ماوه‌یه‌كه سه‌رقاڵی نووسینی بابه‌تێكیم له‌سه‌ر ئه‌م پرسه داراییه‌ی ئه‌مریكا، كه زۆربه‌ی ده‌وڵه‌تانی جیهانی به‌خۆیه‌وه سه‌رقاڵ كردووه، به‌ڵام لای خۆمانیش له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێی نه‌بای دیوه‌و نه‌باران. داكه‌وتنی دارایی به‌رنامه‌یه‌كی ریفۆرمی داراییه‌و ئامانجه‌كه‌ی كۆنترۆڵ كردنی كورتهێنانی بودجه‌ی گشتی‌و گه‌شه‌كردنی قه‌رزی گشتیی ئه‌مریكایه.
ئابووری ئه‌مریكا
بێگومان به‌رنامه‌یه‌كی له‌و جۆره ئاسه‌واری داچوونی (انكماش) ئابووری لێده‌كه‌وێته‌وه، ئاسه‌واره پێشبینیكراوه‌كانی له‌سه‌ر ئابووریی ئه‌مریكا به‌شێوه‌یه‌كی بێ پێشینه قه‌به‌كرا، وه‌ك كێشه داراییه‌كانی تری ئه‌و ده‌وڵه‌ته، پێشبینی ده‌كرا، كه‌ئه‌و دوو حزبه له‌دوا ساته‌كاندا بگه‌نه رێككه‌وتن.
هه‌ردوو حزبی دیموكراتی‌و كۆماری، كاتێك شه‌ڕیان ده‌بێت ده‌نگه‌ده‌نگ‌و هاواره‌كانیان ده‌گاته هه‌مووان، به‌ڵام كاتێك مه‌ترسییه‌كانی ئه‌و شه‌ڕه‌یان هه‌ڵده‌سه‌نگێنن پاشه‌كشێ ده‌كه‌ن‌و رێكده‌كه‌ون.
زیادكردنی بڕی باج
دیارترین رواڵه‌ته‌كانی ئه‌و رێككه‌وتنه زیادكردنی باجه له‌سه‌ر ئه‌و خێزانانه‌ی كه داهاته‌كانیان له ٤٥٠ هه‌زار دۆلار زیاتره‌و ئه‌و تاكانه‌ش كه داهاته‌كانیان له ٤٠٠ هه‌زار دۆلار زیاتره. ئه‌م رێككه‌وتنه به‌مانای كۆتاییهاتنی ململانێی نێوان ئه‌و دوو حزبه نایه، له‌سه‌ر پرسه داراییه‌كان. قه‌رزی گشتیی ئه‌مریكا ئه‌م هه‌فته‌یه له‌و سه‌قفی قه‌رزه‌ی كۆنگریسی ئه‌مریكا د‌یاریكردبوو زۆر نزیكبووه‌ته‌وه، واته له‌ماوه‌یه‌كی نزیكی تردا، ته‌وژمێكی تری ململانێی نێوان ئه‌و دوو حزبه له‌مه‌ڕ به‌رزكردنێكی تری سه‌قفی قه‌رزه گشتییه‌كانی ئه‌مریكا ده‌بینین، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌زانه‌ی ئه‌مریكا بتوانێ سه‌نه‌داتی نوێ ده‌ربكات، تاوه‌كو خه‌رجییه گشتییه‌كانی ئه‌مریكا له‌م هه‌لومه‌رجه هه‌ستیاره‌دا رووبه‌ڕووی ئاسته‌نگ نه‌بێته‌وه.
هیوادارم بوارم بۆ بڕه‌خسێت، به‌وردی له‌سه‌ر ئه‌و پرسه‌و سیاسه‌تی نه‌ختی ئه‌مریكا راوه‌ستم‌و بیخه‌مه به‌رچاو.