مرۆڤ له‌پێش مێژووی نوسراوه‌وه ئیپانۆڵی به‌كارهێناوه وه‌ك پێكهاته‌یه‌كی سه‌رخۆشكه‌ر له خواردنه‌وه كحولیه‌كاندا،له‌كاتێكدا له باكوری چین پاشماوه‌ی قاپوقاچاغی گڵێنه‌یی دۆزراوه‌ته‌وه كه مێژووه‌كه‌یان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ 9000 ساڵ پێش ئێستا و ئاماژه ده‌ده‌ن به بوونی خواردنه‌وه كحولیه‌كان ته‌نانه‌ت له نێو گه‌لانی سه‌ده‌ی به‌ردینی نوێشدا.زانا كیمیاویه عه‌ره‌ب و ئیسلامیه‌كان و له‌وانه‌ش ((ڕازی)) له پێش هه‌مواندا توانیویانه كه ئیپانۆڵ تاڕاده‌یه‌ك به شێوه‌یه‌كی پاكژ جیابكه‌نه‌وه ئه‌وه‌ش به پێشخستنی كرداری دڵۆپاندن له قۆناغی سه‌رده‌می خه‌لافه‌تی عه‌باسییه‌كاندا.كتێبه‌كانی جابری كوڕی حه‌یان(721-815) ده‌رباره‌ی ئه‌و هه‌ڵمانه‌ی كه توانای گڕگرتنیان هه‌یه بۆ شه‌رابی كوڵهاتوو.هه‌روه‌ها زانا كندیش(801-873) به‌شێوه‌یه‌كی ڕوون كرداری دڵۆپاندنی شه‌رابی باس كردوه،دڵۆپاندنی ئیپانۆڵ له ئاو به‌رهه‌مێك ده‌ستده‌خات كه ڕێژه‌ی 96% ئیپانۆڵ بێت وه‌ك لانی كه‌م.چونكه ئیپانۆڵ له‌گه‌ڵ ئاودا گیراوه‌یه‌كی جێگیر دروستده‌كه‌ن.بۆ یه‌كه‌م جار ئیپانۆڵی ته‌واو ده‌ستكه‌وت له‌ساڵی 1796ز له‌لایه‌ن ( یۆهان تۆبیاس لۆڤیتز) له ڕێگه‌ی دڵۆپاندنی ئیپانۆڵ به خه‌ڵوز.
ئه‌و ئیپانۆڵه‌ی كه ده‌شناسرێت به ئه‌پیلی كحول سووته‌مه‌نیه‌كی نوێ نیه.به‌ڵكو له ساڵانی په‌نجاكانی سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌مدا، ئیپانۆڵ بریتی بوه له سووته‌مه‌نیه‌كی ڕووناكردنه‌وه‌ی گرنگ. و له‌كاتی جه‌نگی ئه‌هلیشدا له ئه‌مریكا،باجێك سه‌پێنرایه سه‌ر ئیپانۆڵ بۆ كۆكردنه‌وه‌ی پاره بۆ یارمه‌تیدانی جه‌نگه‌كه و ئه‌م باجه‌ش بوه هۆی به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی ئیپانۆڵ به‌شێوه‌یه‌كی زۆر كه ئیدی نه‌یتوانی كێبڕكێ بكات له‌گه‌ڵ سووته‌مه‌نیه‌كانی تردا وه‌ك كیرۆسین له ئامێره‌كانی ڕووناككردنه‌وه‌دا.به‌هۆی ئه‌م باجه‌وه به‌رهه‌مهێنانی ئیپانۆڵ زۆر دابه‌زی و بڕی به‌رهه‌مهێنان زیاد نه‌بۆوه تا ئه‌و باجه سه‌پێنراوه هه‌ڵگیرا له‌ساڵی 1906دا.
له‌ساڵی 1908دا،هێنری فۆرد ئۆتۆمبێلی جۆری Model T دیزاینكرد كه به سووته‌مه‌نیه‌كی تێكه‌ڵ له ئیپانۆڵ و به‌نزین كاربكات.و ناوی لێنا سووته‌مه‌نی ئاینده.له‌ساڵی 1919دا كاتێك یاسای قه‌ده‌غه‌كردنی به‌كارهێنانی عاره‌ق ده‌ركرا كه نابێت جگه له خواردنه‌وه به‌كاربهێنرێت. ئیپانۆڵ قه‌ده‌غه‌كرا چونكه به عاره‌ق داده‌نرا. ته‌نها ده‌توانرا بفرۆشرێت كه تێكه‌ڵ بوایه له‌گه‌ڵ نه‌وتدا،له‌گه‌ڵ كۆتایی قه‌ده‌غه‌كردنه‌كه‌دا له ساڵی 1933دا،جارێكی تر ئیپانۆڵ وه‌ك سووته‌مه‌نی به‌كارهێنرایه‌وه.به‌كارهێنانی ئیپانۆڵ زیادبوه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی كاتی له‌كاتی جه‌نگی جیهانی دووه‌مدا، كاتێك نه‌وت و سووته‌مه‌نیه‌كانی تر ڕوویان له‌كه‌می كرد.
له سیه‌كانی سه‌ده‌ی بیستدا،زیاد له 2000 وێسگه له ((میدویست)) ئیپانۆڵیان ده‌فرۆشت كه به‌رهه‌مهێنرابوو له گه‌نمه شامیه‌وه.به‌ڵام پیشه‌سازی ئیپانۆڵ له ساڵانی چله‌كاندا كۆتایی پێهات كاتێك نه‌وت ده‌ركه‌وت به نرخێكی هه‌رزانتر.له هه‌ریه‌كه له ئه‌وروپا و ئه‌مریكادا له نێوان ساڵانی هه‌ردوو جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م و دووه‌مدا سووته‌مه‌نی كحولی زیاد ده‌كرا بۆ سووته‌مه‌نی هاتووی دروستكراو له نه‌وته‌وه.
هه‌روه‌ها حكومه‌ت، له‌كاتی جه‌نگی جیهانی دووه‌مدا،دروستكه‌رانی ویسكی به‌كرێگرت بۆئه‌وه‌ی سووته‌مه‌نی كحولی دروستبكه‌ن.له‌و ساڵانه‌ی كۆتایی ئه‌و قۆناغه مێژوویه‌دا، گرنگیدانی گشتی گۆڕدرا بۆ كحول به‌و پێیه‌ی بریتیه له سووته‌مه‌نی بۆ ئامێره‌كانی گواستنه‌وه به‌هۆی ماوه‌ی جه‌نگه‌كانه‌وه و سه‌رچاوه گۆڕاوه‌كانی و نرخی نه‌وتیشه‌وه.
قه‌یرانی نه‌وت له‌ساڵانی حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی بیستدا نرخی نه‌وت و به‌نزینی به‌رزكرده‌وه و قۆناغی به‌نزین – كحولی داهێنا. كاتێك به‌ڕێژه‌ی 10% ئیپانۆڵ زیادكرا بۆ به‌نزین( به‌نزینی كحولی دانانرێت به جێگره‌وه‌ی سووته‌مه‌نی).كاتێك به‌نزینی كحولی زۆر بوو، ئیپانۆڵ زیادكرا بۆ به‌نزین به‌مه‌به‌ستی به‌رزكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی ئۆكتانه‌كه‌ی. وناوی به‌نزینی كحولی گۆڕدرا بۆ ناوی تر به پێی به‌رزی ژماره‌ی ئۆكتانه‌كه