ساڵانی 2007 – 2008 جیهان به‌رزبوونێكی توندی نرخه‌كانی خۆراكی به‌خۆیه‌وه بینی، ئه‌و به‌رزبوونه‌یان بۆ كۆمه‌ڵێك هۆكار گه‌ڕانده‌وه، له‌وانه: كه‌می خستنه‌ڕووی دانه‌وێڵه به‌هۆی خراپی كه‌شوهه‌واوه، زیادبوونی به‌كاربردنی گۆشت له‌چین‌و هیندستان ده‌رئه‌نجامی به‌رزبوونی ئاسته‌كانی داهاتیان، ئاراسته‌كان له‌ئه‌مریكاو هه‌ندێك له‌ده‌وڵه‌ته ئه‌وروپییه‌كان ئه‌وانه‌ی نه‌وت هاورده ده‌كه‌ن، زیاتر به‌لای ئه‌وه‌دا چوون كه دانه‌وێڵه خۆراكییه‌كانی وه‌ك گه‌نمه‌شامی بكرێته ئیسانۆل (زینده‌وزه)، سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه ئه‌و سه‌وداكارییه‌ی له‌بازاڕی كاڵدا له‌سه‌ر دانه‌وێڵه ده‌كران. ئه‌وكات هێنده‌ی نه‌مابوو جیهان رووبه‌ڕووی قه‌یرانێكی توندی خۆراك بێته‌وه، وه‌لێ قه‌یرانی دارایی‌و ئابووریی جیهانی هات‌و به‌رزبوونی نرخه‌كانی خۆراكی سنووردار كرد.
نرخی گه‌نمه شامی
له‌سه‌ره‌تای 2012وه، له‌سه‌ر ئاستی جیهان نرخه‌كانی خۆراك روو له‌هه‌ڵكشان بوو، به‌جۆرێك كه نیگه‌رانییه‌كی گه‌وره‌ی دروست كردووه سه‌باره‌ت به‌وه‌ی قه‌یرانێكی راسته‌قینه‌ی خۆراك له‌جیهان رووبدات، به‌تایبه‌تی ده‌وڵه‌ته هه‌ژاره‌كان كه تێیاندا رێژه‌ی خه‌رجكردنی تاك له‌داهاتی بۆ دابینكردنی پێداویستییه خۆراكییه‌كانی به‌رزده‌بێته‌وه، هه‌روه‌ها له‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی له‌دابینكردنی خۆراكیدا پشت به‌ده‌وڵه‌تانی ده‌ره‌وه ده‌به‌ستێت.
ره‌وشی خراپی كه‌شوهه‌وا به‌رهه‌می گه‌نمه‌شامی‌و فولی سۆیای له‌ئه‌مریكا وێران كرد، كه به‌گه‌وره‌ترین سه‌رچاوه‌ی گه‌نمه‌شامی له‌جیهان داده‌نرێت، له‌كاتێكدا، هاوینی تاڕاده‌یه‌ك وشك له‌ڕووسیاو ئۆكرانیا‌و كازاخستان زیانێكی گه‌وره‌ی به به‌رهه‌می گه‌نمی ساڵی رابردووی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه گه‌یاند.
واچاوه‌ڕوان ده‌كرا، كه به‌رهه‌می گه‌نمه‌شامی ئه‌مریكا له‌مساڵدا بگاته نزیكه‌ی 15 ملیار بۆشل، وه‌لێ هه‌لومه‌رجی خراپی كه‌شوهه‌وا، وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی ئه‌و وڵاته‌ی ناچاركرد بۆ ئه‌وه‌ی پێشبینییه‌كانی له‌مه‌ڕ ئاستی به‌رهه‌مهێنان بۆ ته‌نیا (8,10) ملیار بۆشل دابشكێنێت، ئه‌و داشكانه نزیكه‌ی زیاتر له‌یه‌ك چاره‌كی به‌رهه‌می ئه‌و ساڵه ده‌كات، ئه‌و داشكانی به‌رهه‌مهێنانه‌ی ئه‌مریكا به‌گه‌وره‌ترین زیان له‌مێژووی به‌رهه‌مهێنانی گه‌نمه‌شامی ئه‌مریكادا داده‌نرێت، ده‌رئه‌نجامی ئه‌و داشكانه گه‌وره‌یه، زۆرێكی ناوچه‌كانی ئه‌و وڵاته له (38) ولایه‌تی ئه‌مریكا به‌ناوچه‌ی كاره‌ساتاوی دانران.
هۆشداری بانكیی نێوده‌وڵه‌تی
بۆئه‌وه‌ی له‌ئاسه‌واره‌كانی به‌رزبوونی نرخه‌كان تێبگه‌ین، ده‌بێ ده‌رك به‌وه بكه‌ین، كه په‌یوه‌ندییه‌كی گه‌وره‌ی تێكچڕژاو له‌نێوان خواست‌و خستنه‌ڕوو و نرخه‌كانی هه‌موو جۆره‌كانی خۆراكدا هه‌یه، به‌رزبوونی نرخی گه‌نمه‌شامی بۆ نمونه ده‌بێته هۆی به‌رزبوونی نرخی گۆشت، پاشان نرخه‌كانی شیر‌و كه‌ره، به‌دوایدا كار ده‌كاته سه‌ر نرخی دانه‌وێڵه‌كانی تریش، نزمبوونی خستنه‌ڕووی گه‌نمه‌شامی ده‌بێته هۆی به‌رزبوونی خواست له‌سه‌ر گه‌نم، ئه‌میش ده‌بێته هۆی به‌رزبوونی نرخه‌كانی گه‌نم، به‌دوایشیدا نرخه‌كانی خۆراك به‌رزده‌كاته‌وه. له‌به‌ر ئه‌وه جیهان، ده‌رئه‌نجامی ئه‌و په‌یوه‌ندییه تێكچڕژاوه، پێشبینی روودانی قه‌یرانی نرخه‌كانی خۆراك به‌هۆی پاشه‌كشێی خستنه‌ڕووی به‌رهه‌می گه‌نمه‌شامی ئه‌مریكاوه، ده‌كات.
له‌دواییدا، بانكی نێوده‌وڵه‌تی هۆشدارییدا له‌وه‌ی كه له‌ته‌مموزی ئه‌مساڵدا نرخه‌كانی خۆراك به‌ڕێژه‌ی (10%) به‌رزبووه‌ته‌وه، كاتێك نرخه‌كانی گه‌نمه‌شامی‌و فولی سۆیا بۆ ئاستێكی بێ پێشینه به‌رزبوونه‌وه. له‌و كاته‌ی رێكخراوی خۆراك‌و كشتوكاڵ (فاو) رایگه‌یاند، كه پێشبینی ئه‌وه ده‌كات ده‌رئه‌نجامی وشكه‌ساڵی به‌رهه‌می جیهانی له‌دانه‌وێڵه پاشه‌كشی بكات، كه پاشه‌كشێی گه‌نجینه‌كانی جیهان له‌كۆتایی 2013 له‌دانه‌وێڵه ده‌كه‌وێته‌وه، به‌پێی (فاو) به‌رهه‌می جیهانی له‌دانه‌وێڵه، ته‌نیا له‌ته‌مموزی ئه‌مساڵ به بڕی 23 ملیۆن تۆن پاشه‌كشێی كردووه، هۆكاره‌كه‌یشی بۆ به‌رده‌وامی وشكه‌ساڵی‌و به‌رزبوونی پله‌كانی گه‌رمای ناوه‌نده‌كانی خۆراكی جیهانی گه‌ڕانده‌وه، به‌تایبه‌تیش له‌ئه‌مریكاو رووسیا، ئه‌مه‌ش وایكرد كه (فاو) پێشبینییه‌كانی بۆ به‌رهه‌مهێنانی جیهانی له‌گه‌نمه‌شامی كه‌مبكاته‌وه، ئه‌مه له‌كاتێكدا بوو، كه پێشبینی ئه‌وه ده‌كرا، كه ساڵی رابردوو به‌رهه‌می جیهانی له‌دانه‌وێڵه‌ی زبر (گه‌نمه‌شامی) زیادبوونێكی گه‌وره به‌خۆیه‌وه ببینێت.
پێشبینییه‌كانی فاو
هه‌روه‌ها (فاو) پێشبینی ده‌كات كه ئه