ئاستی هه‌ر داهێنانێک، له هه‌ر بوارێک‌دا په‌یوه‌نده به ئاستی به‌کارهێنانی ئه‌م داهێنانه له‌ژیانی ئێستای رۆژانه‌ی یان داهاتووی خه‌ڵک هەیە، جا چ له‌سه‌ر ئاستی دامه‌زراوه‌یی ناوچه‌ی وڵات یان جیهانی، به‌جۆرێک که ئه‌م داهێنانه گۆرانکاری بکات له ژیان و ژینگه‌ی ئه‌م خه‌ڵکه که ده‌که‌ونه بازنه‌ی داهێنان.
هه‌میشه بۆ هه‌ر داهێنانێک خه‌ڵاتێک هه‌یه، ئه‌گه‌ر داهێنانه‌که ته‌نها له بازنه‌ی ناوچه‌یه‌ک یان دامه‌زراوه‌یه‌ک وه‌کو زانکۆ بێ جیاوازی هه‌یه لهماناو کاریگه‌ریدا ئه‌گه‌ر خه‌ڵاتێک له ئاستی وڵات‌دا بێ به‌هه‌مان جۆریش خه‌ڵاتێک له ئاستی وڵاتێک‌دا لهماناو کاریگه‌ریدا جیاوازه له‌وه‌ی که له ئاستی جیهانیدا بێت بۆ نموونه خه‌ڵاتی نۆبڵ.
به‌شی هه‌ره زۆری داهێنانه‌کان له‌کۆتاییدا، کاتێک ئه‌که‌ونه زه‌مینه‌ی به‌کارهێنان مانای ئابووریان هه‌یه، به‌جۆرێک کهپێشکهوتنی ئابووری په‌یوه‌نده به‌داهێنانه‌وه، بۆ نموونه ئەو هه‌موو داهێنانه‌ی له مێژوودا بوونیان هه‌بووه تا ئه‌گاته داهێنانی تازه‌و تازه له بواری ته‌کنه‌لۆجیای زانیاری وه‌ک مۆبایل و ئهنتهرنێتو چه‌نده‌ها بواری تر که به کۆمپیوته‌ر کارئه‌کات، یان له‌داهاتوودا به‌کۆمپیوته‌ر ده‌کرێ، بوونه‌ته سه‌رچاوه‌ی گه‌وره‌ی ئابووری بۆ وڵاتی داهێنه‌ر.
به‌هه‌مان جۆر بواره‌کانی وه‌ک پزیشکی، ئه‌ندازیاری، کشتوکاڵ تا ده‌گاته هونه‌ر و ئه‌ده‌ب، داهێنان له‌کۆتاییدا بووه‌ته هۆی داهات و ده‌وڵه‌مه‌ندی به گوێره‌ی گه‌وره‌یی و بچووکی داهێنانه‌که.
له‌ڕوانگه‌ی ئه‌م روونکردنهوهیەی سه‌ره‌وه له‌سه‌ر ئه‌م لیسته‌ی به‌ناو وه‌زیری رۆشنبیری بۆمان ئاشکرا ده‌بێ.
1-هیچ کام له‌م داهێنانه هیچ به‌هایه‌کی ئابووری نیه، نه له‌سه‌ر ئاستی ناحیه، قه‌زا، پارێزگا جا چ بگات به ئاستی وڵات.
2-هیچ کام له‌م داهێنانه بواری پیشه‌سازی، زانستی، هه‌تا هونه‌ری ناگرێته‌وه هه‌رچه‌نده زۆربه‌شیان ناوی به‌ناو نووسه‌ر و هونه‌رمه‌ندن، بۆ نموونه له‌بواری هونه‌ری کوردی ئه‌مڕۆدا له زیاد ئه‌سعەد داهێنه‌رترو به‌تواناتر نیه ئه‌ویش به داهێنانی تازه‌وه جۆرێکی تازه له گۆرانی و مۆسیقای کوردی‌دا. که رۆڵی قوتابخانه‌یه‌ک ده‌بینێ، هیچ گرنگیه‌کی پێنه‌دراوه.
3-مەعقول نیه هه‌موو ئه‌وانه له‌سه‌ر ئاستی وڵات بن، چونکه ئه‌م ژماره زۆره له‌سه‌ر ئاستی وڵات له‌ماوه‌ی ساڵێکدا له هه‌موو دنیادا نیه.
4-له‌گه‌ڵ ریزکردنی ناوه‌کاندا هیچ ئاماژه‌یه‌ک نه‌کراوه که داهێنانی ئه‌مانه چ بۆ ئێستا یان داهاتوو چ رۆڵێک ده‌بینن له گۆڕانی کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووریدا.
5- لیستی ئه‌م داهێنانه له‌گه‌ڵ رێز بۆ ئه‌وانه‌ی ناویان هاتووه، پێمان ئه‌ڵێت که تا حه‌ددی فه‌زاحه‌ت ئاستی رۆشنبیری و فکری ئه‌م وەزیر و حوکمه‌ته نه‌رمه به‌جۆرێک که هه‌موو کوردێک شه‌رم ده‌کات خه‌ڵکانێک له‌م ئاسته نزمه‌دا حوکمڕان بن، به‌ڵگه‌ش ئه‌مه‌یه که زۆری ئه‌وانه‌ی ناویان هاتووه بۆ خه‌ڵات، خۆیان بێبه‌ری ئهکهنو ئه‌م خه‌ڵاته قه‌ڵبه ئه‌گێڕنه‌وه بۆ خاوه‌نی. به‌ڵام به هه رحاڵ ئه‌مه داهێنانێکی بێ وێنه‌یه بۆ ئه‌و حوکمه‌ته‌ی که هیچ په‌یام و به‌رنامه‌و فکرێکی پێ نه‌بێ. له وڵاتێک ئه‌نفالکراو کیمیاباران کراو و 4000 گوندی وێرانه‌ی هه‌بێ ئه‌وه‌نده کار هه‌یه بۆ دروستکردن و دروستکردنه‌وه که داراییه‌کی زۆری ئه‌وێت ئه‌گه‌ر حکومه‌ت هه‌بێ، ئه‌بێ ئه‌مه کاری بێ و داهێنان له‌مه‌دا بکات چۆن به زووترین کات قۆناغی ئاوه‌دانکردنه‌وه ته‌واوبکات و میلله‌ت بخاته قۆناغی به‌رهه‌مهێنان نه‌ک داهێنان بکات له‌تاڵان و به‌فیڕۆدانی داهاتی میلله‌ت.