ئەگەر نەدەی سەرانەی (………) مدایــــک‌و باوکت لە قەبـــــر دەرتێرم

ئەگەر نەدەی سەرانەی (………) م

                    دایــــک‌و باوکت لە قەبـــــر دەرتێرم


ئەوەی کەمێک فێنکی ئەدا بە ڕۆح ئەوەیە کە مێژوو هەرچەندە سەرکەوتوەکان ئەی نوسنەوە و بەدرۆو دەلەسە ئەی ڕازێننەوە، بەڵام ناتوانن ڕاستیەکان بشارنەوە  ، بۆیە درەنگ بێ یان زوو ئەوا ڕاستیەکان لە پەنهانی دەرباز ئەبن .


لەگەڵ دروست بوونی دەوڵەتداریو حکومەتدا باجو خەراجیش هاتۆتە چێبون ،کەنیسەکانی سەدەی پانزەهەمیش تا بۆیان کرا خەڵکیان ڕوتاندەوە لەژێر ناوی سەیرو سەمەرەی باجی ئاینیدا، پەیامبەری ئیسلامیش فدیەی لە جولەکەکان ئەسەند کە جۆرێک بو لە باج لەبەر ئیسلام نەبونیان، داعشیش هیچ کەمتەرخەمی نەکرد لە باجو سەرانە سەندن لە تەرسا نەژادەکانی موسڵ ،لەڕاستیدا باج ئەگەر لەسەر بنەمایەکی عادیلانەو زانستیانە و یاساییانە کاری پێبکرێ‌و لەسەر ئاین‌و بیروڕانەبێت، ئەبێتە کۆڵەکەیەکی گرنگی بەردەوامی ڕاگرتنی حکومەت ، خۆ ئەگەر ئەوباجە بۆ خزمەت گوزاری‌و عەدالەتی کۆمەڵایەتی بەکاربێت ئەوا باجدەرانیش کە هاوڵاتیانن لاریان لێی نیە.

لەو ڕۆژەوە مرۆڤ بەکۆمەڵ ئەژی پێوستی بە ڕێکخستن‌و سیستم هەیە، بۆ ئەم بژاردەیەی ژیان حوکمداری هاتۆتە گۆڕێ، دیارە لە دێر زەمانیشەوە زاڵم‌و دیکتاتۆرەکان هەر هەلیان بۆ هەڵکەوتبێ‌و دەسەڵاتیان کەوتبێتە دەست، داهێنانی نوێان هیناوەتە بوون، باجوخەراجی وایان داناوە کە گەشتۆتە ئاستی غەدرو چەوساندنەوە تا ئاستی خوێنمژین‌و گیرفان بڕینی تاکی کۆمەڵ، هەر ئەو مێژووە بۆمان ئەگێڕێتەوە کە یەکێک لە هۆکارەکانی شۆڕشی فەرەنسا ئەو باجە بوو کە لویسی شانزە لەسەر خوێی چێشت داینا، ئەوەی قوڕەکەشی خەستتر کردەوە ئەوەبو کە دەسەڵاتی دا بە باجگرەکان کە ناویان لێنابون (جابیلۆز) زەبروزەنگ بەکار بێنن لەگەڵ خەڵکدا بۆ سەندنی ئەو باجە ، تا کار گەشتە ئەوەی لە هەڵگیرسانی شۆڕشەکەدا زۆرێک لەو جابیلۆزانە خرانە بەر مەقسەڵەو سەریان پەڕێندرا، ئیتر هەر دیکتاتۆرو هەردەسەڵاتدارێکی زۆردار جۆرەها باجی تاقەت پڕوکێنی خستوەتە ئەستۆی تاکی کۆمەڵ، ئەو باجانەی کە بە باجە سەیرو سەمەرەکان لە قەڵەم ئەدرێن لە مێژوودا وەک باجی ڕیش، شەپقە، باجی تاتو، باجی خوری، لە زۆر وڵاتدا  باج لە سەر سۆزانی‌و لەشفرۆشەکانیش  دانراوە.

هەمو ئەو باجە ناڕەوایانەش لە کۆتاییدا سەری دەسەڵاتەکەیان خواردوەو توڕ دراونەتە زبڵخانەی مێژووەوە ، بەڵام لە دنیای مۆدێرنی ئەمڕۆدا و لە وڵاتانی پێشکەوتودا باج لە سەر هەمو داهاتێک دائەنڕی، بەڵام ئەوەی کە وای کردوە تاکی ئەو وڵاتانە لاریان نەبێت لە دانی ئەوە باجانە ، ئەوەیە کە داهاتی وڵات بە داهاتی باجیشەوە شەفافەو ئەزانرێ لە کوێوە هاتوەو لە چیدا خەرج ئەکرێت ، خزمەتگوزاریەکانیان لە ئاستێکی باڵادایە ، هەروها سیستمی موچەی هاوڵاتی بون ( سۆشیال ) کەلانی کەمی ژیانی هەمو تاکێیکی کۆمەڵ لە گەردنی حکومەتدایە ، ئەوەی لێرەدا مەبەستە ئەوەیە کورد واتەنی&nbsp