ژووری بازرگانی‌و پیشه‌سازی سلێمانی به‌رده‌وامه له‌هه‌وڵدان بۆ به‌ئه‌نجام گه‌یاندنی گه‌نجینه‌ی مۆدێرن‌و كۆمه‌ڵگایه‌كی پێشكه‌وتوی بازرگانی، هه‌رچه‌نده رێگریه‌كانی حكومهتو كارئاسانی نه‌كردن بۆ كاره‌كانی ژوور هۆكاره بۆ دواكه‌وتنی پڕۆژه‌كه.
ژووری بازرگانی‌و پیشه‌سازی سلێمانی، چه‌ند ساڵێكه دركی به‌و راستییه كردووه یه‌كێك له‌گرفته بازرگانی‌و ئابورییه‌كانی شاری سلێمانی نه‌بونی گه‌نجینه‌ی پێویسته، كه به‌یه‌كێك له‌ره‌گه‌زه گرنگه‌كانی ئابوری سه‌رده‌م داده‌نرێت.
پاش به‌راوردكاریی له‌گه‌ڵ وڵاتانی ده‌وروبه‌ر، بۆمان ده‌ركه‌وت ئه‌وه‌ی كه هه‌یه له‌شاری سلێمانیدا هه‌ر به‌ناو گه‌نجینه‌یه، ده‌نا ژێرزه‌مینی ماڵاننو وه‌ك گه‌نجینه به‌كارده‌هێنرێن، بۆیه بیرۆكه‌ی ئه‌وه‌مان لادروستبوو كه كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی كۆگای تایبه‌ت به‌بازرگانی بنیاتبنێین، به‌سه‌رنجدان له‌گه‌وره‌یی قه‌باره‌ی ئاڵوگۆڕی بازرگانی له‌شاری سلێمانی‌و نزیكیی له‌سنوره‌كانی ئێرانه‌وه.
هه‌رچه‌نده له‌ساڵی ١٩٩١ به‌دواوه له‌ناوچه‌ی “باوه‌مرده” نزیكه‌ی ٢٠٠ كۆگا له‌لایه‌ن بازرگانانه‌وه دروستكران، به‌ڵام له‌ئاستی پێویست‌و خوازراودا نه‌بون. شاری سلێمانی كه له‌گۆڕانكارییه‌كی بهردهوامو خێرادایه، پێویسته هه‌مو ئه‌گه‌رێك ره‌چاو بكات، ره‌نگه رۆژێك سنوره‌كانمان به‌ڕودا دابخرێت، بۆیه ده‌بێت كۆگای تایبه‌ت به‌هه‌ڵگرتنی خۆراك‌و پێداویستیه‌كانی به‌پێی ستانداردی جیهانیو به‌شێوه‌یه‌كی ته‌ندروست هه‌بێت.
پێشتر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بڕیاریدا كه له‌شاره‌كانی دهۆكو هه‌ولێرو سلێمانی‌و ئیداره‌ی گه‌رمیان پرۆژه‌ی گه‌نجینه جێبه‌جێ بكرێت‌و پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری پێویستی بۆ بكرێت، هه‌رچه‌نده له‌شاری هه‌ولێر ئه‌م كاره چووه بواری جێبه‌جێ كردنه‌وه‌و پاره‌ی خزمه‌تگوزاریه‌كان له‌لایه‌ن شاره‌وانیه‌وه له‌هاوڵاتیان وه‌رگیرا، به‌ڵام له‌سلێمانی دهستنهكرا به‌و كاره.
ئێمه وه‌ك ژووری بازرگانی‌و پیشه‌سازی پێشنیارمان پێشكه‌ش به‌حكومه‌ت كرد كه زهویهكمان بۆ دابین بكه‌ن، حكومه‌ت به‌بڕی ٥٢٠ دۆنم زه‌ویان ده‌ستنیشان كرد، به‌ڵام دوای سێ ساڵ له‌سه‌ردانكردنی فهرمانگهكانو جیاكردنه‌وه‌ی زه‌ویه‌كان تا ئێستاش به‌شێك لهزهویهكان به‌ته‌واوی نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه ده‌ست ئێمه. له‌كاتێكدا ئێمه خوازیارین پڕۆژه‌یه‌كی بێ