ژووری‌ بازرگانی‌‌و پیشه‌سازی‌ سلێمانی‌ كارو چالاكی‌ به‌رده‌وام

ژووری‌ بازرگانی‌‌و پیشه‌سازی‌ سلێمانی‌ وه‌ك ڕێكخراوێكی‌ پیشه‌ی‌ سه‌ربه‌خۆی‌ كه‌رتی‌ تایبه‌ت، له‌ساڵی‌ 1967 له‌سه‌ر ده‌ستی‌ كۆمه‌ڵێك بازرگانی‌ خه‌مخۆرو دڵسۆزو به‌ئه‌مه‌كی‌ ئه‌م شاره‌ دامه‌زراوه‌، ئه‌م ژووره‌ له‌دامه‌زراندنییه‌وه‌ تا ئه‌مڕۆ 11 خولی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ ئه‌نجامداوه‌. 

كارو فه‌رمانه‌كانی‌ ئه‌م ژووره‌ خۆی‌ ده‌بینێته‌وه‌ له‌: تۆماركردنی‌ ناو بۆ هه‌موو كارو چالاكییه‌كی‌ بازرگانی‌‌و پیشه‌سازی‌‌و خزمه‌تگوزاری‌، ڕێگه‌نه‌دان به‌دووباره‌بوونه‌وه‌ی‌ ناو بۆ پیشه‌ی‌ هاوشێوه‌، پێدانی‌ مۆڵه‌تی‌ پیشه‌یی بۆ پڕۆژه‌ی‌ پیشه‌سازی‌، پێدانی‌ مۆڵه‌ت بۆ نوسینگه‌كانی‌ كڕین‌و فرۆشتنی‌ خانووبه‌ره‌و پێشانگاكانی‌ ئوتومبێل‌و چه‌ندین كارو چالاكی‌ تر.

ژووری‌ بازرگانی‌‌و پیشه‌سازی‌ سلێمانی‌ كۆمه‌ڵێك خزمەت‌و چالاكی‌ گرنگ‌و به‌رچاوی‌ پێشكه‌ش به‌ بازرگانان‌و پیشه‌وه‌ران‌و ڕه‌وتی‌ بازرگانی‌‌و ئابووری‌ ئه‌م شاره‌ كردوه‌، گرنگترینیان:

یه‌كه‌م: ئه‌ندامێتی‌ بازرگانی‌
بازرگان كه‌سێكی‌ ئاساییه‌ یاخود مه‌عنوی‌ كه‌ چالاكییه‌كی‌ بازرگانی‌ ئه‌نجام بدات‌و ڕه‌گه‌زنامه‌ی‌ عێراقی‌ هه‌بێت، ده‌توانێت ببێته‌ ئه‌ندام له‌ژووره‌كان. ئه‌ندامێتی‌ له‌ژووره‌كان پۆلێن كراون بۆ پێنج پله‌ به‌گوێره‌ی‌ توانای‌ دارایی بازرگانه‌كه‌.

دووه‌م: پێدانی‌ مۆڵه‌ت به‌نوسینگه‌كانی‌ كڕین‌و فرۆشتنی‌ خانوو زه‌وی‌‌و پێشانگاكانی‌ ئوتومبێل 
ئه‌م مۆڵه‌ته‌ ده‌درێت به‌و كه‌سانه‌ی‌ كه‌ ڕه‌گه‌زنامه‌ی‌ عێراقیان هه‌بێت، ته‌مه‌نیان له‌ 25 ساڵ كه‌متر نه‌بێت، لانیكه‌م هه‌ڵگری‌ بڕوانامه‌ی‌ شه‌شه‌می‌ سه‌ره‌تایی بن‌و ناوێك بۆ ئه‌و نوسینگه‌یه‌ یاخود پێشانگایه‌ تۆمار بكه‌ن. كاره‌كه‌شیان بریتییه‌ له‌ نێوه‌ندگیری‌ له‌نێوان كڕیارو فرۆشیاردا به‌شێوه‌یه‌كی‌ یاسایی له‌ڕێگه‌ی‌ نوسینی‌ گرێبه‌سته‌وه‌و له‌به‌رامبه‌ریشدا بڕێك پاره‌ وه‌رده‌گرن.

سێ یه‌م: تۆماركردنی‌ ناوی‌ كۆمپانیاكان
به‌پێی‌ یاسای ژووره‌ بازرگانییه‌كان بۆ هه‌موو چالاكییه‌كی‌ بازرگانی‌ یاخود پیشه‌سازی‌ یان خزمه‌تگوزاری‌ ده‌بێت ناوێك بۆ پیشه‌كه‌ی‌ تۆمار بكات‌و له‌ژێر ئه‌و ناوه‌دا كاره‌كانی‌ ئه‌نجام بدات، ئه‌وه‌ی‌ كه‌ زۆر گرنگ بێت له‌م ڕاپۆرته‌دا ئاماژه‌ی‌ پێبكه‌ین ده‌ست به‌سه‌راگرتنی‌ ناوه‌ بۆ كۆمپانیاو دواتریش دوای‌ جێبه‌جێ‌ كردنی‌ ڕێكاره‌ یاساییه‌كانی‌ تۆماركردنییه‌تی‌ له‌ژووره‌كه‌مان.

چواره‌م: ئه‌ندامیه‌تی‌ پیشه‌سازی‌
له‌ژووری‌ بازرگانی‌‌و پیشه‌سازی‌ سلێمانی‌ دوو جۆر مۆڵه‌تی‌ پیشه‌سازی‌ ده‌درێن به‌پیشه‌وه‌ران‌و پیشه‌سازان، یه‌كه‌میان مۆڵه‌تی‌ پیشه‌ییه‌: ئه‌م مۆڵه‌ته‌ ده‌درێت به‌و پیشه‌وه‌رانه‌ی‌ ئامێری‌ ساكارو ساده‌ به‌كارده‌هێن له‌كاری‌ پیشه‌سازیدا زیاتر پشتده‌به‌ستن