38 ساڵه ئه‌ندامی ژووری بازرگانی‌و پیشه‌سازی سلێمانیم، لە4/6/1979دا بووم به‌ئه‌ندامی ژوور. له‌یادمه ئه‌وكات بڕیارێکی تازە دەرچوو بوو کە خوێندکار بۆی هەبوو ببێتە ئەندامی ژووری بازرگانی. ئەو سەردەمە کاک تەهای ئەحمەد تەها بەڕێوبەری ژووری بازرگانی بوو، له‌مباره‌وه زانیاریی دامێ‌و هاتم شەرەفی ئەندامیەتیم وەرگرت. کە بەئەندام وەرگیرام، پلە “چوار”یان دامێ.
ژووری بارزگانی له‌و رۆژگاره‌دا ژماره‌ی ئەندامەکانی کەم بوون، وەک ئێستا بەرفروان‌و ژماره‌ی ئەندامانی زۆر نەبوون. بۆ ساڵی داهاتوو، نوسراویکی تازەم بۆ هات كه پلەکەیان گۆڕیوم بە(سێ ئەلف)، ئەمە بۆ من شەرەفیکی گەورە بوو، بۆ ژووری بازرگان‌یش شانازییه‌كی گه‌وره بوو، کە به‌مجۆره ئەندامەکانی خۆی بەسەردەکردەوە.
من له‌و سه‌رده‌مه‌دا پەیوەندی باشم هەبوو لەگەڵ ئەو بەڕێزانەی پێشتر ژووریان به‌ڕێوه‌بردبوو، وه‌ك سەرۆک‌و جێگرەکانی، خولیای ئه‌وه‌م بوو كه نزیک بم لەژووری بازرگانیەوە. ژووری بازرگانی لەو سەردەمانەدا کە ئێمە بووین بە ئەندام، سەرۆک‌و ئه‌میندار‌و ده‌ستەیەکی هەبوو كه پێنج کەسیان لەلایەن حکومەتەوە دیاریده‌كران، ئه‌وانی تری ئەو کەسانە بوون بەکاندید کردن ده‌بونه ئه‌ندام.
ئه‌و رۆژگاره، سەرۆک بەهەڵبژردن دیارینه‌ده‌كرا. له‌ناوەڕاستی هەشتاکانی سه‌ده‌ی رابردودا، گۆڕانکاریەک لەناو ژوورە بازرگانیەکاندا سه‌ریهه‌ڵدا، كه ده‌بوو سەرۆک بازرگان بێت، بۆ نمونە خەڵکانیکی وەک کاک ڕەفیق قەزازو ئەمانە کە بوون به‌سەرۆکی ژووری بازرگانی، کاک زاهیری رەحمەتی کە بوو بەجێگری دووەم، کەسانی کاندید کراوو هەڵبژیردراو بوون.
قۆناغێكی گرنگی گۆڕانكاری له‌چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی ژووری بازرگانیدا، كه ده‌كرێت به‌خاڵی وه‌رچه‌رخان‌و لێكترازانی دوو قۆناغی جیاوازی ئابوری ناوببرێت، دوای راپه‌ڕینی 1991 روویدا، كه سیسته‌می ئابوری له‌سیسته‌می گشتی‌و سۆسیالیستییه‌وه گۆڕا بۆ كاركردن به‌پره‌نسیپه‌كانی بازاڕی ئازاد‌و بایه‌خدان به‌كه‌رتی تایبه‌ت له‌كوردستاندا.
لەسەردەمی بەعسدا ده‌رفه‌تی دامه‌زراندن یان كاركردنی کۆمپانیاكانی كه‌رتی تایبه‌ت زۆر ده‌گمه‌ن‌و سنوردار بوون، سیسته‌می ئابوری داخراو‌و سۆشیالیستی بوو، (مەسڵەحەی موبەیەعات هەبوو، ئۆرزدی هه‌بوو، ئه‌جهیزه‌ی ده‌قیقه هه‌بوو، حەدیدو خەشەب‌و زوجاجیات‌و مەوادی ئینشائی هەبون)، زۆربه‌ی جومگەکانی ئابوری به‌ده‌ست دەوڵەته‌وه بوون‌و کۆمپانیاكان زیاتر لەبواری به‌ڵێنده‌رایه‌تیدا چالاك بوون.
لەدوای ڕاپەرینەوە، به‌هۆی هه‌لومه‌رجی گه‌مارۆدانی ئابوری سه‌ر عێراق‌و كوردستان، به‌ڕێوه‌بردنی ژووری بازرگانی كارێكی قورس‌و زه‌حمه‌ت بوو، ئه‌و رۆژگاره‌ی کاک ئەمین شەوکەت روحی شادبێت، سه‌روكاری ئیشه‌كانی ژووری ده‌كرد، ئه‌ركێكی قورسی كه‌وتبوه ئه‌ستۆ، كاك ئەمین بەتەنها خۆی مابووەو ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن كه‌سیان كاریان نه‌ده‌كرد، بەهۆی ئەوەی یان كۆچی دواییان كردبوو یاخود به‌هۆی هه‌لومه‌رجی سیاسی‌و ئابورییه‌وه دوورکەوتبوونەوە لەژووری بازرگانی، له‌به‌رئه‌وه کاک ئەمین هەم سەرۆک‌و هەم ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نیش بوو، زۆرجار گوێی له‌تێبینی‌و سه‌رنجی خه‌ڵكی وه‌ك ئێمه‌ومانان ده‌گرت ده‌رباره‌ی رێكخستنه‌وه‌ی كاروباری ژوور.
لەساڵی ١٩٩١دا، ژووری بازرگانی دامه‌زراوه‌یه‌كی زۆر بچوک بوو، ته‌نها یەک پیکابی هه‌بوو، پیکابەکەشی لەڕاپەریندا نەما. ژماره‌ی كارمه‌نده‌كانیشی ١٢ بۆ ١٣ كه‌س دەبوون. هۆكاری ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕایه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه لەسەردەمی ب