هەرەشەی 1
لە نەزانینەوە بوو یان لە بێ بڕوایی حكومەتی هەرێم نەك هەر خەڵكی گەیاندە قۆناغێكی ناهەموار بەڵكو خۆشی توشی گەورەترین كێشە كرد و ناشزانێ چۆن لێی دەربازبێ. من پێم وایە نەك تەنیا ئۆباڵ خستنە سەر شان بەڵكو زوو بی یان درەنگ دەبێ هەموو ئەو لایەن و كەسانەی بەرپرسیاریەتیان ڕووبەروو دەكرێتەوە لێپرسینەوەی سیاسی و یاسایشیان لەگەڵدا بكرێ. بەڵام ئەوەی من مەبەستمە باسی بكەم هەڕەشەیە نەك لەسەر كابینە، حزب یان لێپرسراوان بەڵكو هەڕەشەیە لەسەر قەوارەیەكی دەستوری- نەتەوەیی – سیاسیە واتا هەرێمی كوردستان. هەرێمی كوردستان بەتایبەتمەندی خۆیەوە بەشێك و بچوككراوەی دەوڵەتی عێراقە و پێش ئەوەیش كە رژێمی سەدام بروخێ و دەستور پەسەند بكرێ هەرێمی كوردستان هەر هەبووە و لەلایەن كۆمەڵگەی نێودەوڵەتیشەوە وەك قەوارەیەكی نیمچە سەربەخۆ ناسرابوو، مامەڵەشی لەگەڵدا دەكرا. دوای روخانی رژێمی سەدامیش بایەخی هەرێمی كوردستان زیادی كردو كەمی نەكرد، بەتایبەت كە دەستور دانی پیاناو لەوەش پتر ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی هەرێم وەك جێ ناكۆك لەنێوان دەوڵەت و هەرێم ناسێندران و نەخشە رێگای گەڕانەوە یان نەگەڕانەوەشیان بەشێوازێكی دیموكراسی و خۆ ویستانە بۆ دیاریكرا. واتا بەپێی دەستوریش هەژمونی هەرێم لەسەر كەركوك ، خانەقین ، خورماتوو،دەشتی نەینەوا، شنگال سەلمێندرا، بۆیە هێزی هەرێمی كوردستان لەچوارچێوە جوگرافی و ئیداریەكەی زۆر گەورەتر بوو. بەڵام هەڵەكانی حزبە كوردستانیەكان و باجەكەی ریفراندۆم و نەیارانی فیدراڵی و دیموكراسی و مافەكانی گەلی كوردستان خەریكە ریسەكە دەكەنەوە بەخوری. ئێمە دەزانین هەر لەسەرەتاوە هەندێ لایەنی سیاسی عێراقی چاویان بە دەستكەوتەكانی ئێمە هەڵنەهاتووە، بەڵام دەستیان ئەوەندە درێژ نەبووە كە زەفەر بەرن تا ریفراندۆم، لەوە بەدواوە باش قۆڵی خۆیان لێ هەڵماڵیوە بۆ تۆڵەكردنەوە و بەرتەسككردنەوەی سنوری مافە دەستوریەكان بەهەموو شێوەیەك هەوڵدەدەن كە حكومەتی عێراق دەسەڵات و تواناكانی خۆی لەدژی هەرێمی كوردستان بخاتە گەڕو دەرفەتی هەڵەكانی حوكمرانی و ریفراندۆم بقۆزرێندرنەوە بۆ تۆڵەكردنەوە. تۆڵەكردنەوە لەدەست كەوتەكان نەك لە هەڵە یان پێ درێژی هەرێم بۆسەر مافەكانی ئەوان!… لە پڕۆژە یاسای بودجەی 2018 بەمەبەست لەجیاتی هەرێمی كوردستان زاراوەی پارێزگاكانی هەرێم بەكارهاتووە كە ئەمەش نەك هەر تەنیا پێشێلكردنی دەستورە بەڵكو هەرەشەیەكی ئاشكرایە بۆ سەر مافەكانمان و هەوڵێكە بۆ لەباربردنی فیدراڵی عێراق و هەڵوەشاندنەوەی دامودەزگاكانی هەرێم. ئەوەی جێگای تێڕامانە هەندێك كەسایەتی كورد بەپاساوی نابەجێ نەك تەنیا پشتیوانی لەو سیاسەتە چەوتەی حكومەتی عێراقی دەكەن بەڵكو زانیای نادروستیشی پێدەدەن و هانی دەدەن كە بەو ئاراستەیە بڕواو فشارەكانی زیاتر بكا !
ئەو سیاسەتە لەگەڵ هەڵومەرجی عێراقی نوێ و دەستور ناگونجێ و بەدڵنیاییەوە حكومەتی فیدراڵی ئەگەر لێی پاشگەز نەبێتەوە زیانێكی زۆر گەورە بە ئایندەی عێراق دەگەیەنێ و ئەوانەی لای خۆشمان هەر شەرمەزاریان بۆ دەمێنێتەوە. لەسەر حكومەتی فیدرالی پێویستە لەژێر رۆشنایی دەستور كار لەگەڵ حكومەتی هەرێم و پارێزگاكان بكا بۆ ئەوەی بتوانین هەموو لایەكمان بەیەكەوە پایەكانی عێراقێكی فیدراڵی و دیموكراسی پتەو بكەین.
هەرەشەی 2
ههرێمی كوردستان ڕووبهڕوی قهیرانێكی دارایی گهوره بۆتهوه. هۆكاره سهرهكیهكانی ئهو قهیرانه دیارن،بهڵام ئهو هۆكارانهش ئهستۆی حكومهت له ئۆباڵهكه پاك ناكهنهوه، چونكه بێ سهروبهری و نهبونی پلان و بكه و بخۆیی حكومهت لهساڵانی ڕابردوو ئهو باره ناههموارهی لهچاودا دیار بوو. ئهمه لهلایهك و لهلایهكی دیكهش فشارهكانی حكومهتی فیدراڵی و كهمبونهوهی داهاتهكانی ههرێم تا دێ بارهكه قورستر دهكهن.
ههرچهنده حكومهتی ههرێم بهنهێنی و به ئاشكرا داوای دیالۆگ له گهڵ حكومهتی فیدراڵی دهكا، بهڵام مخابن هێشتا ب