ماوە ماوە قسە لەبارەی ستراتیژییەتێكی نوێ دەكرێ سەبارەت بە گواستنەوە بەرەو ئابووری بازاڕ و گرنگیپێدانی ئەو ئەولەویەتانەی پێویستن بۆ تەوەری ئابووری لە كوردستان و عێراق، جەختیش لەسەر ئەو هەنگاوانە دەكرێتەوە كە گرنگن بۆ دروستكردنی ستراتیژییەتێك، بەمەبەستی گەشەپێدانی ئابووری و پاڵپشتیكردنی كەرتی تایبەت، بۆ ئەوەی كەرتی تایبەت ڕۆڵی خۆی لە بەشداریكردنی گەشەی ئابووری وڵات و جۆراوجۆركردنی سەرچاوەكانی بودجە ببینێ، بەبێ ئەوەی بەشێوەیەكی سەرەكی پشت بە نەوت ببەستێ.
بەر لە هەموو شتێك پێویستە ئێمە لەسەر وشەی ستراتیژ (stratçgos) بوەستین و ماناكەی بزانین، مانای وشەكە لە چەمكی ئیغریقی (Generalship or Leading an Army)ەوە هاتووە و پەیوەندی بە سەركردەی جەنگەوە هەیە، بە مانای ئەوە دێت كە سەركردەی جەنگ، بەر لە دەست پێ كردنی جەنگەكە پێویستی بە تێڕوانینێكی پتەو هەیە و دەبێ پلان بۆ جەنگەكە دابنێت و هەموو پێداویستییەكانی جەنگەكە ئامادە بكات، بۆ بەدەستهێنانی باشترین ئەنجام.
لە ستراتیژییەتی گەشەی ئابوورییدا، چەمكەكە بەو مانایە وەرگیراوە، كە ڕوانگە و پلانێكی ورد هەبێ و پشت بە زۆرترین داتا و ئاماژەی ئابووری و كۆمەڵایەتی و سیاسی ببەستێ، بەمەبەستی دانانی چوارچێوەیەكی ڕوون بۆ تەحەدییاتەكان و ڕەخساندنی دەرفەتی ئایندەخوازانە و ئاسانكاری بۆ بەدەستهێنانی سەرچاوەكانی داهات و توانای پێویست بۆ بەدەستهێنانی باشترین ئەنجام.
بۆ گفتوگۆ و لێكۆڵینەوە لەو بارودۆخە ئابوورییەی ئێستا وڵاتەكەمان پێیدا تێدەپەڕێت و بەپێی میتۆدی بەرنامەی نوێی حكوومەت، كە دەستەی ڕاوێژكاران لە نووسینگەی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق دایانڕشتووە، دەبێ شیكردنەوەیەكی لۆژیكی و زانستی و ئابووری لەبارەی دیارترین ئەو تەوەرانە بكەین، كە لە قۆناغی یەكەمدا تا ساڵی (2017) پێویستییان بە چارەسەركردن هەیە، هەروەها پێویستە ئەوە بخرێتەڕوو كە چی بۆ قۆناغی دووەم (2018-2022) و بۆ قۆناغی سێیەم تا ساڵی (2030) بكرێت؟ كە لەم قۆناغی سێیەمەدا كەرتی تایبەت ئەركی پێشڕەوێتی بازاڕی دەكەوێتە ئەستۆ، بەمەبەستی دروستكردنی سەرەتایەكی گونجاو و تەندروست بۆ گواستنەوە بەرەو میكانیزمەكانی ئابووری بازاڕ.
بۆ جێبەجێكردنی قۆناغی یەكەم، دەبوو حكوومەت ئامادەكاری كردبا لە هەموو بوارەكانی بانكی و پیشەسازی و كشتوكاڵی و خزمەتگوزاریی هاوبەشەكی و هاریكاری لە جێبەجێكردنی ستراتیژییەتەكە. هەروەها ئامادەكاری پێویستی كردبا بۆ دەستپێكردن و پەرەپێدانی ئەو ئامانجانەی دوو قۆناغەكەی دیكەی ئایندە پێویستییانە، ئەمەش بە لەبەرچاوگرتنی چاككردن و پەرەپێدانی پەیكەری پێكهاتەخوازی ئابوورییە ئەلتەرناتیڤەكانی دوای نەوتی لە نموونەی كشتوكاڵ و پیشەسازی و گەشتوگوزار، حكوومەت ئامانجەكانی ئەم ستراتیژییەتە لەمیانەی میتۆدێك بەدی دەهێنێ، كە سێ تەوەری سەرەكی و سێ پایەی پەرەپێدانی هەیە:
پایەی یەكەم: تێگەیشتنی كەرتی تایبەت.
پایەی دووەم: باشكردنی ژینگەی كار.
پایەی سێیەم: بەرنامەی پەرەپێدانی دامەزراوە گچكە و مامناوەندەكان.
هەروەها پەیكەری چوارەمیشی هەیە، ئەویش پەیوەندی بە پەیكەرێتی جێبەجێكردنەوە هەیە و لە ڕێگایەوە ئەو كارانە جێبەجێ دەكرێن كە لە سێ پایەكەی دیكەی پەرەپێدانەوە پلانیان بۆ داڕێژراوە.
هەروەها دەبوو دامەزراوە جۆرێتییەكان و دامەزراوە تایبەتمەندە حكوومییەكان و هاوبەشە نێودەوڵەتییەكانی دیكە و بانكی نێودەوڵەتی و ئاژانسی ئەمەریكی بۆ