ئابووری چارەسەر، گرێبەستی سەدە

چەندین کێشەی نەتەوەیی ، ئایینی ، نێودەوڵەتی هەیە ، لە نێوان گەلانی جیهاندا نەگەیشتوون بە چارەسەر . بەڵام لە هەندێک ئەزمووندا لەو جۆرە کێشانە چارەسەری درێژخایەنی بۆکراوە ، لە نمونەی ئەزموونی سویسری .

زۆربەی ئەو کێشە چارەسەرکراوانە لە جیهاندا ، بەهۆی ئابووری هاوبەشەوە گەیشتوون بە خاڵی هاوبەشی نێوانیان .

لەخۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا سەدەیەکە کێشە و ناکۆکی نێوان گەلان بە ئاڵۆزی و بێ چارەسەر ماوەتەوە . بەتایبەتی لەنێوان عەرەب – فەڵەستین و ئیسرائیلدا . هەروەها کورد و عەرەب – تورک – فارسدا .

دۆناڵد ترامپ لە پرۆژەیەکدا پێشنیاری کردووە ئەو کێشەی سەدەیە بە گرێبەستی سەدەیەک چارەسەربکا .

گرێبەستی سەدە ( صفقە القرن) ەکەی ترامپ بە هاوبەشی لەگەڵ ئیسرائیل ، میسر ، سعودیەی عەرەبی، ئوردن و هەردوو دەستەڵاتداری فەڵەستینی فەتح و حەماسدا گەڵاڵەکراوە .

لەماوەی شەست ساڵی ڕابردوودا دەیان پرۆژەی چارەسەری ناکۆکی نێوان ئیسرائیلی و فەڵەستینی پێشنیارکراوە و فەشەلی هێناوە . بەڵام ئەم پرۆژەیەی گرێبەستی سەدەیە ، چانسێکی زۆری سەرکەوتنی هەیە . بەهۆی پاشکۆ ئابووریە هەمەلایەنەکەیەوە .

کورتەی پرۆژەی چارەسەری گرێبەستی سەدە ئەوەیە . میسر ٧٢٠ کیلۆمەتر دوجا لە خاکی خۆی ( سینا) ەوە بدات بە کەرتی غەزە . غەزەییەکان دەستبەرداری ئەو ناوچە بەجوولەکە نیشتەجێکراوانە بن بۆ ئیسرائیل . لەبەرانبەردا ئیسرائیل لە باکووری کەنداوی عەقەبەوە بە درێژای ٧٢٠ کلم بە درێژی بدات بە میسریەکان . هەروەها دەروازەیەکی ژێر زەمینی ( تونێل ) بە درێژی ٣٠ کلم بخاتە ژێر ڕکێفی سەروەری میسرەوە لەنێوان ئوردن و میسردا بۆ بەستنەوەی زەمینی ئەو دوو وڵاتە بەیەکەوە .

قازانجە ئابووریەکەی گرێبەستی سەدە بۆ هەموو لایەنەکان لە پێش قازانجە سیاسیەکەیەوەیە . فەڵەستینیەکان لە بەشە نوێ کەی کەرتەکەیاندا ( سینا) دەبنە خاوەنی مینایەکی جیهانی گەورە کە میسر ، ئوردن ، عێراق ، سعودیەی عەرەبی ، سوریا لە ڕێگای تونێلە میسریەکەی نێوان ئوردن – میسرەوە دەبەستنەوە بەیەکەوە . دەرچەیەکی نزیکی دەریایی ئەو وڵاتە عەرەبیانە لە غەزە نوێ کەوە بەرەوە ئەوروپا و جیهانی دەرەوە دروست دەکەن . ئاڵۆگۆڕی بازرگانی و گواستنەوەی نەوت و غازی عێراق و کەنداو بە هەرزانترین تێچوو ئەنجام دەدەن .ئەوەش دەبێتە هۆی بەستنەوەی ئابووری و بازرگانی هەریەک لەو وڵاتانە لەڕێگای مینای پێشنیارکراوی غەزەوە .

قازانجە سیاسیەکەی بۆ هەموولایەنەکان بەپلەی دووەم دێت . ئیسرائیلیەکان خەونە مێژووییەکەیان دێتەدێ ، کە ئۆرشەلیم دەبێتە پایتەختی دەوڵەتەکەیان . ترامپ یەکەم هەنگاوی گرێبەستی سەدەکەی بە گواستنەوەی سەفارەتی ئەمریکا لە تەلئەبیبەوە بۆ ئۆرشەلیم ناوە . هەروەها ئیسرائیل لە ناکۆکی نێوان خۆی و فەڵەستین – عەرەبەکان ڕزگاری دەبێت . می