چەند سالێكە لە زانكۆ دەرچویت وتازە كارت دەستكەوتوە ؟ بییر دەكەیتەوە كارەكەت بە جێ بهێڵی وسەفەر بكەی؟
بازنەی هاوڕێكانت بچووكتر بوەتەوە لە جاران؟ نازانیت وپلانت نیە بۆ ژیانت؟ كەواتە تۆ لەناوەندی 20 ساڵی تەمەنت دایت!
من وزۆربەی كەسەكان كاتێ نزیك دەبینەوە لە ٣٠ ساڵی تەمەنمان، مێشكمان بەم بییركردنەوانە سەرقاڵ دەبێت:
– خەون ئەبینن كە شتێكی جیاواز بكەین و جانتاكەمان پڕ بكەین و سەفەر بكەین.
– بییر لە ڕۆژانی قوناغی ئامادەیی دەكەیینەوە.
– نازانین چی ڕووئەدات ڕۆژانی داهاتوو ؟
– ئەو شتەی هەمیشە لە مێشكمان دامان نابوو ڕووی نە دا.
ئەم جورە بییركردنەوانە ئاسایین، بەڵام وا لە گەنج دەكات هەست بە بۆشایی و، ونبوونی خۆی بكات ،وئەم بابەتە بە قەیرانێك لە قەڵەم بدات.
من بڕوام وایە كە نابی شتێكێ لەم جورە كاریگەری نەرێنی لە سەر ئێمە هەبێت، وبەم ڕێگەیانە دەتوانین خۆمان لەم قوناغە ڕزگار بكەین.
– هەموو شتێك پەیوەستە بەخۆتەوە:
پێت وانەبێت كۆمەڵگە زۆر یارمەتیدەرە ، وهەموو ژیانت بە دڵی خۆت دەستەبەر دەبێت ، دوای ئەوەی خوێندن تەواو دەكەی ودواتر زانكۆ، دەبینیت ئیتر خۆت بەتەنیای ودەبێت هەوڵ بدەی بۆ بەدیهێنانی ئامانجەكانت ،زۆر كەس درەنگ لەم ڕاستیە تێدەگەن وپێیان وایە هەموو شتێكیان بۆ ئاسان دێتە پێش كە وانیە ، ژیان ماندوو بوون وپشوونەدانی دەوی تا رێك بخرێت.
– دەست پێ بكە وشەرم مەكە!
ژیان زۆر جەنجاڵ وپڕ كێشەیە وهەمیشە چاوەڕێی پێشهات وفشار بكە ، بۆیە شەرم مەكە كاتێ شتێك نازانی یاخود نازانی چارەسەرێكی گونجاوی بۆ بدۆزیتەوە وپرس بكە وداوای یارمەتی هیچ كاتێك شەرمی ناوی .