دوو رۆژه له‌سه‌ریه‌ك، بازاڕى گه‌وره‌ى تاران داخراوه، هه‌روه‌ها هه‌ندێك شوێنى دیكه‌ى بازرگانییش وه‌ك: مه‌قسود-شا و قیساریه و خه‌یام و سه‌ید والى و باشنار و چه‌ندین شوێنى دیكه. له‌هه‌مانكاتدا بازاڕه‌كانى چه‌ند شارێكى تریش، كه دیارترینیان ئه‌سفه‌هان و مه‌شهه‌د و به‌نده‌ر عه‌باس و كرمان و ته‌ورێز-ن، وه‌ك هاوسۆزییه‌ك له‌گه‌ڵ بازرگانانى تاران-ى پایته‌خت، مانگرتنى ره‌مزییان رێكخستووه. داخستنى بازاڕى گه‌وره شتێكى كه‌م نییه، ئه‌مه له‌و رۆژه پڕ جۆش و خرۆشانه‌وه رووینه‌داوه كه له هه‌ردوو ساڵى 1978 و 1979 راپه‌ڕینه تونده‌كه‌ى له دژى شاى كۆچكردوو تێدا كرا.
بازاڕى گه‌وره‌ى تاران بریتیه له زیاتر له 40 رێڕه‌وى پێكه‌وه‌به‌ستراو كه به‌هه‌موویان رووبه‌رى 10،6 كیلۆمه‌تر ده‌بن. ئه‌م رێڕه‌وانه ده‌بنه 20 به‌شه‌وه و هه‌ر به‌شه‌یان تایبه‌ته به جۆره بازرگانییه‌ك، هه‌ر له كۆگاكانى خۆراك-ه‌وه بۆ ئاڵتوونسازى و خشڵ و زێڕ و پیشانگه‌ى فه‌رش و راخه‌ر هه‌تا ده‌گاته هه‌ر شتێك دانیشتوانى ئه‌و شاره گه‌وره‌یه، كه ژماره‌ى دانیشتوانه‌كه‌ى له 15 ملیۆن كه‌س تێپه‌ڕیوه، پێویستیان بێت.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا، بازاڕى گه‌وره هه‌ر به ته‌نیا سه‌نته‌رێكى گه‌وره‌ى بازرگانى و بازاڕدۆزیى نییه به‌ڵكو جه‌وهه‌رى رێگه‌ى ته‌واوى ژیانه له پایته‌ختى ئێران‌دا.
هه‌روه‌ها بازاڕى گه‌وره، 6 مزگه‌وت و 30 ئوتێل و زیاتر له 20 بانك و 6 كتێبخانه و 9 په‌یمانگه‌ى ئاینى و 13 قوتابخانه‌ى سه‌ره‌تایى و دواناوه‌ندى و دوو هۆڵى شانۆ له‌خۆده‌گرێت و (زۆرخانه‌یه‌ك) یشى تیایه بۆ پیاوه به‌خۆ و یاریزانه‌كانى زۆرانبازى و ئه‌وانه‌ى وه‌رزشى له‌شجوانى ده‌كه‌ن.
بازرگانانى بازاڕى گه‌وره به‌شێكى باشى ئه‌و داهاته‌یش دابین ده‌كه‌ن كه پیاوانى ئایینى و زانایانى مه‌زهه‌بى شیعه به رێژه‌ى (پێنجیه‌ك(ى قازانج ده‌ستیانده‌كه‌وێت، هه‌روه‌ها (پشكى ئیمام) و كۆمه‌ڵێك به‌خشینى گوێڕایه‌ڵیانه‌ى تریش. خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌و پاره و پووڵه نه‌بوایه كه له بازاڕى گه‌وره و دامه‌زراوه بازرگانییه‌كانى تر‌ى سه‌رانسه‌رى ئێران-ه‌وه ده‌رده‌چێت، ئه‌وا پیاوانى مه‌زهه‌بى شیعه نه‌یانده‌توانى پارێزگاریى له شوێن و پێگه‌ى خۆیان بكه‌ن له مێژووى پڕ له بێنه‌وبه‌ره و كێشمه‌كێشه گه‌رده‌لوولئاساكان-دا.
له رووه نه‌ریتیه‌كه‌یشه‌وه، بازاڕى گه‌وره رۆڵێكى سه‌ره‌كیى گێڕاوه له پته‌وكردنى پێكه‌وه‌یى و رایه‌ڵه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له وڵات‌دا، زۆربه‌ى ئه‌مانه‌یش له‌و كۆمه‌ڵه و ده‌ستانه‌دان كه كه‌سێتیى 31 پارێزگاى ئێران-یان له‌خۆگرتووه. گه‌وره‌ترین ئه‌م كۆمه‌ڵانه‌یش (رابیته‌ى ئازه‌ربایجان) و دواى ئه‌ویش (رابیته‌ى ئه‌سفه‌هان)ه له تاران-ى پایته‌ختدا.
زیاتر له 500 كۆمه‌ڵه‌ى خێرخوازیى ئێرانییش پشتیان به‌و كۆمه‌ك و یارمه‌تییانه به‌ستووه كه له بازاڕى گه‌وره-وه پێشكه‌شیان ده‌كرێت، هه‌روه‌ك په‌یوه‌ستیشه به ژماره‌یه‌كى بێ‌سنوور له برایانى سۆفى-ى وڵاته‌كه‌وه. بزووتنه‌وه‌ى (القائمیه) كه رۆژى له‌دایكبوونى (ئیمامى غائب) له 15ى شه‌عبان به رۆژمێرى ما