هەر لە دەستپێكی شارستانییەتەوە، لەگەڵ زیادبوونی ئاستی پسپۆڕێتی ئاستی گوزەرانو ژیانی خەڵك باشتر دەبێت، كشتوكاڵ بەشێوەیەكی بەرفراوان دەرفەتی بۆ تاكەكانی كۆمەڵگە رەخساند بۆ ئەوەی كاری هەمەجۆر راپەڕێنن لەبری ئەوەی فۆكەس بخەنە سەر كۆكردنەوەی خۆراك.
كاتێك تاكەكان خۆیان بۆ كارێكی دیاریكراو تەرخان دەكەن هێندە باشتر ئەو كارە رادەپەڕێننو باشتر ئەنجامی دەدەن، ئەم باشتر ئەنجامدانو راپەڕاندنە كاریگەریی لەسەر كوالێتی بەرهەمەكان دەبێت، ئەمەیە چیرۆكی بەجیهانیبوون.
ئەو جەنگە بازرگانییەی كە ئەمێركا دەستی پێكردووە
لەگەڵ كرانەوەی دەوڵەتانی جیهان بەڕووی بازرگانیی نێودەوڵەتیو هەڵكشانی ئاستی پەیوەستبوون، هەر ئابوورییەك تایبەتمەندیی ئەوەی وەرگرت كە دەتوانێ بە باشترین شێواز ئەنجامی بدات. ئەمەش هەندێك هۆكاری لاسەنگیی لێكەوتەوە، لەكۆچكردنی وەزیفەكان لە دەوڵەتانی پێشكەوتووەوە بۆ ناو ئابووریی دەوڵەتانی گەشندە. بەڵام بەرئەنجام، پشت بەستن بە پیشەسازیی دەوڵەتانی گەشندە بووە یارمەتیدەری دەوڵەتانی پێشكەوتوو بۆ بەردەوامبوون لە بەرزكردنەوەی ئاستی بەكاربردن، هەرچەندە گەشەی بەرهەمی ئابووریی جیهان سنوردار بوو.
بەجیهانیبوون ئابووریی نێودەوڵەتی بەرەو یەكێتیی بەرفراوانی ئابووری برد، وەك یەكێتیی ئەوروپا، شەراكەتی ئابووریی نێوان كیشوەرەكان، وەك رێی نوێی ئاوریشمین، بەڵام تەوژمی هەڵكشاوی خۆپارێزی، كار بۆ بەرتەسكردنەوەی دەستكەوتەكانی ئەم قۆناغەی بەجیهانیبوون دەكات. هەموو ئەو هۆكارانەی باسكران لە پەیوەستبوونو تەوزیفكردنی دروستی دەرامەتەكان بەهۆی ئەو جەنگە بازرگانییەی كە ئەمێركا دەستی پێكردووە، دەكەوێتە ژێر هەڕەشەوە، ناتوانرێ پێشبینی دەرئەنجامی ئەو جەنگە لەسەر بازرگانی نێوان دەوڵەتانی تری جیهان بكرێت، چین هەنگاوەكانی بەرەو بەهێزكردنی ئابووریی ئاسیای ناوەڕاستو ئەفریقیا دەنێت، بۆ ئەوەی بازاڕی نوێ بۆ ساغكردنەوەی بەرهەمەكانی بدۆزێتەوە.
گرنگترین شەریكی بازرگانی چین
بریتانیا دەستی كردوە بە قسەكردن لەسەر دامەزراندنی ناوچەیەكی ئازادیی بازرگانی لەگەڵ یەكێتیی ئەوروپا بۆ ئەوەی جێی برێكست بگرێتەوە، بەڵام هێشتا ئەمێركا بە گرنگترین شەریكی بازرگانی چین ماوەتەوەو بەكاربەری سەرەكی بەرهەمەكانیەتی، لەبەر ئەوە جەنگی بازرگانی بە حەتمی كاریگەریی لەسەر ئاستی گەشەی ئابووریی جیهان دەبێت، پاشان لەسەر كۆی خواستی هەریەك لە دەوڵەتانی جیهانیش دەبێت، هەروەها مەترسییەكانی پاشەكشێ لەدەستكەوتەكانی بە جیهانیبوونو ئازادیی بازرگانی خۆی لەپاشەكشێی خواستو سنورداركردنی بزاوتی سەرمایەدا دەبینێتەوە. بۆ نمونە، لەپاڵ پاشەكشێی كۆی بزاوتی ئابووری بە هۆكاری پوكانەوەی ئابووری كە پاشەكشێی بازرگانیی نێوان دەوڵەتانی لێدەكەوێتەوە، ئەوا تێچوونی پیشەسازی بەرزدەبێتەوەو ئەو قازانجەی نابێت، ئەوەش كاریگەریی نەرێنی لەسەر تەواوی پیشەسازی دەبێت.
ئاسنو پۆڵا دوو گرنگترین پێكهاتەن كە پیشەسازیی نەوتو گازی بەردینی ئەمێركا پشتی پێ دەبەستێت، ئەگەر هاوردە كەم بكات تێچوونی بەرزدەبێتەوە، بێگومان ئەوەش كاریگەریی لەسەر بەرهەمهێنانی نەوتو گازی بەردینی ئەمێركا دەبێت.
پیشەسازییەكی تریش بگرێتە