لەگەڵ ئەوەی هەرێمی کوردستان زۆر بەزیادەوە خاوەنی هەموو ڕەگەزەکانی بەرهەم هێنانی کشتوکاڵیە لەوێنەی ( زەوی بەپیت ، ئاووهەوای گونجاو ، دەستی کاری باش ) بەڵام هەرگیز نەتوانراوە پێداویستی نیوەی دانیشتوانەکەی پڕبکاتەوە لەوبوارەدا کەتەنها ( ٥)پێنج ملیۆن هاوڵاتین ، لەکاتێکدا گەر ئیرادەو پلانی تۆکمەوزانستی هەبێت دەتوانرێت پێداویستی زیاتر لە ( ۱۰) ملیۆن هاوڵاتی لەبواری کشتوکاڵیدا تێدا بەرهەم بهێنرێت ،وتەنانەت زۆرێکیش هەناردەی دەرەوە بکرێت .
لەساڵی ( ۲۰۱۷ )دا بڕوڕێژەی سەوزەومیوەی خۆماڵی وهاوردە بەم شێوەیە بوە لەهەرێمی کوردستاندا:
ـــ ( ۱٤۰٥٦٥٦) یەک ملیۆن و چوارسەدوپێنج هەزارو شەش سەدو پەنجاوشەش تۆن سەوزەومیوە بەکارهاتوە ، لەوبڕە
( ۹۰۱۱٥۷) نۆسەدویەک هەزارو سەدوپەنجاوحەوت تۆنی بەرهەمی خۆماڵی بوە کەدەکاتە ڕێژەی ( ٦٤٪) .
وەبڕی ( ٥۰٤٤۹۹)پێنج سەدوچوارهەزاروچوارسەدونەوەدونۆ تۆنیش سەوزە هاوردەکراوە کەدەکاتە ڕێژەی ( ۳٦٪) .
ـــ وە بڕی ( ٤۰٥۰۲۳)چوارسەدو پێنج هەزاروبیست وسێ تۆن میوە بەکارهاتوە ، کەلەوبڕەش تەنها ( ٦۸۱۹٤)شەست وهەشت هەزاروسەدونەوەدوچوار تۆنی بەرهەمی خۆماڵیبوە کەڕێژەی ( ۱۷٪)ی میوەدەکات ، بەڵام بڕی میوەی هاوردەکراو بریتی بوە لە ( ۳۳٦۸۲۹)سێ سەدوسی وشەش هەزارو هەشت سەدوبیست ونۆ تۆن وڕێژەکەشی ( ۸۳٪)یە .
سەوزەومیوەی هاوردەکراوبۆهەرێم زیاترلە( ۸۰٪)ی لەوڵاتانی تورکیاو ئێرانەوە هاوردەکراون .
بەپێی ئامارەفەرمیەکان لەماوەی ( ۱۰)ساڵدا واتا لەساڵی ( ۲۰۰٤ — ۲۰۱٤ ) هەرێمی کوردستان بایی ( ۷۱۳۹۰۰۰۰۰۰) حەوت ملیاردو سەدوسی ونۆ ملیۆن دۆلار تەنها سەوزەو میوە هاوردەی هەرێم کراوە ، کەگەر پلانی کورت خایەن ودرێژخایەن لەلایەن لایەنی پەیوەندیدارەوە هەبوایە ئەوا دەتوانرا بەبڕی تەنها (۲٥٪)ی ئەوپارەیەی بۆهاوردەکردنی سەوزەومیوە چۆتە وڵاتانی دەرەوە دەتوانرا زۆر بەئاسانی وزانستیانەش سێکتەری کشتوکاڵ ببوژایەتەوەو لەو پوکانەوە بەردەوامەش ڕزگاری دەبوو کەتێیدایە.
چ مانایەکی تێدایە خاوەنی دەشتە بەپیتەکانی شارەزور ، هەولێر ، بیتوێن وبادینان بین ، کەچی تەنها لەوڵاتێکی وەک تورکیاوە لەماوەی ساڵێکدا بایی (۳٤)ملیۆن دۆلار چەرەزات و ( ۱٤)ملیۆن دۆڵار فراولە(شلک) و( ۲۰)ملیۆن دۆلارسێووقۆخ وهەڵوژەو ( ٤) ملیۆن دۆلارشوتی وکاڵەک و زیاتر لە (۷) ملیۆن دۆلار سیروپیازوکاهووبڕۆکلی هاوردەی هەرێم بکرێت ، کەبەدڵنیاییەوە بەرهەمی خۆماڵی لەڕووی تام وچێژوپارێزراوی و جۆرایەتیشەوە زۆر لەبەرهەم و بەروبومەکانی دەرەوە باشتروپڕبەهاترەلەو بەروبومانەی کە هاوردەکراوی وڵاتانن .