ئەتەكێت ، یه‌کێکه لەو شێوازە گرنگانەی دەبێتە هۆی گۆڕانكاری ریشەیی لە پەیوەندییەكاندا و، بە هۆیەوە سەرنجڕاكێشی و خۆشی و خۆشەویستی بە بەرامبەرەكەت دەگەیەنیت، چونكە سروشتی مرۆڤەكان به شێوه‌یه‌که، پێیان خۆشه تایبەتمەندێتییه‌کانیان پارێزراو بێت. بەكارهێنانی بۆته دراوێکی ده‌گمه‌ن و لای زۆرێك لە تاكەكانی كۆمەڵ بەئاسانی دەست ناكەوێت، بەداخەوە د‌رك کردنیش بە گرنگی و پێویستییەكانی ئەم هونەرە له ڕۆژهه‌ڵاتدا له ئاستێکی لاوازدایه.
شارەزایانی ئه‌م بواره ئاماژە بەوە دەكەن، زۆرێك لە مرۆڤەكان ئەم ڕەفتارە مرۆیییە سادەیەیان لەبیر كردووە، یان دەیزانن و كاری پێ ناكەن و نه‌بووەته که‌لتوور، و ئەوانەی ڕووبەڕووی هەندێ لە دەستەواژەكانی وەكو سوپاس، زەحمەت نەبێت، بەیارمەتیت،ببوورە و…… هتد دەبنەوە، سكاڵا و ناڕەزایی دەردەبڕن، ئەمە جگە لەوەی شارەزایانی بواری ئەتەكێت جەخت لەوە دەكەنەوە، که وەك هەموو زانستێكی دیكە، تێڕوانینی جیاواز لەمەڕ سەرچاوەی سەرەكی وشەی ئەتەكێت بەدی دەكرێت، بۆ نموونە (دیل كارینگ)ی نووسەر ئاماژە بەوە دەكات وشەی ئەتەكێت، سەرچاوەكەی دەگەڕێتەوە بۆ وشەی یۆنانی “كۆنستیكوس”، كە بە مانای سیسته‌می چینەكان، یان توێژە كۆمەڵایەتییەكان دێت. بەڵام هەندێ لە توێژەران سەرچاوەی وشەكە دەگەڕێننەوە بۆ Stephen، كە گوزارەیەكی ئەڵمانییه و بە مانای خەسڵەتی دیار دێت، لە كاتێكدا ڕای توێژەرانی فەڕەنسی وایە سەرچاوەی وشەكە دەگەڕێتەوە بۆ چەمكی فەڕەنسیی Ticket، كە بە مانای تیكێتی چوونە ژوورەوە بۆ نێو كۆمەڵێکی ئاستبه‌رز دێت.
ئەتەكێت، هەڵسوكەوتێکه یارمەتی مرۆڤەكان دەدات بۆ ئەوەی لەگەڵ یەكتر بگونجێن، وهاوکات بشگونجێن له‌گه‌ڵ ئەو ژینگەیەی تێیدا دەژین. لە بنەڕەتدا وشەی ئەتەكێت، وشەیەكی فەڕەنسییە، كە به واتای “كارت ،، بڵیت” (The ticket) دێت، ولە به‌ریتانیا بە مانای ڕەفتارێك دێت كە یارمەتیی خەڵك دەدات بۆ گونجان لەگەڵ یەكتر و ئەو ژینگەیەی پێكەوە تێیدا دەژین، هونه‌ری ئه‌ته‌کێت چه‌ندین بوار و جۆری جیا ده‌گرێته‌وه، وه‌ک ئه‌ته‌کێتی مامه‌ڵه‌کردنی فه‌رمی و کۆمه‌ڵایه‌تی، قسه‌کردن، جلوبه‌رگ، بۆنه و ئاهه‌نگه‌کان و کۆبوونه‌وه و چاوپێکه‌وتنه‌کان.
جۆره‌کانی ئه‌ته‌کێت بۆ هه‌موو مرۆڤێک و گشت نێوه‌نده‌کانی کار ده‌بێت ، و به پێی تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی هه‌ر شوێنێک گرنگ و پێویسته و به‌کارهێنانی ده‌بێته مایه‌ی ڕێزی زیاتری مرۆڤه‌کان و لێک نزیکبوونه‌وه‌یان، وهاوکات نیشاندانی ڕووی گه‌ش وجوان و شارستانیی هه‌ر کۆمه‌ڵگه‌یه‌ک و پێشکه‌وتنی له ئاستی ناوخۆ و جیهاندا، بۆیه گرنگه مرۆڤه‌کان بایه‌خی پێ بده‌ن و به‌کاری بهێنن و له ره‌فتارو هه‌ڵسوکه‌وتیاندا ره‌نگدانه‌وه‌ی هه‌بێت له ژیانیاندا.