه‌كانی ناوه‌ڕاستی ساڵی رابردووش ئاماژه به‌وه‌ده‌كه‌ن كهرێژهی بێكاریی كه‌مبۆته‌وه بۆ 16%، به‌ڵام راپۆرته‌كانی ئه‌مساڵ ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌كه‌ن كهرێژهی بێكاریی له‌عیراق 11%یه. به‌پێی دوائاماری ره‌سمیش كه له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاماری پارێزگای سلێمانی له‌مانگی كانونی یه‌كه‌می رابردوودا واته كۆتایی 2012 به‌ستراو كه‌ناڵه‌كان بڵاویان كرده‌وه، 23%ی هاووڵاتیانی عیراق له‌ژێر هێڵی هه‌ژارییه‌وه ده‌ژین، به‌ڵام له‌و رێژه‌یه ته‌نیا 4,7%ی له‌هه‌رێمی كوردستاندایه‌و رێژه‌كه‌ش له‌پارێزگای سلێمانی ته‌نها 3%یه.
شاری كه‌ربه‌لا به‌نموونه
هه‌رچه‌نده ئه‌و رێژه‌و ژمارانه‌ی باسكران هه‌ندێك له‌كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن پێیان وایه راست نییه‌و پێده‌چێت له‌وه زیاتربێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه جیاوازیی ئاستی گوزهرانو باری ئابووری نێوان هاووڵاتیانی هه‌ندێك له‌شارو ناوچه‌كانی عیراق. شاری كه‌ربه‌لا یه‌كێكه له‌گرنگترین شاره‌كانی عیراق له‌بواری گه‌شتیاریی ئایینی‌دا، ده‌بوو ئاستی گوزه‌رانی خه‌ڵكی ئه‌و شاره باشبێت، به‌تایبه‌ت كه هه‌ر پارێزگایه‌ك كه داهاتی زۆر ده‌بێت، به‌شێك له‌داهاته‌كه‌ی بۆ گه‌شه‌پێدانی ناوخۆی ئه‌و پارێزگایه خه‌رجده‌كرێته‌وه، به‌ڵام له‌م رۆژانه‌دا راپۆرتێكی رۆژنامه‌وانی له‌ڕادیۆ سه‌وا بڵاوكرایه‌وه كه باس لهههژارییو كێشه ئابوورییه‌كانی ئه‌و شاره ده‌كات.
دیارده‌ی فرۆشیاری گه‌ڕۆك
له‌و راپۆرته‌دا ئاماژه به‌وه كراوه كه دیارده‌ی ده‌ستگێڕو فرۆشیاری سه‌ر شۆسته‌كان له‌و شاره‌دا بڵاوه‌و هه‌ندێكیش له‌و كه‌سانه‌ی به‌و شێوه‌یه بژێوی ژیانیان په‌یدا ده‌كه‌ن، خاوه‌ن بڕوانامه‌ن.
لهڕاپۆرتهكهی سه‌وادا ئه‌بو مریه‌م كه زانكۆی ته‌واوكردووه ده‌ڵێ:»بهبڕوانامهكهی نه‌یتوانیوه كارێكی ده‌ست بكه‌وێت، له‌به‌ر ئه‌وه ناچاربووه كه بۆن‌و بڕێك جلوبه‌رگ له‌سه‌ر شۆسته‌كان بفرۆشێت»، ئه‌و هاووڵاتییه ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات، كه داهاتی ئه‌و كاره‌ی كه‌مه.
هاووڵاتییه‌كی تر به‌ناوی ئه‌بو ئه‌میر ده‌ڵێ:»زیاتر ئه‌وانه‌ی ته‌مه‌نیان هه‌ڵكشاوه ناچار ده‌بن ئه‌و جۆره كارانه بكه‌ن». هاووڵاتییه‌كی تر به‌ناوی ئه‌بو میقداد ده‌ڵێ:»ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی حكومه‌ت ده‌یدات به‌كه‌سانی كه‌مده‌رامه‌ت هه‌ر به‌شی جگه‌ره‌كه‌ی ده‌كات».
جیاوازی نێوان چینه‌كان
له‌ڕاپۆرتێكی تردا كه ئاژانسی (نون)ی تایبه‌ت به‌هه‌واڵ له‌م رۆژانه‌دا بڵاوی كردۆته‌وه، باس له‌وه ده‌كرێت كه هاووڵاتیان كێشه‌ی نرخی هاتوچۆیان هه‌یه‌و داوا ده‌كه‌ن ده‌سته‌ی چاودێری هاتوچۆ كۆنترۆڵی بكات، چونكه به‌یانیان نرخی هاتوچۆ كه‌متره لهئێوارانو ئێواران نرخه‌كه‌ی به‌رزده‌بێته‌وه.
ئه‌م كێشانه له‌لایه