• كۆمه‌ڵگا مرۆڤایه‌تیه‌كان هه‌ر له‌سه‌ره‌تاو ده‌ستپێكی ژیان‌و گوزه‌ران له‌سه‌ر گۆی زه‌ویداو له‌ده‌ستپێكی مێژووی مرۆڤایه‌تیه‌وه ڕۆڵ‌و كاریگه‌ری گه‌وره‌ی هه‌بوه له‌سه‌ر پێشكه‌وتن‌و گه‌شه‌كردن‌و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و پێگه‌یاندنی تاكه‌كان‌و دروستكردنی ده‌وڵه‌ت‌و حوكمڕانی‌و ڕێكخستنی هه‌مو بواره‌كانی ژیان، تاگه‌یشتۆته ئه‌م ئاست‌و پێگه‌یه‌ی ئێستا كه به‌هه‌مو پێوانه‌كان گه‌یشتۆته ترۆپكی داهێنان‌و خۆشگزورانی‌و پێشكه‌وتنه‌كان.
كۆمه‌ڵگا بۆ خۆی بریتیه له گردبونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه كه‌سانێك كه به‌رژه‌وه‌ندیه‌كی هاوبه‌ش كۆیان ده‌كاته‌وه له‌نمونه‌ی خوێن ،بازرگانی ،پیشه‌سازی،نه‌ته‌وه،ئاین،مه‌زهه‌ب،شار،گوند،خێزان و…هتد.هه‌ربۆیه‌ش كۆمه‌ڵگاكان ده‌كرێنه سێ جۆره‌وه له‌سه‌ر بنچینه‌ی دروستبونیان،وه‌ك:
• كۆمه‌ڵگا جێگیره‌كان به‌مه‌به‌ست: له‌نمونه‌ی:زانكۆ و قوتابخانه و سه‌ندیكا و ڕێكخراو و حیزبه سیاسیه‌كان،كه له‌پێناو مه‌به‌ستێكی دیاریكرداودا دروستكراون.
• كۆمه‌ڵگا ناجێگره‌كان به‌بێ مه‌به‌ست: له‌نمونه‌ی، گردبونه‌وه‌ی خه‌ڵكی له‌ده‌وری ڕووداوێك له شه‌قامێكدا، یان گردبونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه كه‌سانێك له یاریگایه‌كدا بۆ بینینی یاریه‌ك.
• كۆمه‌ڵگا خۆڕسكه جێگیره‌كان: له‌نمونه‌ی،نه‌ته‌وه و شار،گوند. ئه‌م جۆره‌شیان له‌سه‌ر بنچینه‌ی ساده‌یی و ئاڵۆزی ده‌كرێته دوو جۆری تره‌وه له: كۆمه‌ڵگا ساده و ساكاره سه‌ره‌تاییه‌كان و كۆمه‌ڵگا ئاڵۆزه‌كانی ئه‌م سه‌رده‌مه.
ئه‌وه‌ی كه زانستی كۆمه‌ڵناسی له‌سه‌ری ڕێكه‌وتوه ئه‌وه‌یه كه هه‌موو جۆره كۆمه‌ڵگاكان به بێ جیاوازی پێكهاته‌و جۆری په‌یوه‌ندی وسروشتی دروستبونیانه‌وه،هه‌موانیان ڕۆڵ و كاریگه‌ری گه‌وره‌یان هه‌یه له‌سه‌ر خوڵقاندنی ڕووداوه‌كان ،به ئه‌رێنی و نه‌رێنیانه‌وه و ڕۆڵیان هه‌یه له پێشكه‌وتن و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و هه‌ڵكه‌وتنی سه‌ركرده و ڕابه‌رایه‌تی كۆمه‌ڵگاكان.
• جا چه‌ند كۆمه‌ڵگا مرۆڤایه‌تیه‌كان ئاستی هوشیاری سیاسی و ئابوری و كۆمه‌لاَیه‌تی و ئه‌منی و تێگه‌یشتن و زانست و ته‌كنه‌لۆجیایان به‌رز بوبێت و دووركه‌وتبنه‌وه له كۆمه‌ڵگا ساده و سه‌رتاییه‌كان و بوبنه خاوه‌نی فه‌لسه‌فه و ڕێباز و ئایدیای مرۆڤایه‌تی و هه‌نگاویان نابێت و پلانیان هه‌بوبێت بۆ خۆشگوزه‌رانی تاك و كۆمه‌ڵگاكانیان و به‌دوای سیسته‌می حوكمڕانیه‌كی ڕه‌شید و دادپه‌روه‌ردا گه‌ڕابن كه هه‌موو مرۆڤه‌كان تیایدا ئازادی و سه‌ربه‌خۆ بووبن و مافه‌كانیان دابینكرابێت و هه‌موان هه‌ست به‌بون و كه‌رامه‌ت و پیرۆزیه‌كانیان بكه‌ن و سیسته‌مێكی حكومڕانی دیموكراسییان پێكه‌وه نابێت،به‌دڵنیایی له‌م جۆره كۆمه‌ڵگایانه‌دا تاكی به‌هره‌مه‌ند و لێهاتوو و زیره‌ك و داهێنه‌ر و پڕ به‌خشش په‌یدا ده‌بێت و ده‌خڵقێت و له‌ناویشیاندا سه‌ركرده‌ی هه‌ڵكه‌وتوو كاریزماش دێته به‌رهه‌م،كه دواتر ئه‌م سه‌ركرد و ڕابه‌رانه جارێكی تر ده‌بنه‌وه هۆكاری پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵگاكانیان و دووركه‌وتنه‌وه له نایه‌كسانی و توندوتیژی و زوڵم و چه‌وساندنه‌وه‌و ده‌بنه هۆی پێه‌وه‌كه‌وه‌نانی كۆمه‌ڵگای ڕه‌فا و پێشكه‌وتو و ئازادیخواز و لیبڕاڵ كه تیایدا تاك و كۆمه‌ڵگا هه‌ست به دادپه‌روه‌ری و پێكه‌وه‌ژیان و كاری هاوبه‌ش و ئاشتی و خۆشگوزه‌رانی بكه‌ن.
بۆیه په‌یوه‌ندی نێوان كۆمه‌ڵگا و سه‌ركرده سیاسیه‌كان بریتیه له‌هاوكێشه‌یه‌كی دوو ئاڕاسته‌یی و ته‌واوكه‌ری یه‌كتر،به‌و