هەموو ئاماژەكان بەو ئاراستەیە كە جەنگێكی بازرگانیی جیهانی بەڕێوەیە، ئەمەش دواین پرسە كە جیهان پێویستی پێی بێت، لەكاتێكدا هێشتا چەكی جەنگی كۆتایی هێنانو دەربازبوونی تەواوی لەكاریگەرییەكانی قەیرانی داراییو ئابووریی جیهانی دانەناوە، هەرچەند زۆری تێپەڕاندووە، بەڵام هەنگاوەكانی بۆ دەربازبوونی خاو بوون.
جەنگی بازرگانی خراپترین جۆری جەنگی ئابوورییە، چ جیهان لەقەیرانی ئابوورییدا بێت یاخود لەگەشەكردنو بوژانەوەدا بێت. بۆچی؟ چونكە ئەم جەنگە هەموو پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكان وێران دەكات، ئەگەر ئەو پەیوەندییانە پتەو بن یان لەرزۆك بن، هەروەها ئەم جەنگە دەرگا بەڕووی شەڕی تردا دەكاتەوە، كاریگەرییەكانی بۆ ماوەیەكی درێژی دوای كۆتایی هاتنی جەنگە دەمێنێتەوە. لێرەوە، دەكرێ لەئاگاداركردنەوەكانی دامەزراوە نێودەوڵەتییە ئابوورییەكان لەسەر ئەگەرەكانی كەوتنەوەی جەنگێكی بازرگانی تێبگەین، هەروەها لە نەبوونی ئامرازە راستەقینەكانی خۆ لێ لادان لێی، وێڕای نەبوونی ئەو سەركردە جیهانییانەی كە دەشێ لەو بوارەدا كاریگەریی ئەرێنێنییان هەبێت.
٢٠٠ ملیار دۆلار
جیهان لەئێستادا پێویستی بەسیاسەتی ئابووریی كارایە، نەك بۆ پاراستنی گەشەی ئابووریی جیهانی، بەڵكو بۆ رێگرتن لەكەوتنەوەی جەنگێكی بازرگانی، بەتایبەتی كە ناكۆكییەكان كەوتۆتە ناو گۆڕەپانی هاوپەیمانەكانەوە. ئەوە ئەمێركایە رەسمی گومرگی زیاتر بەسەر هاوردەی ئاسنو ئەلەمنیۆمی ئەوروپادا دەسەپێنێت، بەر لەویش هەمان رەسمی بەسەر دەوڵەتی چیند سەپاند بەبڕی زیاتر لە ٥٠ ملیار دۆلار، پێشبینی دەكرێت كە رەسمی زیاتری بەسەردا بسەپێندرێت كە دواتر بگاتە نزیكەی ٢٠٠ ملیار دۆلار. هەروەها ئەمێركا هەڕەشەی سەپاندنی ئەو جۆرە رەسمە بەسەر هاوردەی وڵاتەكەی لە ئۆتۆمبێلی ئەوروپیدا دەكات، شكستهێنانی كۆنگرەی لوتكەی باڵای دەوڵەتانی حەوت گەورە پیشەسازییەكەی جیهان كە لەم دوواییەدا لەكەنەدا بەسترا، رەوشی ئابووریی جیهان بەكورتی دەردەخات، بەتایبەتی كە هیچ تروسكاییەكی هیوا نییە لەوەی ئەمێركا لەو هەنگاوانەی ناویەتی لەو بارەوە پاشگەز بێتەوە.
بەرزكردنەوەی رەسمی سەر كەلوپەلەكانی ئەوروپا
هەرچەندە بانكی تەسویاتی نێودەوڵەتی هانی بانكە ناوەندییە گەورەكانی جیهانی داوە بۆ بەردەوام بوون لە بەرزكردنەوەی نرخی سود، لەپێناوی زیادكردنی بزاوتی ئابووری، بەڵام ئەو بانكە دانی بەوەدا ناوە ئەو هەنگاوە سودێكی ئەوتۆی نابێت ئەگەر هاتوو ناكۆكییە بازرگانییەكانی نێوان ئەمێركاو ئەو دەوڵەتانەی ئەمێركا كردوونیەتە ئامانج. بێگومان هێشتا كاریگەرییە نەرێنییەكانی بڕیارەكەی دۆناڵد ترامپی سەرۆكی ئەمێركا بە بەرزكردنەوەی رەسمی سەر كەلوپەلەكانی ئەوروپاو چین دەرنەكەوتوون، بەڵام بە دڵنیاییەوە بەڕێوەن، ئەوەش بارگرژییەكانی سەر گۆڕەپانی نێودەوڵەتی زیاتر دەكات، وێڕای ئەوەی دەوڵەتەكانی تر كە ئەم بڕیارەی ترامپ دەیانگریتەوە، بە ئاشكرا رایانگەیاندوە كە ئەوانیش هەمان رێوشوێنی ئەمێركا دەگرنە بەر رەسمی گومرگی زیاتر دەسەپێنن بەسەر كەلوپەلەكانی ئەمێركادا. ئەمەش پەیوەندیی نێوان ئەو دوو لایەنە خراپتر دەكات.
زیان بەدەوڵەتانی گەشندە
گرنگ لێرەدا بوونی كەناڵیكی راستەقینەی لێكتێگەیشتن لەنێوان لایەنە ناكۆكەكاندا هەبێت، وەلێ هیچ نیشانەیەكی بوونی ئەو كەناڵە بوونی نییە، تەنانەت لەكامپی هاوپەیمانەكاندا، چ جای لەنێوان ئەمێركاو ئەو دەوڵەتانەی هاوپەیمانی ئەمێركا نین. هەموو ئەم ناكۆكییانە لەكاتێكدا روو دەدەن كە ئابووریی جیهان هەنگاوی بەرچاو دەنێتو پێویستی بەپشت