هیچ شتێک بەهێندەی مەسەلەی دەستپێکردنەوەی دانوستانو گفتوگۆ لەنێوان حکومەتی ئیتیحادی و حکومەتی هەرێمی کوردستان قسەی لەسەر ناکرێت و لەوەش زیاتر ئەم باسە ناوەندەکانی میدیا و راگەیاندنکاری سەرقاڵ کردووە. حکومەتی هەرێم زیاتر لەهەموو لایەک ئامادەیی دانوستان و چارەسەرکردنی گرفتەکانی دەربڕیوە و بەشێوەیەکی ڕێژەیی و لەژێر لێوەوە سەعد حەدیسی وتەبێژەکەی حکومەتی بەغداد وەڵامی داوەتەوە.
سەرباری دەرکەوتنی مەیلی ئەمریکاو نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان و بەریتانیا بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستان لەسەر بنەمای دەستوور، بەڵام پێویستە بڵێین کە جدیەتی ئەمانیش وەک پێشتر نییە و جۆرێک لە پاشەکشە بەهەوڵە نێوەندگیریەکانیانەوە هەست پێدەکرێت. لەناو ئەم هەموو داواکاریەی بەرپرسانی حکومەتی هەرێم و جوڵاندنی مەسەلەی گفتوگۆ و هەوڵدان بۆ کردنەوەی دەرگا لەلایەن عەبادیەوە لەسەر وەفدی کوردی و لەولاشەوە بێباکی حکومەتی بەغداو دانانی مەرج و مەرجکاری بۆ هاتنیان و دەستپێکردنەوەی گفتوگۆ شکستێکی گەورە بەدیدەکرێت.
ئەگەر نا ئەم هەموو داخوازییە لەپای چی و ئەو هەموو هەرەشەو گورەشەی پێش ریفراندۆم بەمانای چی؟ ئەی لەبیرتان چوو سەرلەئێوارەی 24/9 واتە چەند کاتژمێرێک بەر لە دەستپێکردنی ریفراندۆم لەهەرێمی کوردستان، علی عەلاق سەرۆکی وەفدی هاوپەیمانی شیعە لەبەغداد پێش خوا حافیزی لە ئەندامانی ئەنجومەنی باڵای ریفراندۆم وتی لەسبەینێوە ئیتر ئێمە دەرگای گفتوگۆتان لەسەر ناکەینەوە؟ ئەم هەموو داواکاریە بۆ دانوستان هەر بەتەنها غروری عەبادی زیاتر ناکات بەڵکو پێگەی کورد لاوازتر دەکات و سەقفی داخوازیەکانی بەغدا لەسەر هەرێمی کوردستان بەرزتر دەکات.
هەر بۆیە پێموایە چەندێک ئەنجامدانی ریفراندۆم لەم کاتەداو نەبوونی ئامادەسازی پێشوەخت بۆ پرۆسەکە، زیانی گەورەی بەدوای خۆیدا هێنا، هەروەها دوای ئەنجامدانی ریفراندۆم چەندێک هەڵە بوو کە کار بە ئەنجامەکەی نەکرا، لەگەڵ ئەو دوو هەڵە کوشندەیەدا هەڵەی سێیەم ئەوەیە کە هێندە داوای دانوستان و دەستپێکردنەوەی گفتوگۆ بکەیت لەکاتێکدا کە لای بەرامبەر بێباک و مەغرور بو بێت.
لەدێرین زەمانەوە کوردەواری دەڵێت ؛ سوار و پیادە بۆئەوەی ماچ و موچ بکەن دەبێت سوارەکە کەمێک دانەوێت و ملی شۆرکات و پیادەکەش پێویستە کەمێک نوکە پێی بەرز بکاتەوە، ئیستا بەغداد نە سوارەکەیە نە پیادەکە بەڵکو سەرمەستی چنینەوەی دەستکەوتە سەربازیەکانیەتی بەلەناوبردنی داعش لەتەواوی خاکی عیراق و شاگەشکەی کۆکردنەوەی دەستکەوتە سیاسی و دیپلۆماتییەکانیەتی بە دابڕانی دنیا لەهەرێم و گۆشەگیرکردنی. لەنێوان هەرێم و ناوەند ئەگەر هەڵوەشانەوەی ریفراندۆم مەرجی دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان بێت، ئەوا لەسێ خاڵدا بەربەستەکانی گەرانەوە بۆ مێزی گفتوگۆ تاڕادەیەک کەمبوونەتەوە، کەئەوانیش؛:
1ـ سڕکردنی ریفراندۆم لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان
2 ـ بریاری دادگای باڵای ئیتیحادی سەبارەت بە تەفسیری مادەی 1 ی دەستووربەوەی کەهیچ پێکهاتەیەک مافی جیابوونەوەی نییەو دواتر بەیاننامەی حکومەتی هەرێم بە رێزگرتن لە بریارەکەی دادگا
3 ـ بریاری رۆژی 20/11 ی دادگای فیدراڵی بەهەڵوەشانەوەی ئەنجامی ریفراندۆم و لێکەوتەکانی و لێدوانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەوەی کەبریاری دادگا کۆتا یەو قاطعە لەدوای ئەم سێخاڵەوە ئیتر کەشی گونجاو هاتوەتەئاراو کاتیەتی کە گفتوگۆیەکی بونیادنەرو هاوسەنگ لەچوارچێوەی دەستوور دەستپێبکات و لەهەرێمەوە دەنگە نەشاز و ناسازەکانی لەبابەت کەس توانای هەڵوەشانەوەی ریفراندۆمی نییە وەلا بنرێت و لەبەغداشەوە ئەو هەڵوێستە توند و دەمارگیرانە پەراوێز بخرێت کە دەڵێن هەر دەبێت هەرێم دان بەهەڵوەشانەوەی ریفراندۆمەکەدا بنێت . کە بۆ ئەمەش هەم بەغداد گرنگە لەپرۆژە یاسای بودجە و مەلەفەکانی تردا بگەڕێتەوە بۆ دەستوور و غروری سیاسی نەیگرێت و وەک سەرکەوتووی جەنگ سەیری هەرێمی کوردستان نەکات، هەم هەرێمیش گرنگە کە لەم گێمەی دانوستانەکاندا هەموو ئەو کەلێنانە پڕبکاتەوە کە لەگفتوگۆکانی رابردوودا هەیبوە ، وەک کەلێنی چۆنایەتی وە