سه‌باره‌ت به‌هه‌رێمی كوردستان گرنگه ئاماژه به‌چه‌ند زانیارییه‌ك بده‌ین بۆئه‌وه‌ی روونی بكه‌ینه‌وه بۆ خوێنه‌رانی به‌ڕێز كه بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان چه‌ند به‌شداری كردووه له‌پێكهاته‌ی به‌رهه‌می ناوخۆی هه‌رێمه‌كه‌مان، ئه‌م خشته‌یه‌ی خواره‌وه رێژه‌ی به‌شداری بودجه‌ی ساڵانه ده‌رده‌خات له‌كۆی به‌رهه‌می ناوخۆ كه‌پێی ده‌وترێت (الناتج المحلی الاجمالی) Gross Domestic Product , GDP :
له‌م خشته‌یه‌دا بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت ده‌یان وڵات رێژه‌ی بودجه‌كه‌یان له‌كۆی به‌رهه‌می ناوخۆی وڵات بڕێكی كه‌م پێكده‌هێنێت، له‌كاتێكدا وڵاتی سوید كه یه‌كێكه له‌دیموكراتی ترین وڵاتانی دنیا 56%ی داهاتی ناوخۆی وڵاته‌كه‌ی له‌بودجه‌وه دێت ئه‌ویش بریتیه له‌بڕی ئه‌و باجه زۆره‌ی كه له‌هاووڵاتییه‌كانی خۆی وه‌ریده‌گرێت، له‌لایه‌كی تره‌وه وڵاتی ئه‌مریكا كه‌سه‌رده‌سته‌ی وڵاتانه‌و ئابووری ئازاد په‌یڕه‌و ده‌كات، بودجه‌كه‌ی 20%ی كۆی به‌رهه‌می ناوخۆی وڵات پێكده‌هێنێت، ئه‌م شیكاره‌ی سه‌ره‌وه ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌خات كه‌هه‌رێمی كوردستان نه‌ئه‌وه‌نده باج له‌دانیشتوان وه‌رده‌گرێت تابودجه‌كه‌ی 56%ی كۆی به‌رهه‌می ناوخۆ پێكبهێنێت، هه‌رێمی كوردستان نه‌وه‌كو ئه‌مریكایه بودجه‌كه‌ی ته‌نها 20%ی كۆی داهاتی ناوخۆ پێكبهێنێت، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بودجه‌كه‌ی رێژه‌ی 57%ی كۆی به‌رهه‌می ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان پێكده‌هێنێت، ئه‌مه‌ش مانای وایه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خزمه‌تگوزاری زۆری كردوه‌و پڕۆژه‌ی زۆری جێبه‌جێ كردوه‌و خزمه‌تی زۆری هاووڵاتیانی خۆی كردووه، ئه‌گه‌رنا بازاڕی ئابووری له‌هه‌رێمی كوردستان ئازاده‌و ده‌بوو بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان ته‌نیا 25%ی كۆی به‌رهه‌می ناوخۆی پێكبهێنایه.
من ده‌مه‌وێت ئه‌وه بڵێم كه‌پێویسته حكومه‌ت خۆی گورج بكاته‌وه‌و بزانێت چی له‌ئه‌ستۆی ئه‌وه جێبه‌جێی بكات‌و چی له‌ئه‌ستۆی ئه‌و نییه جێی بهێڵێت بۆ كه‌رتی تایبه‌ت‌و به‌باشترین شێوه سه‌رپه‌رشتی بكات‌و چاودێری بكات. له‌ئه‌مریكاو به‌ریتانیاو توركیا‌و به‌غداش حكومه‌ت پاسی هاتوچۆ بۆ خوێندكارانی زانكۆ ناگرێت به‌كرێ، له‌ئه‌مریكاو به‌ریتانیاو توركیا‌و به‌غداش حكومه‌ت پاسی هاتوچۆ بۆ فه‌رمانبه‌ران ناگرێت به‌كرێ، له‌ئه‌مریكاو به‌ریتانیاو توركیا‌و به‌غداش حكومه‌ت پێشینه‌ی خانووبه‌ره به‌بێ سوود نادات به‌هاووڵاتیان، ئه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ پاس ده‌گرێ به‌كرێ بۆ فه‌رمانبه‌رو خوێندكاره‌كانی؟ ئه‌مه مانای چیه؟ ئه‌ندام په‌رله‌مانێكی گۆڕان له‌په‌رله‌مان هه‌ڵده‌ستێته سه‌رپێ‌و ده‌ڵێت «ده‌بێت دانه‌وه‌ی قه‌رزی پێشینه‌ی خانووبه‌ره له 10 ساڵه‌وه بكرێت به 20 ساڵ» كه‌دلنیام ته‌نانه‌ت له‌به‌رژه‌وه‌ندی هاووڵاتیش نییه ئه‌م كاره‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانێكی كۆمه‌ڵی ئیسلامی هه‌ڵده‌ستێته سه‌رپێ‌و ده‌ڵێت «پێشینه‌ی خانووبه‌ره نابێ سوودی له‌سه‌ر بێت، چونكه حه‌رامه»و حكومه‌تیش به‌قسه‌یان ده‌كات‌و بڕی ملیارێك دۆلار له‌ساڵێكدا ده‌دات به‌پێشینه‌كان‌و كورتهێنانی بودجه‌ی توش ده‌بێت‌و هه‌ر ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانه به‌ڕێزانه له‌میدیاكانی خۆیانه‌وه گاڵته به‌حكومه‌ت ده‌كه‌ن‌و ده‌ڵێن بۆ بانكه‌كان پاره‌ی تیا نه‌ماوه؟.
له‌ساڵی 2003 كۆی داهاتی ناوخۆیی هه‌رێمی كوردستان 4373 ملیار دینار بووه‌و تێكڕای داهاتی ساڵێكی هاووڵاتییه‌كی هه‌رێمی كوردستان 976794 دینار بووه‌و تێكڕای داهاتی مانگێكی هاووڵاتییه‌كی هه‌رێمی كوردستان 81400 دینار بووه، به‌ڵام له‌ساڵی 2012دا كۆی داهاتی نه‌ته‌وه‌یی له‌هه‌رێمی كوردستان 30665 ملیار دینار بووه‌و تێكڕای داهاتی ساڵانه‌ی هاووڵاتیه‌كی كوردستان 6133000 دینار بووه‌و تێكڕای داهاتی مانگێكی هاووڵاتییه‌كی كورد 511133 دینار بووه، به‌شێوه‌یكی گشتی له‌و ماوه‌یه له 2003 بۆ 2012 كۆی داهاتی ناوخۆیی زیادی كردووه به‌ڕێژه‌ی 600% ئه‌مه مانای وایه گه‌شه‌ی ئابووری‌و زۆربوونی داهاتی نه‌ته‌وه‌یی له‌هه‌رێمی كوردستان بووه به‌شه‌ش ئه‌وه‌نده، هه‌موومان ئه‌م ریژه‌یه به‌چاوی خۆمان ده‌بینین كه چۆن ژماره‌ی خان‌و و ژماره‌ی ئۆتۆمبێل‌و ژماره‌ی گه‌شتی خێزانه‌كانی كوردستان‌و ژماره‌ی ته‌له‌فۆن‌و ژماره‌ی مۆبایل‌و ژماره‌ی هاوسه‌رگیری‌و ژماره‌ی كارگه‌و ژماره‌ی رێگاوبان‌و ژماره‌ی نه‌خۆشخانه‌و قوتابخانه‌و زانكۆ‌و پرد‌و تونێل‌و بازاڕ زیادی كردوه له‌هه‌رێمی كوردستان، به‌شێكی زۆری ئه‌مانه‌ی باسم كرد هه‌مووی به‌بودجه‌ی ساڵانه كراوه.
E-mail;aizsabr