یەكەم: پرۆژەكە لەسەر بنەمایەكی مەزهەبی داڕێژراوە بەبەڵگەی ئەوەی گوژمەیەكی زۆر بۆ وەقفی شیعی تەرخانكراوە، هەروەها بودجەیەكی زۆر بۆ حەشدی شەعبی تەرخانكراوە.
دووەم: لەسەر بنەمای دەوڵەتی عەسكەر داڕێژراوە، گرنگیدان بەچەك و جبەخانەی سەربازیی گوژمەی زۆری بودجەكە بۆ كڕینی چەك و دابینكردنی پێداویستی سەربازی و جبەخانە تەرخانكراوە چ بۆ سوپاو چ بۆ هێزە چەكدارەكانی تر. ئەمەش مەترسیدارترین لایەنی بودجەی ۲٠۱۸ ی عیراقە، ئەم دەوڵەتە بەم عەقڵیەتی شەڕەوە خۆی بۆ تەجهیزی سەربازی زیاتر ئامادە بكات واتە لە ئایندەدا وڵاتەكە بەرەو شەڕێكی نوێ ئاراستە دەكرێت.
سێیەم: بودجەكە لەسەر بنەمای عەقڵیەتێكی شۆڤێنی و مەركەزیی داڕێژراوە،بەو مانایەی ناوی هەرێمی كوردستان بە باكوری وڵات هاتوە هەروەها بە پارێزگاكانی هەرێم هاتوە، یا باسی وەزارەتی پارێزگاكان دەكات! ئەمەش دەرخەری پاشگەزبوونەوەی كرداریە لە فیدراڵیەتی عیراق لەلایەن حوكمڕانانی بەغداوە.
كە بەپێی مادەكانی ۱۱۷و ۱۲۱ دەستوری هەمیشەیی هەرێم قەوارەیەكی سیاسیی فیداڵی دانپیانراوە.
بەشێك لە چەسپاندنی ئەم بنەمایانەبۆ كەمتەرخەمی و نا بەرپرسیارێتی حكومەتی هەرێم دەگەڕێتەوە لە كەئەمساڵ و ساڵانی رابردووش بەشداریان نەكردوە لە داڕشتنی پرۆژە بودجەی عیراق. بیانووشیان ئەوەیە كە بەغدا فەرمووی لێ نەكردوون.
ئەم حكومەتە شكستخواردوە نەیتوانیوە ئەو رێژەی ۱۷٪ كە كاتی خۆی بە هەوڵێكی زۆر چەسپێنرا نەك وەرگرن بەڵكو ساڵ بەساڵ كەمتر دەكرێتەوە..
هەر كەس و لایەك بڕوا بكات كە بەغدا بەشی بودجەی كوردستان دەنێرێ یان گێلە یان خۆی نەبان دەكات. بۆیە لەو عەقڵیەتەی بەغدا كە لەسەر ئەو سێ بنەمایە بودجەی وڵات دادەڕێژێ هیچ چاوەڕوانیەك ناكرێ وەك چۆن هەر چاوەڕوانییەك بۆ چاكسازییكردن لەلایەن حكومەتی هەێمەوە جگە لە وەهم هیچی تر نییە.
ئەم وتارە گوزارشت لەراوبۆچوی خاوەنەكەی دەكات