به‌مه‌به‌ستی به‌ره‌و پێشبردنی كاری هاووڵاتیانو خێرا ڕایكردنی كاری ئه‌ندامان له‌ژووری بازرگانی‌و پیشه‌سازی سلێمانی، بڕیاردرا به‌رنامه‌ڕێژی بۆ ئه‌وه بكرێت كه چیتر كار به‌كاغه‌ز نهكرێتو سه‌رجه‌م سیستمی ژوور بكرێته ئه‌لكترۆنی.
ئه‌م شێوه كاركردنه به‌سیسته‌می تاك په‌نجه‌ره، ژووری بازرگانی‌و پیشه‌سازی سلێمانی ده‌كات به‌پێشه‌نگ له‌ئاستی كوردستان‌و عێراقدا.
بیرۆکەی بەئەلکترۆنیکردنی کاری ژووری بازرگانی و پیسەسازی سلیمانی دوای ئەوە سەریهەڵدا لەکاتی سەردانمان بۆ وڵاتانی دەرەوە ئەوەمان بەدیدەکرد کە زۆربەی ژوورە بازرگانیەکانو تەواوی فەرمانگەکان بەسیستمی پێشكه‌وتوی ئەلکترۆنی کاریان دەکرد، هەربۆیە ئێمەش ئەوکارەمان بەلاوە گرنگ بوو، ئه‌م سیستمه یه‌كێكه له‌و سیستمانه‌ی له‌جیهاندا كاری پێدهكرێتو ئێمه‌ش بیرمان لهبهئهلكترۆنیكردنی كاروباره‌كانی كارگێڕی‌و دارایی‌و مامه‌ڵه‌ی ئه‌ندامان له‌ژووری بازرگانی‌و پیشه‌سازی سلێمانی كرده‌وه‌و بڕیارماندا ئه‌و سیستمه به‌كاربهێنین بۆئه‌وه‌ی چیتر مامه‌ڵه به‌كاغه‌ز نهكرێتو پلانڕێژی ته‌واومان بۆ ئه‌وه كردوه كه بتوانین به‌شێوه‌ی تاك په‌نجه‌ره (ONE WINDOW) كار بكه‌یـن.
تا ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی سه‌ردانی ژوور ده‌كه‌ن، له‌یه‌ك په‌نجه‌ره‌دا یه‌كسه‌ر كاره‌كه‌یان به‌زووترین كات بۆ ڕایی بكرێت‌و دوانه‌كه‌وێت.
بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك پێشتر کەسێک کە کاری بكه‌وتایه‌ته ژووری بازرگانی، ده‌بوو ژوور بەژوور بگەڕایە تا کارەکانی تەواو دەبوو، هەندێکجار چەند ڕۆژێکی دەخایاند، بەڵام بەدانانی ئەم سیستمە هەر فەرمانبەرێک کاتێک مامەڵەی بازرگانێک ڕادەپەڕێنێت هەر لەو پەنجەرەیهدا هەموو کارەکانی بۆڕای دەکرێتو بەماوەیەکی زۆرکەم تەواو دەبێت، کە هەر لەو پەنجەرەیەدا ئەو کەسە دەتوانێت هەموو شتێکی بۆ بکرێت بەبێ ئەوەی ژوور بەژوور بگەڕێت. چونكه له‌ڕێی ئه‌م سیستمه‌وه هەموو بەشەکان بەستراونەتەوە بەیەکەوە، ئەو مامەڵەیەی دەکرێت دەچێتەوە بۆ ئەو بەشانەی کە پەیوەستە بەکاری ئەو کەسه‌ی سەردانی ژووری کردووە.
هەموو ئەو مامەڵانەی دەکرێت لەژووری بازرگانی لەناو سێرڤەری زۆر باش‌و پێشکەوتودا هەڵدەگیرێت، کە تۆماری سەرەتای ژووریان لەخۆگرتووە بەهەموو بەشەکانەوەو مامەڵە تازه‌کانیش هەمووی دەچنه سیستمەکەوەو ته‌نها به‌کۆدێک کە بازرگانەکە هەیەتی تەواوی زانیاریەکەی دەداتێ.
سیستمی ئەلکترۆنی، سیسته‌مێكی زۆر شارستانیەو کارئاسانی زۆری کردووە بۆ خێرا ڕاپەڕاندنی کارەکانی بازرگانان کە لەماوه‌ی یەک کاتژمێردا هەموو مامەڵەیهک بەڕێدەکرێت، ئەو کاغەزەی لەئێستادا لەژووری بازرگانی بەکاردێت چەند دۆکۆمێنتێکە بۆ ئەو کەسانەی کە دێن‌و مامەڵە دەکەن، بۆ ئەوەی لای خۆیان بمێنێتەوە، چونکە لای ژوور دەمێنێتەوەو بەڕێوەبەرایەتیەکانی دیکە لەشاری سلیمانی نەکراون بەئەلکترۆنی بۆیە دەبێت کاغەز بەکاربهێنین، به‌ڵام لەناو ژووردا بەتەواوی ئەلکترۆنی بەکاردێت.
لەڕووی پاراستنی داتاکانەوە توانیومانە بەباشترینو پێشکەوتوترین شێواز داتاکانمان بپارێزین‌و هەڵیانبگرینو مانگانە زانیارییە نوێکان “باک ئەپ” دەکرێتو هیچ مەترسییەکی لەناوچونی لەسەر نیە.