لای هه‌مووان ئاشكرایه ماوه‌ی (80) رۆژه هه‌ردوو ده‌روازه‌ی په‌روێزخان و حاجی ئۆمه‌ران به‌ڕووی بازرگانی و گه‌شتیارانی هه‌رێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی ئێران‌دا داخرابوو، ئه‌م كاره هۆكارێكی كاریگه‌ره بۆ په‌كخستنی جموجۆڵی بازرگانی و ئابوری ته‌نها بازرگانانی هه‌رێمی كوردستان تیایدا زه‌ره‌رمه‌ند نه‌بوون، به‌ڵكو به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه بازرگانانی ئێرانیش به‌هامان شێوه تیایدا زه‌ره‌رمه‌ند بوون كه ساڵانێكی زۆره په‌یوه‌ندی بازرگانی و پیشه‌سازی له نێوان كه‌رتی تایبه‌تی هه‌ردوولا هه‌یه و گه‌یشتۆته ئاستی باڵا جگه‌له‌وه بازرگانانی مه‌رزه‌كان له‌هه‌رسێ ده‌روازه‌ی په‌روێزخان- باشماخ – حاجی ئۆمه‌ران له‌كاروكه‌سابه‌تی به‌رفراواندا بوون له‌هه‌ردوو دیوی هه‌رێم و ئێران، ئه‌توانین مه‌زه‌نده بكه‌ین به‌سه‌دان ملێۆن دۆلار زیان به‌هه‌ردوولا كه‌وتووه جگه‌له‌وه‌ی كاریگه‌ری بۆسه‌ر بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان هه‌بووه له گرانبوونی پێداویستیه‌كانی خه‌ڵك و لاوازبونی جموجۆڵی بازرگانی كردنه‌وه‌ی ده‌روازه سنوریه‌كان به‌ڕووی هه‌رێمی كوردستان مژده‌به‌خش بوو بۆ كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان به‌گشتی بازرگانان و كاسبكاران و كۆمپانیاكانی هاورده و هه‌نارده به‌تایبه‌تی، ئێستا ئه‌توانین ئاماژه به‌وه بده‌ین دوای ڕیفراندۆم په‌یوه‌ندی نێو ده‌وڵه‌تیه‌كانی هه‌رێم ئاسایی بۆته‌وه ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆكارێك بۆ سه‌قامگیری ئابوری به‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ی بازاڕ و بازرگانی له هه‌مان كاتیش‌دا ده‌بێته هۆكارێكی كاریگه‌ر بۆ باشتركردنی په‌یوه‌ندیه‌كان له‌گه‌ڵ وڵاتانی ده‌ر ودراوسێ و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه هاوبه‌شه‌كان و ئاسایی بونه‌وه‌ی بارودۆخی ئابوری و بازرگانی.
هه‌رێمی كوردستان سودمه‌ندێكی گه‌وره‌یه له‌م بواره‌دا هه‌ندێك له حیزب و گروپه‌كان پێیان وابوو دوای كاره‌ساته‌كانی ئه‌م دواییه كوردستان دوچاری مه‌ینه‌تی و سه‌رلێشێواوی ئه‌بێت.
به‌ڵام ده‌ركه‌وت هه‌نگاوه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم به‌پشتیوانی په‌رله‌مانی كوردستان به‌شێوه‌یه‌كی زانستیانه ئه‌ڕوات بۆ چاكسازی و باشتركردنی ژیان و گوزه‌رانی چین و توێژه‌كانی كوردستان له‌سه‌ر وو هه‌موویانه‌وه به‌ره و ئاسایی كردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا و ده‌رو جیران به‌تایبه‌تی و نێوده‌وڵه‌تی به‌گشتی، ئه‌م جاره‌ش هه‌رێم به‌تانیا نه‌مایه‌وه ئه‌و مه‌ترسیانه‌ی تێ په‌ڕێنرا كردنه‌وه‌ی ده‌روازه سنورێ كان جارێكی تر ده‌بێته هۆكارێكی كاریگه‌ر بۆ به‌گه‌ڕ خستنه‌وه و گه‌شه و به‌ره‌وپێش بردنی ئابوری و بازرگانی و گه‌شتیاری و پیشه‌سازی و كاروكه‌سابه‌ت له هه‌رێمی كوردستان هاتنه‌پێشه‌وه‌ی حكومه‌تی به‌غداد بۆ گفتوگۆ و ڕێكه‌وتن له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان چاره‌سه‌ری كێشه و گرفه‌ته‌كان له ڕێگه‌ی گفتوگۆ و دایلۆكه‌وه ده‌سپێكردن به ناردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران وه‌كو بڕیاره مووچه ده‌ستپێبكات له هه‌ردوو وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و په‌روه‌رده‌وه، ئه‌م په‌یامانه مژده به‌خشن بۆ كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان له دوای ئه‌و ته‌م ومژه خه‌فه‌تباره‌ی له ئه‌نجامی ڕیفراندۆم و كاره‌ساتی 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه به‌سه‌ر هه‌رێمه‌كاماندا هات، ئێستا جارێكی تر ئاسۆ ڕوناكه هه‌رێمی كوردستان به‌ره و ئاسایی بونه‌وه ئه‌ڕوات.
عه‌بدوڵڵا حاجی سه‌عید
یاریده‌ده‌ری سكرتێری گشتی
بۆ كاروباری بازرگانی