ئایا رێکخراوی ئۆپیك دەستبەرداری سنوورداركردنی بەرهەمهێنان دەبێت؟

زۆربەی ئاماژەكان بۆ ئەوە دەچن كە كۆبوونەوەی ژمارە (174)ی رێكخراوی دەوڵەتانی هەناردەی نەوت (ئۆپیك) كە بڕیارە لە ڤیەنای پایتەختی نەمسا لەڕۆژی ٢٢/٦/٢٠١٨ گرێبدرێت، كۆبوونەوەیەكی ئاسایی نەبێت، هەر ١٤ دەوڵەتەكەی ئەندامی ئۆپیك كە (٤٤%)ی كۆی بەرهەمی نەوتی جیهان دەخەنە بازاڕو خاوەنی (٧٣%)ی كۆی یەدەكی نەوتی جیهانیان لەلا كۆبۆتەوە، داخوازی زیادكردنی بڕی یەك ملیۆن بەرمیلیان لێكراوە لەلایەن هەریەك لە سعودیەو روسیاوە، بە ئامانجی هێوركردنەوەی ترسەكانی دەوڵەتانی بەكارهێنەری نەوت لەوەی خستنەڕوو كەمبكات‌و نرخ بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبێتەوە.

بۆ كەمكردنەوەی دڵەڕاوكێی ئەمێركایە
ئەم پێشنیازە مشتومڕ لەناو رێكخراوەكە دەنێتەوە، بەوەی پێچەوانەی ئەو رێككەوتنەیە كە ئۆپیك‌و هاوپەیمانیی بەرهەمهێنی سەربەخۆی نەوت بە سەركردایەتی روسیاو عومان كە لەكۆتایی ٢٠١٦ پێیگەیشتبوون، بۆ كەمكردنەوەی بەرهەمی نەوت لەجیهان بەبڕی یەك ملیۆن بەرمیلی رۆژانە، كە لەكانوونی دووەمی ٢٠١٧ ئەو رێككەوتنە چووە بواری جێبەجێكردنەوەو لەساڵی ٢٠١٧ بووە هۆكاری بەرزكردنەوەی نرخی نەوت بەڕێژەی (٢٠%).
ئەو پێشنیازە لەگەڵ پێشنیازێكی تریش ناكۆكە، كە لەكانوونی یەكەمی ٢٠١٧ پێیگەیشتبوون، كە بڕیاربوو تاكۆتایی ساڵی ٢٠١٨ تێكڕای داشكانی بەرهەمهێنانی نەوت رۆژانە (1,8) ملیۆن بەرمیل بێت. كە بووە هۆكاری هەڵكشانی نرخی نەوت بۆ ٨٠ دۆلار بۆ یەك بەرمیل نەوت لە ئیبریلی رابردوو.
بەو جۆرە بڕیارە ئەندامانی ئۆپیك‌و لەگەڵ هاوپەیمانە بەرهەمهێنە سەربەخۆكان لەوانە روسیاو عومان لەڤیەنا بۆ گفتوگۆكردن لەسەر رەهەندەكانی ئەم پرسە كۆببنەوە، ئەو زیادكردنی بڕی نەوتە پێشنیازكراوە بەپلەی یەكەم بۆ كەمكردنەوەی دڵەڕاوكێی ئەمێركایە، كە ریزبەندی سێیەمی لە بەرهەمهێنانی نەوت لەسەر ئاستی جیهان گرتووە (8,7 ملیۆن بەرمیلی رۆژانە)، لەهەڵكشانی نرخی نەوت بۆ نزیكەی ٨٠ دۆلار بۆ یەك بەرمیل، كە ئەو بەرزبوونی نرخی نەوتە بە نالۆجیك دادەنێت، ئامانجی دووەمیش گفتوگۆیە لەسەر كەمی خستنەڕووی نەوت لەبازاڕی نێودەوڵەتیی نەوت، ئەم كەمبوونەیە كە ئەمێركا لەكۆتایی ٢٠١٧وە هەوڵیداوە لەڕێی زیادكردنی بڕی بەرهەمهێنانی نەوتی خاوی خۆی بۆ (1,4) ملیۆن بەرمیل رۆژانە پڕبكاتەوە، ئەوەش كەمبوونی ئاستی نەوتی لەمەخزونی ئەمێركا بۆ ئاستێكی بێ پێشینە دابەزاند.

هەڕەشە لەسەر راگرتنی تۆڕی كارەبای ئەمێركا
لەڕاستیدا كەمبوونی خستنەڕووی نەوت دەرئەنجامی سیاسەتی سنورداركردنی بەرهەمهێنانی نەوت نەبوو، كە ئۆپیك‌و بەرهەمهێنەرە سەربەخۆكان پەیڕەویان كرد، بەڵكو هۆكارەكەی بۆ داڕمانی بەرهەمهێنانی نەوتی فەنزوێلا بوو كە لەسەرەتای ٢٠١٨وە بەنزیكەی نیو ملیۆن بەرمیل لەڕۆژێكدا كەمی كرد، ئەم داڕمانەشی بۆ ئەو قەیرانە سیاسی‌و ئابوورییەی تێیكەوتووە دەگەڕێتەوە.
بەو جۆرە تێكڕای بەرهەمهێنانی نەوتی جیهانی بەبڕی (2,7) ملیۆن بەرمیلی رۆژانە پاشەكشێی كرد، ئەو ژمارەیە ئەگەری زیادبوونی هەیە لەگەڵ پاشەكشێ كردنی گەیشتنی نەوتی هەریەك لە نەیجیریاو ئەنگۆلا بە بازاڕەكانی نەوت.
لەنێو ئەو ترس‌و دڵەڕاوكێیەی ئەمێركا لەداچۆڕانی زۆری مەخزونی نەوتی ئەمێركا، كە بێتە هەڕەشە لەسەر راگرتنی تۆڕی كارەبای ئەمێركا، زیادبوونی نرخی