پاش ئەوەی جامی توڕەبونی خەڵک لێوانلێو بوو.. لێێ ڕژا، پاش ئەوەی پردی تەحەمول پچڕاو خەڵکی توڕەو برسی ڕژانە سەرشەقام ،لە پێشنیوەڕۆی ڕۆژی ١٩/ ١٢ /٢٠١٧ لەبەر دەرکی سەرای ئازادیدا بەدەست نیشانکراوی لەبەردەم کتێبخانەی سلێمانیدا ئەم دیمەنە سەرنجی ڕاکێشام ، لەگەڵ قرمەی تەقەو شریخەی دەسڕێژی گولەدا کارمەندێکی ئاسایش بە جلوبەرگی فەرمیەوە لەبەردەم دوو گەنجی لێوان لێو لە توڕەییدا کە لە سیمایاندا بەدیدەکرا گەنجەکان یەکی چەند بەردێک لە چنگیانابوو، کارمەندەکە سەری دانەواندوو پێی وتن کاکە ئەگەر بە سەرشکاندنی من توڕەییو دڵگەرمیتان سارد ئەبێتەوە فەرمون سەری من بشکێننو با تەنها خوێنی من بڕژێت نەک خوێنی کەسی تر، سوێندتان بۆ ئەخۆم من لەئێوە توڕەترم ، لەئێوە برسی ترم، لەئێوە غەدرلێکراوترم ، ئەوەی بۆ من جێگەی سەرنج بوو دوو گەنجە توڕەکە باوەشیان کرد بە ملی کاکەی ئاسایشدا ئەملاو ئەولایان ماچکرد، ئەم دیمەنە دڵهەژێنە کاریگەرە ئەو پەیامە ئەدا، کە ئەمانە چەند توڕەبن هێشتا ڕۆحیان ڕۆحی فریشتەیە ، ئەم ڕۆحە پاکانە نە هێشتا چڵکی تاڵانی نەوت پیسی کردون، نە بەڵغی دۆلاری دزیو قاچاغچێتی گرتونی، نە پیسوپۆخڵی حیزبایەتی بەری چاوی تەڵخ کردون ، تاوانی ئەم نەوەیە چێە ، گەندەڵ حوکمی بکات؟
ئەگەر پرسیار کردن لە نەزەر دەسەڵاتا نەبێتە تاوان ، ئەپرسین؟ خۆپیشاندەران تاوانبارن یا ئەوهێزەچەکدارانەی بەرامبەریان ڕاوەستێنراون؟ خۆپیشاندەران قۆرغکارن یا هێزەکان ؟ مامۆستایان کەمتەرخەمن یا خوێندکاران ؟ هاوڵاتیان تاوانبارن یا کارمەندان؟سەرکردە حیزبیەکان بڕیاری کشانەوەیان دا یا ئەو پێشمەرگانەی کە جەستەی پیرۆزیان لە ژێر زنجیری دەبابەدا بوە گۆشتی قیمەکراو؟بازاڕ تاوانبارە یاخود کڕیار یا فرۆشیار؟
ئەمڕۆ کە ئەم دۆخە خولقاوە دوکەڵێکی بێ ئاگر نیە، زادەی بێ موبالاتی دەسەڵاتدارانە ، ئەودەسەڵاتەی چارەکە سەدەیەکە گوێ ناگرێ ، ئەوە ئێوەن وڵات بە کانی زێڕ ئەزاننو خەڵکیش بە کۆیلە ، ئەوە کۆمەڵگا نیە یاخی بوبێت لە یاساو ڕێسای مرۆڤایەتی ، ئەوە ئێوەن بە هەڵە لەماناکانی|( مرۆڤ ، پێشمەرگە ، ژن ،خۆشەویستی، ژیان ، وڵات ،هاووڵاتی ، خاک ، زانست ، سەرمایە ، پەرلەمان ، زانست ، زانکۆ ، هونەر، شیعر، ئەدەب،گوڵ، قەڵەم )، زەوی وئاسمانو هەموو جوانیەکان تێگەیشتون، یا هەر تێینەگەشتون!
ئەو ئاسایشەی سەری دانەواند ترسنۆک نەبوو ، لە خۆشەویستی بوو بۆ فریشتەکانی بەردەمی ئەگەر خۆی فرێشتە نەبێت ، هەست بە فریشتەبونی ئەوان ناکات ، هەردوکیان یەک ئازارو یەک کێشەو یەک پرسیان هەیە ، ئەوە ئێوەن کە وڵات بە موڵکی خۆتان ئەزانن ئەوانیش بە کرێگرتە، لێرەوە خۆپیشاندەرانو هێزە