مه‌به‌ست له گوتارى عێراقی چیه؟ ئایا چ په‌یوه‌ندییه‌كی له‌گه‌ڵ گوتاری كوردی هه‌یه؟ گوتار وه‌كو ده‌قێكی نووسراو پێناسه ده‌كرێت كه بارگاوی كراوه به فیكر‌و مه‌عریفه‌و روانین كه كۆی ئه‌مانه‌ش په‌یوه‌ستن به ئاینده‌بینیه‌وه یان نه‌خشه‌رێگای ئاینده نیشان ده‌ده‌ن.
هه‌ر به‌م پێیه گوتاری كوردی پێویسته ئه‌و گوتاره بێت كه بارگاوی كرا‌و بێت به مه‌عریفه‌و فیكری نه‌ته‌وه‌یی و بنه‌مای سه‌ره‌كی بریتی بێت له روانین به‌ره‌و ئاسۆیه‌كی گه‌ش په‌یوه‌ست به ئاینده‌ى نه‌ته‌وه. كه له راستیدا ره‌هه‌نده واقیعیه‌كانی گوتاری كوردی وه‌كو گوتاری نه‌ته‌وه‌یی په‌یوه‌سته به بوون و ئاماده‌بوونی ناسیونالیزمی كوردییه‌وه. هه‌ر به‌و پێیه‌ش ئاستی گوتاری كوردی ده‌بێته پێوانه بۆ دیاریكردنی ئاستی په‌ره‌سه‌ندنی ناسیونالیزمی كوردی و گه‌یشتنی به ئاستی به‌ده‌ستهێنانی شووناس.
ئایا شتێك هه‌یه به ناوى گوتارى نه‌ته‌وه‌یی كوردى؟ گوتاری نه‌ته‌وه‌یی كوردی كاتێ ده‌بێته گوتارێكی خاوه‌ن شووناس كه به لایه‌نی كه‌مه‌وه هه‌ڵگری پرۆژه‌ى سه‌ربه‌خۆیی كوردستان و درووستكردنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردی بێت. لێره‌و له‌وێ گوێمان لێده‌بێت باسی بڕیاردانی مافی چاره‌تووس ده‌كرێت. له راستیدا ئه‌و مافه شتێكی سرووشتیه‌و هه‌موو نه‌ته‌وه‌و پێكهاته ئیتنیكیه‌كان ده‌توانن هه‌یان بێت. به‌ڵام بۆ گه‌یشتن به ئاستی بڕیاردانی چاره‌نووس، بكه‌رێكی كارا پێویسته كه ئه‌ویش بكه‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌و ئاشكراتر بڵێین ناسیونالیستێكی پێگه‌یشتوو كارایه كه هه‌ڵگری پرۆژه‌ى ناسیونالیزمه. كه له راستیدا ئه‌و بكه‌ره تاكو ئێستا له رووی واقیعیه‌وه‌و له‌سه‌ر زه‌مینه‌ى واقیعی كوردستان وه‌كو پێویست بوونی نییه. واته ئه‌وه‌ى تاكو ئێستا دۆزی كوردیی پێوه‌ى ده‌ناڵێنێت نه‌بوونی ئه‌و بكه‌ره‌یه كه هه‌ڵگری پرۆژه‌ى ناسیونالیزمه.
ئه‌و بێ سه‌روبه‌رییه‌ى كه ئێستا ده‌بینرێت به‌هۆى نه‌بوونی پرۆژه‌ى نه‌ته‌وه‌ییه‌وه. كاتێ زۆرێك له حیزب و له جه‌ماوه‌ریش له ئاستی به‌راوردكردندا عێراقی عه‌ره‌ب به باشتر ده‌زانن ئه‌وه گرفته‌كه ئه‌و وێنه ناشیرین و دزێوانه‌یه كه ده‌سه‌ڵاتی كوردى و حیزبی كوردى نوخبه‌ى سیاسی كوردى پێشكه‌شیان كردووه. راسته لاوازى هوشیارى لاى كورد به‌رده‌وام هۆكاربووه بۆ وابه‌ستبوونی به پیته‌خته‌كانی عه‌ره‌ب و تورك و فارسه‌وه به‌ڵام رۆڵی نه‌رێنی و پاسیڤی حیزبی بێ پرۆژه‌و و نوخبه‌ى سیاسی نانه‌ته‌وه‌یی و یارمه‌تیده‌ربوون بۆ ئه‌وه‌ى جه‌ماوه‌ر به گومانه‌وه سه‌یرى خۆى بكات له‌سایه‌ى ده‌سه‌ڵاتی كوردیدا.
كه‌واته ده‌شێ لێره‌دا ئه‌و پرسیاره سه‌ر هه‌ڵبدات : ئایا گوتاری عێراقی چیه‌و چ په‌یوه‌ندییه‌كی ئه‌رێنی یان نه‌رێنی به كورده‌وه هه‌یه؟ گوتاری عێراقی ئه‌و گوتاره‌یه كه به كۆی ره‌گه‌زه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانییه‌كانی عێراق بارگاوی كراوه‌و به گوێره‌ى عێراقییه‌كان عێراق وه‌كو گه‌ل و وه‌كو نیشتیمان بۆ ئه‌وان له پێش هه‌موو شتێكی تره‌وه‌یه‌و بوون و سه‌روه‌ری ئه‌وان واته ئه‌وانی عه‌ره‌ب به شیعه‌و سوونه‌وه له بوون و سه‌روه‌رێتی عێراقدایه. به‌ڵام ئایا ئه‌و گوتاره چ په‌یوه‌ندییه‌كی به كورده‌وه هه‌یه كه خۆی چاك ده‌زانێت چۆن نیشتیمانه‌كه‌یان دابه‌ش كردووه‌و له پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وانی عه‌ره‌ب و ئه‌وانی ده‌وڵه‌تانی خاوه‌ن به‌رژه‌وه‌ندیدا باشووری كوردستانیان لكاندووه به عێراقه‌وه‌و له هه‌موو ئاستێكیشدا هه‌وڵیانداوه گوتاری كوردی له نێو بۆته‌ى گوتاری عێراقیدا بتوێننه‌وه‌و له بری ئینتیما بۆ كوردستان ئینتیما بۆ عێراق درووست بكه‌ن و به‌رهه‌م بهێنن. لێره‌وه ئاشكرایه كه كورد هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی نیه به گوتاری عێراقیه‌وه.