ھۆکارەکانی دابەزینی نرخی لیرەی تورکی

لە وتارێکی ئەردۆغان لەم ماوەی دواییدا ھاندانی خۆی بۆ وەبەرھێنان بە بڕی ‌۳٤ ملیار دۆلار ڕاگەیاند وەک ھاوکارییەکی بۆ کۆمپانیا تورکیەکان، لە ھەمان کات ڕەخنەی لە سیاسەتی نەختی حکومەتی ئێستای تورکیا گرت و دژایەتی کردنی خۆی لە بەرامبەر بەرزکردنەوەی نرخی سو ڕاگەیاند بەمەش کێشەکەی قوڵتر کرد و نیگەرانی وەبەرھێنەرانی قوڵتر کرد لە کاتێکدا لیرەی تورکی داڕمانێکی بەردەوام بەخۆیەوە ئەبینێ.
لە ھاوکاتدا تورکیاش لە ناوخۆی دووچاری ناکۆکی سیاسی و ئابووری بۆتەوە لە نێوان ئەردۆغان و بانکی ناوەندی، کە بانکی ناوەندی خۆی دزیوەتەوە لە جێبەجێکردنی سیاسەتی ئەردۆغان لە بارەی کەمکردنەوەی نرخی سو لە کاتێکدا ئەردۆغان دژایەتی ئەم بڕیارەی بە ناپاکی ناو بردووە لە دیدی خۆی لە ئەگەری کەمکردنی ئەم نرخە سوە بەرزە زەمینە بۆ وەبەرھێنان لەبار ئەکات و بەمەش ڕێژەی ھەلی کار و ھەناردە بەرز ئەبێت.
لە کاتێکدا یەکێ لە ھۆکارەکانی نزم بوونەوەی بەھای لیرەی تورکی بەرامبەر دۆلار و یۆرۆ ئەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کۆمپانیا پیشەسازی و وەبەرھێنەرەکانی تورکیا ھەستاون بە گۆڕینی ھەموو لیرەکانیان بۆ دۆلار چونکە چەندین قەرزی کەڵەکەبوویان لەسەر بوو بە دراوی بیانی ئەبووایە بیدەنەوە.
ھۆکارێکی تر بێجگە لە ئابووری ئەگەڕێتەوە بۆ جیۆسیاسەتی تورکیا ئەمیش بەدەستوەردانی سەر بازی کە لەماوەی ڕابڕدوو پێی ھەستا تا ئێستاش لە دژی کوردانی عەفرین و باکووری سوریا.
بەپێی پەیمانگای سەرژمێری تورکیا ڕێژەی کورت ھێنانی بازرگانی تورکیا بە بڕی ‌٪ ۳٥.٦ لەسەر ئاستی ساڵانەی زیادی کردووە کەتەنیا لە ماوەی چوار مانگی ڕابردوو گەیشتۆتە ٦.٦۹ ملیار دۆلار.
و پەیمانگای پارەدارکردنی نێودەوڵەتی ئەوەی خستۆتە ڕوو کە وەبەرھێنەرە بیانیەکان سەنەدی حکومی و پشکی تورکیان بە بڕی ۱.۱٥ ملیار دۆلار کێشاوەتەوە لە سێ ھەفتەی یەکەمی مانگی پێنج کە ئەمەش زیانێکی گەورەی بە بازاڕ و سیاسەتی نەختی تورکیا گەیاندووە.
لە لایەکی تریشەوە زیادکرنی فرۆشتنی سەنەداتی تورکیا بە لیرەی تورکی گەیشتۆتە ملیار دۆلار لە ماوەی ۲٥ ڕۆژی مانگی پێنج، لە ھەمان کاتدا ئەو کەسانەی نیشتەجێی تورکیا نین ھەستان بە فرۆشتنی پشکەکانیان بە بڕی ۹ ملیۆن دۆلار.
تا ئێستاش مەترسی ھەڵئاوسان و ترسی جەنگی بازرگانی و مەترسی جیۆسیاسی و ئابووری بەرۆکی تورکیای گرتووە و بۆتە بەربەست لەبەردەم بەرزبوونی بەھای لیرەی تورکی و ئەو کپ بونەی کە چەندین ساڵە تورکیا پێوەی ئەناڵێنێ بە جۆرێ لیرەی تورکی لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو ژمارەی پێوانی سالیبی تۆمارکرد، ھاوکات شیکەرەوانی ئابووری ئەم دابەزینەیان بە “مێژووی” ناوبرد.
بەپێی داتا فەرمیەکان تێکڕای ھەڵئاوسانی ساڵانەی تورکیا لە ٪۱۰ زیاترە.

ئەگەر ھەوڵ نەدەن بۆ چاکسازی ئابووری دەرەکی و ناوخۆ ئینجا بە ھینانی وەبەرھێنانی دەرەکی بێت یا لە ڕێی وەرگرتنی قەرز لە بانکی ناوەندی نێودەوڵەتی  یان چاکسازی ناوخۆ ئەوا داڕمانێکی بەرچاو بەڕێوەیە لە ماوەی شەش مانگی داھاتوودا.