گەڕێكی تری ركابەریی ئێران و ئەمریكا

لە رۆژی دووشەممەوە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا ژمارەیەك سزای نوێی بەسەر كۆماری ئیسلامی ئێراندا سەپاندوە و چاوەڕوانیش دەكرێت لە چەند مانگی داهاتوودا كۆمەڵێك سزای تریشی بە دوادا بێت.
ئەم هەنگاوەی ئەمریكا، بەشێكە لە لێكەوتەكانی كشانەوەی ئەمریكا لە رێكەوتنی ئەتۆمی 5+1 كە لە ساڵی 2015 دا لە نێوان ئێران لە لایەك و ئەمریكا و فەرەنسا و بەریتانیا و چین و روسیا و ئەڵمانیا لە لایەكی تر ئیمزا كرا.
ئەو كاتەی دۆناڵد ترەمپ بڕیاریدا بە كشانەوەی لە رێكەوتنە ئەتۆمییەكە، بیانووەكە ئەوە بوو كە رێكەوتنی ئەتۆمی نەیتوانیوە سنوورێك بۆ بەرنامە جۆراوجۆرەكانی حكومەتی تاران دابنێت بە تایبەتی بەرنامەی پەرەپێدانی توانای موشەكی و ئەتۆمی و بوارەكانی تر.
بەڵام ئەو رەوشەی ئێستا هاتۆتە ئاراوە یان لە چەند مانگی داهاتوودا دێتە ئاراوە رەنگە زۆر قورستر و ئاڵۆزتر و مایەی سەرئێشە بن كە رەنگ بوو بەردەوامیدان بە رێكەوتنەكە، لانی كەم ئەم هەقیقەتە لەسەر ئاستی ناوچەكە راستە، بە تایبەتی لە كوردستان كە بە شێوەیەكی فراوان دەكەوێتە ژێر كاریگەری لێكەوتەكانی ئەو رەوشە جیهانییەی خەریكە دێتە ئاراوە.
لە رۆژی دووشەممەوە ئەمریكا دەستیكردۆتەوە بە سەپاندنی كۆمەڵێك سزا بەسەر ئێراندا لە كاتێكدا بە هۆی رێكەوتنی ئەتۆمییەوە بەشی زۆری ئەو سزایانە لەسەر ئێران هەڵگیرابوون.
لێكدانەوەی جۆراوجۆر هەیە بۆ ئەو رەوشەی ئێستا هاتۆتە ئاراوە، بە تایبەتی لەو رووەوە كە ئەمریكا و ئێران لەسەر ئاستی ناوچەیی و تەنانەت جیهانیش دوو وڵاتی كاریگەرن.. هەر گرژی و ئاڵۆزبوونێكی پەیوەندی بە شێوازی جۆراوجۆر كاریگەری و لێكەوتەی لەسەر بوار و ناوچە جیاجیاكان دەبێت.
هاوكات لەگەڵ گرژبوونی پەیوەندییەكانی تاران و واشنتۆن، لە هەردوو ئەو پایتەختەوە ئاماژەی جۆراوجۆر هەن كە هەندێكیان نیشانەی ئەوەن رەنگە پەیوەندییەكان یان لانی رەوشی هەرێمایەتی و جیهانی بەو جۆرە بەرەو غلۆر بوونەوە نەڕوات كە هەندێك لایەن و ناوەندی سیاسی پێشبینی دەكەن.. چونكە دواجار ئەو دوو وڵاتە ناچارن پابەندی قەبارە و كاریگەریی و لێكەوتەی ئەو قەبارەیەیان بن.
مایەی سەرنجە، هاوكات لەگەڵ هەڕەشە و ئاماژەكانی هەڵكشانی گرژی و ناكۆكییەكان، تاران و واشنتۆن بە جۆرێك لە جۆرەكان ئامادەن بۆ دەستپێكردنی گفتوگۆی بێ مەرج لەسەر ئەو رەوشەی هاتۆتە ئاراوە.
دۆناڵد ترەمپ لە تویتەر و لە لێدوانە تەلەفزیۆنییەكانیدا ئامادەیی دەربڕیوە بۆ گفتوگۆكردن لەگەڵ ئێران، حەسەن روحانی لە دیدارە تەلەفزیۆنییەكەی ئێوارەی دووشەممەدا ئامادەیی دووپاتكردەوە بۆ دەستپێكردنی گفتوگۆی بێ مەرج.
دەربڕینی ئامادەیی بۆ دەستپێكردنی گفتوگۆ لایەنی كەم بەر بە خراپتربوونی نێوانی ئەو دوو وڵاتە دەگرێت كە كاریگەریی گەورە و فراوانی دەبێت لەسەر ناوچەكە بە تایبەتی لە سەر ئێمە لە هەرێمی كوردستان و عیراق.
چونكە حاشاهەڵنەگرە كە ئەو رەوشەی ئێستا لە جیهان خەریكی دەركەوتنە، هەر لە سەرەتاوە لێكەوتەكانی لەسەر كوردستان دەستیان بە دەركەوتن كردوە، بۆیە ئەگەر ئاماژەیەكی باش هەبێت، ئەوا بە هەمان شێوە ئەو ئاماژە باشە لێكەوتەی لەسەر كوردستان دەبێت.
كوردستانی عیراق بە حوكمی هەڵكەوتەی جوگرافی و هەژموونی وڵاتانی هەرێمایەتی، ناچارە جۆرێك لە باڵانس لە پەیوەندییەكانی لەگەڵ عی