نامه‌یه‌كی تر له‌ مه‌ولانا خالیدی نه‌قشبه‌ندییه‌وه‌


بۆ به‌رپرسه‌ نا به‌رپرسه‌كانی كوردستان، واته‌ بۆ ئێوه‌ ئه‌وانه‌ی كه‌ گوێ له‌كه‌س ناگرن و ملهوڕانه‌ له‌سه‌ر هه‌ڵه‌كانتان و له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی َو درۆو ناپاكی و به‌ فیڕۆدانی سامانی گشتی به‌رده‌وامن، بۆ ئێوه‌ كه‌ له‌ پێ،اوى پاراستنی نوخبه‌یه‌كی حیزبی و دۆست و هاوبه‌رژه‌وه‌ندییه‌كانتاندا پشتتان له‌ میلله‌ت كردووه‌، هه‌رچۆن میرانی بابان و كۆى میرو ده‌سه‌ڵاتداره‌ ناوچه‌ییه‌كانی كورد به‌ درێژایی مێژوو خه‌ریكی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندى خۆیان بوون و ئه‌وه‌ى له‌ بیریان نه‌بووه‌ میلله‌ت بووه‌و هه‌رگیز گوێیان له‌ دڵسۆزان و خه‌مخۆرانی میلله‌ت نه‌گرتووه‌، به‌ڵی بۆ ئێوه‌ى به‌رپرسانی حكومه‌ت و كۆى حیزبه‌كانی باشوورى كوردستان كه‌ هه‌ریه‌كه‌تان به‌ ئاستێك به‌شدارن له‌ هه‌ڵچنینی كۆشكی له‌رزۆكی گه‌نده‌ڵیدا. بۆ ئه‌و ویژدان تۆپیوانه‌ى كه‌ به‌ ناڕه‌وا به‌ پله‌و پایه‌ى به‌رز خانه‌ نشین بوون و بۆ ئه‌و بن دیوارانه‌ى كه‌ بێ ئه‌وه‌ى كارێك بكه‌ن موچه‌ وه‌رده‌گرن، بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ى له‌به‌رى گه‌نده‌ڵی ده‌خۆن.
ئه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ئێستا له‌ باشوورى كوردستان بوونه‌ته‌ به‌رپرس و هیچتان نازانن به‌رپرسیارێتی چییه‌و زۆربه‌شتان هیچ په‌یوه‌ندییه‌كتان به‌ رابردووى ئه‌م میلله‌ته‌و ئازاره‌كانیه‌وه‌ نیه‌و هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌ش هیچ دڵتان پێی ناسووتێت، بیرتان ده‌خه‌مه‌وه‌ كاتی خۆی من ویستم میرانی بابان له‌ ناو یه‌كدا كۆك و ته‌بابن و خۆیان بپارێزن له‌ ملكه‌چی بۆ فارسه‌كان و عوسمانییه‌كان. ئاگادارم كردنه‌وه‌ تورك و فارس و ئه‌وانی تر نابنه‌ دۆستی كوردو پشت پێبه‌ستنیان ساویلكه‌ییه‌. به‌ڵام ئه‌وان قسه‌كانی منیان پێناخۆش بوو چونكه‌ دڵسۆزى میلله‌ته‌كه‌یان و خۆیشیان نه‌بوون، ته‌نیا چاویان له‌ به‌رژه‌وه‌ندى كاتی و ته‌سكی  خۆیانه‌وه‌ بوو بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئاماده‌بوون ملی یه‌كتر بشكێنن و میلله‌تیش ماڵوێران بكه‌ن. ئه‌وان نه‌ك  گوێیان له‌ ئامۆژگارییه‌كانی من نه‌گرت به‌ڵكو كه‌وتنه‌ دژایه‌تیكردنم و ناچاریان كردم به‌ دڵشكاوی زێدى خۆم به‌جێبهێڵم و رێگاى ئاواره‌ى بگرمه‌ به‌رو به‌ خه‌می نیشتیمان و ئه‌هلی كه‌سه‌به‌ى میلله‌ته‌كه‌مه‌وه‌ كه‌ ئومێدم پێیان هه‌بوو سه‌ر بنێمه‌وه‌. به‌ڵام سه‌رئه‌نجام هه‌ر كوڕه‌ میره‌و پاڵی دا به‌ یه‌كێك له‌ فارس و توركه‌كانه‌وه‌و ئه‌وانیش كردنیان به‌ گژی یه‌كترداو ئه‌وه‌ش بووه‌ هۆی روخاندنی میرنشینه‌كه‌. جارێكی تر وریاتان ده‌كه‌مه‌وه‌ پێویسته‌ له‌ ناوخۆتاندا رێكبكه‌ون و شوره‌یی و ریسواییه‌ په‌نا بۆ نه‌وه‌كانی سه‌فه‌وی و قاجاری و عوسمانی و قه‌عقاع و به‌دووه‌كانی بیابان ببه‌ن به‌ دژی براكانی خۆتان. جارێكی تریش وریاتان ده‌كه‌مه‌وه‌ به‌ لۆجیكی عه‌قڵ و مه‌نتیق بیربكه‌نه‌وه‌و ده‌ستبه‌رداری خواست و ویسته‌ تاكه‌كه‌سی و هه‌رزه‌كارییه‌كانتان ببن و بیر له‌وه‌ بكه‌نه‌وه‌ ئێوه‌ به‌رپرسیارن له‌ چاره‌نووسی ئێستای ئه‌م وڵاته‌و دانیشتوانه‌كه‌ی و هه‌موو نه‌ته‌وه‌كه‌شتان. هه‌ر هه‌ڵه‌یه‌ك بكه‌ن ریسوای دنیاو قیامه‌ت ده‌بن، هه‌رچه‌نده‌ ئێستاش میلله‌ت به‌ چاوى سووك و وه‌كو ناپاك و گه‌نده‌ڵ و پیاوى بیگانه‌و خزمه‌تكارى به‌رژه‌وه‌ندى تایبه‌تی خۆتان سه‌یرتان ده‌كات. ئێستا ئێوه‌ له‌به‌رده‌م دوابڕیارى چاره‌نووس سازانه‌دان بۆ ئه‌وه‌ى خۆتان و میلله‌ته‌كه‌شتان بپارێزن، ئه‌ویش بریتیه‌ له‌ به‌ده‌ستهێنانی ئیراده‌یه‌كی پته‌و بۆ بڕیاردان له‌ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و هه‌موو گه‌نده‌ڵیه‌ى كه‌ كردووتانه‌و   بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ى گه‌نده‌ڵی و بن دیوارو خانه‌نشینی نایاسایی و به‌ موچه‌خۆركردنی كادیرانی حیزبه‌كانتان له‌سه‌ر حكومه‌ت و بێ ئه‌وه‌ى كارێك بۆ حكومه‌ت بكه‌ن و سوودێكی گشتیان هه‌بێت.  كه‌مێك بیر بكه‌نه‌وه‌ هێزى دوژمن و داگیركه‌ران كورد ناڕوخێنێت به‌ڵام ئه‌م گه‌نده‌ڵی و بێ سه‌روبه‌ریه‌و ئه‌م پشتكردنه‌ له‌ ئازاره‌كانی خه‌ڵك له‌ پێناوى خۆتان و حیزبه‌كانتان و دۆست و كه‌س و كارو بنه‌ماڵه‌كانتان و بۆ كڕینی زیمه‌ بێگومان ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌رى نه‌كه‌ن سه‌رتان ده‌خوات.
ئێوه‌ ده‌ڕۆن وه‌كو ئاوێكی لیخن ناگه‌ڕێنه‌وه‌، به‌ڵام میلله‌تی وه‌كو زیخ و چه‌وى تریفه‌دار ده‌مێنێته‌وه‌، كه‌واته‌ ئێوه‌ خۆتان له‌ پێش میلله‌ته‌وه‌ له‌به‌رده‌م مه‌ترسیدان، ئه‌گه‌ر فریاى خۆتان نه‌كه‌ون زه‌نگی كۆتاییتان لێده‌درێت.. ره‌نگه‌ میلله‌ت تووشی شكست بێت به‌ڵام هه‌ڵده‌سێـته‌وه‌ به‌ڵام ئێوه‌ به‌ شوێنه‌ تاریك و نووته‌كانی په‌راوێزى مێژوو