٣٣ ساڵە لەژووری بازرگانیو پیشەسازی کار دەکەم، رۆژی 28/11/1981 لەم ژوورە پڕ لەشانازییە دامهزرام، ئەوکات لهلایهن بهڕێوبهری خۆیهتیو بهڕێوبهری بهشهكهوه ڕێنمای پێویست كرام پابهند بم بهپهیڕهوو پرۆگرامی ئاماده كراوهوه كه تیایدا مافو ئهركهكان دیاریكراو بون، جۆری سزاو پاداشت دهستنیشان كراو بون، کە بهلای منهوه سهرهتایهكی باشه بۆ كاركردنی ههموو کارمەندێکو بهشبهحاڵی خۆم سودێكی باشم لێوهرگرتووهو تا ئێستاش پهیڕهوی ئهكهم، بەسەرنجدان لەوەی دیسپلینو پابەندبوون بەپەیڕەوو پڕۆگرامەوە بەرەگەزێکی گرنگی سیستمی بەڕێوەبردنی سەرکەوتوو دادەنرێت.
لەبیرمە ٣٣ ساڵ لەمەوبەر کە دامەزرام، ئەم ژوورە لەڕووی هەیکەلی کارگێڕییەوە تەنها لەچەند بەشێکی دیاریکراو پێکهاتبوون، ژمارەیەکی کەم فەرمانبەری هەبوو کە لە 8 کەس تێنەدەپەڕین. ئەوکات بەشی ناوی بازرگانیو تۆمارو دەستەبەرو ژمێریارو خۆیەتی هەبوون، بەڵام لەماوەی ئەم ٣٣ ساڵەدا ئەوەی بەپێی ئەزمونی خۆم بەدیمکردوە گەشەی بەردەوامی ژووری بازرگانیو پیشەسازی بوە، کە ساڵ بەساڵ لەگەورەبونو پێشکەوتنی زیاتردایە، بەتایبەتی لەپاش ساڵی ٢٠٠٠ەوە.
سەرۆکی ژوورو ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور بەردەوام توانیویانە هاوکار بن بۆ یارمەتیدانی بازرگانانو کارئاسانیکردن بۆیان بەتایبەت سەبارەت بەکێشەی خاڵە سنوریەکان یان گرفتە ناوخۆییەکان کە ئەمەش پشتیوانی کاری بازرگانانە لەناو شاری سلێمانی.
ژووری بازرگانیو پیشەسازی سلیمانی پەیوەندیەکی توندوتۆڵی هەیە لەگەڵ تەواوی فەرمانگەکان ، کە کارەکانیان لەگەڵدا هەماهەنگو ڕێکدەخەین، بۆ نمونە کاتێک کەسێک دێت کارێکی بازرگانی دەبێت لەتۆمارکردنی ناو یان هەر مامەڵەیەکی دیکە ئێمە نوسراو دەکەین بۆ بەڕێوەبەرایەتی باج تا بزاندریت باجی لەسەرە یاخود نا، تا کارەکانی بۆ بەڕێبکەین، ئەمەش دەبێتە کارێکی باش بۆ حکومەتی هەرێم کە ئێمە هاوکارییان دەکەین.
ژووری بازرگانیو پیشەسازی سلیمانی لەم چەند ساڵەی دواییدا چەندین دەستکەوتی بۆ بازرگانانو ئەندامانی دەستەبەر کردوەو چەندین دەستپێشخەریشی هەبووە بەمەبەستی چارەسەرکردنی قەیرانی داراییو ئابوری.
لەڕووی بەڕێوەبردنیشەوە گەشەی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە، لەئێستادا ژووری بازرگانیو پیشەسازی سلیمانی یەکێکە لەژوورە پێشکەوتوەکان لەڕایکردنی کاری بازرگانانو پیشەسازان بەخێراترین کاتو بەپێشکەوتوترین سیستمی ئەلکترۆنی.
بەئەلکترۆنیکردنی کارەکانی ژووری بازرگانیو پیشەسازی سلێمانی بۆتە هۆکاریکی زۆرباش بۆ بەرەو پێشبردنی کارەکانمان کە ئەمەش یەکیکە لەپێشکەوتنەکانی کاری ژوور، هەموو دۆسیە کۆنەکان کە ناوی ئەندامانی ژوور لەخۆدەگرێت لەئێستادا لەناو سیستمی ژوردا بونیان هەیە. ئێمە بەنیازین بەشی ژمێریاریش بکەین بەسیستم، لەئێستادا یەکەمین ژوورین لەسەر ئاستی عێراق کە بەسیستمی ئەلکترۆنی کار دەکەینو ژوورە بازرگانیەکانی دیکە دێن تەماشای کارەکەمان دەکەنو دەیانەویت بەهەمان سیستمی ئێمە کار بکەن.
خاوەر زەکی هەناری
بەڕێوەبەری گشتی ژووری بازرگانیو پیشەسازی سلێمانی