ماوەیەك لەمەوبەر لەسەر بانگهێشتی (یەكێتی ژوورە بازرگانیەكانی هەرێمی كوردستان) كە پێكهاتووە لە ژووری بازرگانیو پیشەسازی (سلێمانی – هەولێر – دهۆك) كە پەیوەندییەكی بازرگانیو ئابووریی باشیان لەگەڵ وڵاتانی عەرەبیو بیانیو دەوروبەرو ژوورە بازرگانیەكانی عیراقدا هەیە وەفدێكی بازرگانیو وەبەرهێنان لەئاستی وزەو پیشەسازیو بازرگانی گشتیو كشتوكاڵی وڵاتی سعودیە هاتنە هەرێمی كوردستان وەفدێكی باڵابوو لەسەر ئاستی كەرتی تایبەتی ئەو وڵاتە عەرەبیە، وەفدەكەیان بەسەرپەرشتی (باڵێۆزی سعودیە) لە عیراقو كونسوڵی گشتی سعودیە لەهەرێمی كوردستان وەفدەكە جگە لەوەی لەگەڵ سەرۆكی حكومەتی هەرێم كۆبوونەوە، كۆڕبەندێكی بازرگانیو ئابوورییان بۆ سازدرا لەگەڵ ژوورە بازرگانیەكانو بازرگانانو وەبەرهێنەرانی هەرێمی كوردستان بەگشتی.
كاروچالاكی بازرگانانو كۆمپانیاكان
ئەم كۆڕبەندە ئابوورییە گرنگیو بایەخی تایبەتی خۆی هەبوو بۆ هەرێمی كوردستان بۆیان دەركەوت دوای شەڕی داعشو رووداوەكانی دوای ریفراندۆم ئێستا هەرێمی كوردستان ئارامو سەقامگیرەو دەرفەتی كارو چالاكی بۆ كۆمپانیا وەبەرهێنەرەكانی بیانی رەخساوە دەتوانن بێن كارو چالاكیەكانی خۆیان بخەنەگەڕ هیچ مەترسییەك لەسەر سەرمایەو جموجۆڵە ئابوورییەكانیان نییە بەتایبەتی وڵاتێكی وەكو سعودیە لەناوچەی كەنداو وڵاتانی عەرەبیدا بایەخو سەنگێكی گرنگی هەیە هاتنیان بۆ هەرێمی كوردستان بەسەرمایەو خیبرەو لێزانینو تەكنەلۆجیای نوێو سودێكی باشی دەبێت.
لەكۆڕبەندە ئابوورییەكەدا گفتوگۆی تێرو تەسەل كراوە بیروڕا ئاڵوگۆڕ كراوە بۆ ئایندەی كاروچالاكی بازرگانانو كۆمپانیاكانی وڵاتی سعودیە بەهاوبەشی لەگەڵ كۆمپانیاكانی هەرێمی كوردستان لەسەرجەم بوارەكاندا، لە ئەنجامدا چەند كۆمیتەیەكی هاوبەش دروستكراوە بۆ بەدواداچوونی بڕیارو ئەو پڕۆژانەی كەرتی تایبەتی سعودیە لەداهاتوودا ئەنجامی دەدەن لەبواری وزەو بازرگانی گشتیو وەبەرهێنان لەسەرجەم سێكتەرەكانی ئابووری.
نەخشەڕێگەی ئابووری
حكومەتی هەرێمی كوردستان پێویستە هاوكارو كارئاسانی بۆ ئەم كۆمپانیایانە بكات بۆ ئەوەی بتوانن نەخشەڕێگەی ئابوورییان لەكوردستان ئەنجام بدەن هەرێمی كوردستانیان بە ناوچەیەكی ئارامو لەبارو رەخساو زانیوە كە وەبەرهێنانی تیا ئەنجام بدەن لەو بورانەدا كوردستان پێویستێتی سەرمایەگوزاری تیادا ئەنجام بدەن.
* یاریدەدەری سكرتێری گشتی بۆ كاروباری بازرگانیو كاسبكاران