ـــ ئەرێ عەیب نەبێ بییەین بەکێ؟ بە مناڵی حەزمان ئەکرد ئێمەش بچین بییەین !
ــــــ ئەرێ تۆ عەیب ناکەیت ، چی بەیت ؟
ـــ بابە دەنگ ئەڵێم ، تۆ بۆ هەر خەیاڵت ئەڕوا بۆ شتی قۆڕ .
ـــــــــ بۆ تۆ قەت نەداوە ؟
ـــ نەوەڵا جاری پێشو وتیان مناڵی .
ـــــــ چاوت لێیە ، ئەگەر جارێک بتدایە ئێستە ترست شکابو .
ــ باشە ئێستە بۆ وا خۆت سەغڵەت کردوە ؟
ـــــــ کاکە مەسەلە سەغڵەتی نیە ئەوەڵو ئاخر هەر ئەبێ بییەین ؟
ـــ ئەوەی ناوێ بچۆ بیە بە یەکێکو خۆت مرتاح بکە .
ـــــــ بابە تۆ وا سەیری مەسەلەکە مەکە ، وا ئاسان نیە .
ــ ئێمە لەتۆ گەورە ترین، سێجاری ترمان یاوە ، تەجروبەمان هەیە ؟
ــــــــ خۆش ، بوو ؟
ــ وەڵا یەکەم جار خۆش بوو ، بەڵام دوو جارەکەی تر بێلەزەتیان کرد .
ـــــــ بۆ فەرقی چیبو ؟
ــ فەرقەکەی ئەوە بو، ئەمانە حەیاو ناموسیان بردین ؟
ـــــــ بۆ خۆ ئێوە دەنگتان یاونەتێ ، شتی ترتان نەیاونەتێ !
ــ بەڵێ قوربان ڕاست ئەکەیت ، بەڵام !
ـــــــ بەڵامی چێ ، ئێستا من تیا ماوم !
ــ کاکە بیدە بە یەکێ پاشڵی پاک بێت.