چۆنیه‌تی سوودوه‌رگرتن و بهرهوپێشخهستنی كه‌رته‌كانی خزمه‌تگوزاری و وه‌به‌رهێنان له‌كاتی قه‌یرانه‌كاندا و پێویسته چی بكرێت له‌كاتی داڕمانی بازاڕدا و پلانی پێویست چییه بۆ تێپه‌ڕاندنی قه‌یران؟
ده‌كرێت هه‌ندێك كات له‌رێگای بیردۆز و تۆیژینه‌وه‌ی به‌هێزه‌وه به‌ئاسانی له‌قه‌یرانه‌كان ده‌ربازمان ببێت، ئاسانتر له‌وه‌ی كه‌وا داخڵی ئه‌و قه‌یرانه بووین، بۆ ئه‌م چاره‌سه‌ره ده‌بێت سوود له‌كاتی قه‌یرانه‌كه وه‌ربگرین له چه‌ند روویه‌كه‌وه. له‌رووی دابه‌زینی نرخه‌كانه‌وه به شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ بوونی قه‌یراندا نرخی شتوومه‌ك به‌رێژه‌یه‌كی به‌رچاو روو له‌دابه‌زین ده‌كات، رێژه‌ی خستنه‌ڕوو به‌قه‌باره‌یه‌كی به‌رچاو روو له‌هه‌ڵكشان ده‌كات، به‌وهۆیه‌وه نرخی شتوومه‌ك و پیداویستییهكان روو له‌دابه‌زین ده‌كه‌ن، هه‌ندێك كات ئاستی دابه‌زاندنی نرخه‌كان ده‌گاته ئاستی زه‌ره‌رمه‌ندبوونی خاوه‌ن شمهكهكانن، بۆیه ده‌كرێت سوود له‌م دابه‌زینی شمه‌كه وه‌ربگیرێت بۆ بونیادنانه‌وه‌ی كه‌رته‌كانی خزمه‌تگوزاری و وه‌به‌رهێنان به تێچوویه‌كی كه‌متر، ئه‌مه‌ش دوو لایه‌نی گرنگ ده‌پێكێت، ره‌خساندنی هه‌لی كار و بوژانه‌وه‌ی هه‌ندێك كار له‌كاتی بوونی قه‌یراندا كه وه‌ستێنه‌ری جوڵه‌ی بازاڕه.
هه‌نگاوی به‌هێزبوون، ده‌كرێت قه‌یرانه‌كان ببنه هۆكاری به‌هێزبوونی كه‌رتی وه‌به‌رهێنان و خزمه‌تگوزاری چۆن؟، وه‌ك ئاماژه‌م پێكرد بوونی قه‌یرانی دارایی واتا داڕمانی بازاڕ و كشانه‌وه‌ی دراوی كاش له بازاڕه‌كاندا، ئه‌مه‌ش هۆكارێك ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی ده‌زگاكان چ گشتی یان تایبه‌ت خه‌رجییه‌كانیان كه‌مبكه‌نه‌وه‌و به‌رده‌وامبن له‌كاركردن و به‌رهه‌مهێنان، ئه‌و دوو كاره‌ی پێیهه‌ڵده‌ستن (كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهینان، خه‌رجییه‌كان) كه تایبه‌ت بهمووچهیه، ئه‌مه‌ش ده‌بیته‌هۆی ئه‌وه‌ی بۆ ده‌زگای ناوبراو روونببێته‌وه كه‌وا به‌شێكی زۆر له خه‌رجییه‌كانی پیویست نه‌بوون، بۆیه ده‌كرێت كه‌میان بكاته‌وه‌و لهكهرتێكی تردا به‌كاریان بهێنێت. وه پێویسته ده‌ستبه‌رداری ئه‌و كهرتانهبن كه‌وا سوودیان نییه له رووی داهاته‌وه به‌شێوه‌یه‌كی گونجاو. هه‌نگاوه كردارییه‌كان بۆ ده‌ربازبوون له‌قه‌یرانه‌كان و گرنگیدان به ناوه‌رۆك و خاڵه لاواز و به‌هێزه‌كان له‌كاتی قه‌یرانه‌كاندا، به‌رئه‌نجامی تویژینه‌وه ئه‌كادیمیسته‌كان دیاری ئه‌كات.
گرنگیدان به‌سامانی سروشتی له‌رووی چۆنیه‌تی وه‌به‌رهێنانكردن له‌و كه‌رته به‌كه‌مترین تێچوو وه به‌ده‌ستهێنانی زۆرترین قازانج، ئه‌وه‌ی جێگای تێڕامانه ئه‌م كه‌رته له‌كوردستاندا تائیستا وه‌ك پیویست سوودی لێنه‌بینراوه، چ له‌رووی وه‌به‌رهێنانه‌وه چ له‌رووی داهاته‌وه، بۆیه زۆر گرنگه كاری له‌پێشینه‌ی حكومه‌ت و پسپۆرانی ئه‌و بواره گرنگی به رێكخستنه‌وه‌ی سیاسه‌تی كه‌رتی سامانی سروشتی بده‌ن، به جۆرێك به‌سوودی هاوڵاتیان و حكومه‌ت و خه‌زێنه‌ی وڵات بشكێته‌وه، چون ئه‌وه‌ی له‌ئیستادا ده‌گوزه‌رێت له‌رووی كارگیڕیی و ئابووریی له‌و كه‌رته‌دا نادروسته و هاوڵاتیان باجی زۆریانداوه، به‌شێكی زۆری ئه‌م قه‌یرانه‌ی ئیستا په‌یوه‌ندیداره به شكستهێنانی ئه‌و كه‌رته له لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه.
گرنگیدان به كه‌رتی كشتوكاڵی، ئه‌وه‌ی جێگای ئاماژه‌و دڵخۆشیه و ده‌كرێت بكرێت به‌ده‌ستكه‌وتی ئه‌م قه‌یرانه، ئه‌ویش بوژاندنه‌وه‌ی ئه‌م كه‌رته‌یه له‌ماوه‌ی سێ ساڵی بوونی قه‌یراندا، چونكه خێراییه‌كی به‌رچاو له‌بوژاندنه‌وه‌ی ئه‌م كه‌رته‌دا روویدا، له‌م ماوه‌دا كه ره‌نگه بوونی ئه‌م قه‌یرانه نه‌بوایه به