ئاینده‌ی‌ عیراق لــه‌بــازرگانـیی‌ نـه‌وتدا ‌

بازرگانی‌ نه‌وت له‌جیهاندا كۆمه‌ڵێك فاكته‌ر رۆڵی تێدا ده‌بینێت, به‌شێكله‌و فاكته‌رانه‌ په‌یوه‌سته‌ به‌وڵاتی‌ به‌رهه‌مهێنه‌وه‌ كه‌خۆی له‌توانا نه‌وتییه‌كه‌ی‌‌وژێرخانی‌ پیشه‌سازی‌ نه‌وتییه‌وه‌ ده‌بینێته‌وه‌, به‌شه‌كه‌ی‌ تریشی‌ فاكته‌ری ده‌ره‌كینوه‌ك بارودۆخی نێوده‌وڵه‌تی‌, ئاستی‌ خواست‌و خستنه‌ڕوو, پێگه‌ی‌ وڵاتی‌ به‌رهه‌مهێنله‌ڕووداوه‌كاندا، له‌گه‌ڵ سیاسه‌تی‌ كۆمپانیا نه‌وتییه‌ زلهێزه‌كان كه‌كۆنترۆڵی بازاڕینه‌وتیان كردووه‌.

له‌م باسه‌ كورته‌دا ئه‌وه‌ی‌ مه‌به‌ستمانه‌ ئه‌و فاكته‌رانه‌ن كه‌په‌یوه‌ندییانبه‌وڵاتانی‌ به‌رهه‌مهێنه‌وه‌ هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ ئاشكراكردنی‌ دووری‌و نزیكیی‌ عیراق له‌وفاكته‌رانه‌وه‌:

 

یه‌ده‌كی نه‌وتی چه‌سپاو له‌گه‌ڵ تواناكانی‌ گه‌شه‌پێدان له‌ئاینده‌دا

یه‌ده‌كی چه‌سپاوی‌ عیراق خۆی له‌ 143 ملیار به‌رمیل نه‌وت ده‌دات, دووریشنییه‌ ئه‌م ژماره‌یه‌ گۆڕانكاری زیاتری به‌سه‌ردا بێت به‌تایبه‌ت دوای ده‌ستبه‌كاربوونی‌كۆمپانیا بیانیه‌كان له‌سه‌رتاسه‌ری وڵاتدا كه‌چاوه‌ڕوان ده‌كرێت بگاته‌ 250 ملیاربه‌رمیل. ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ ده‌گه‌یه‌نێت كه‌عیراق له‌ڕیزی‌ پێشه‌وه‌ی‌ وڵاتانی‌ به‌رهه‌مهێنه‌وده‌كرێت ببێته‌ دووه‌م هه‌نارده‌كه‌ری نه‌وت دوای سعودیه‌.

 

جۆری نه‌وتی‌ به‌رهه‌مهاتوو له‌ئێستاو ئاینده‌دا، له‌گه‌ڵ په‌یوه‌ندی‌به‌خواستی جیهانییه‌وه‌

ئاشكرایه‌ كه‌نه‌وت سێ جۆری هه‌یه‌ سووك, مامناوه‌ند, قورس كه‌هه‌ر یه‌كه‌یانخواستی‌ جیاجیای‌ له‌سه‌ره‌و له‌بواری تایبه‌ت به‌خۆیدا به‌كارده‌هێنرێت. نه‌وتی‌ عیراقله‌باكوره‌وه‌ تاباشوور له‌هه‌رسێ چه‌شنه‌كه‌ی‌ تیادایه‌ كه‌به‌مجۆره‌ ده‌توانرێت خواستی‌كۆمپانیا جیاوازه‌كانی‌ جیهان له‌نه‌وتدا دابین بكات. سوپه‌رماركیتێك ئه‌گه‌ر كاڵاكانی‌هه‌مه‌چه‌شن بێت، بازاڕو ده‌ستكه‌وتنی‌ گه‌رمتر ده‌بێت له‌سوپه‌رماركیتێك كه‌خاوه‌نی‌یه‌ك چه‌شن كاڵا بێت.

 

وزه‌ی‌ به‌رهه‌مهێنانی‌ كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كان‌و دامه‌زراوه‌كان‌و ژێرخانی‌گواستنه‌وه‌ی‌ نه‌وت

له‌كۆتایی حه‌فتاكانی‌ سه‌ده‌ی‌ رابردوودا‌و به‌هۆی ئه‌وه‌ی‌ ته‌واویئامێرو دامه‌زراوه‌كان نوێ بوون، بۆیه‌ وزه‌ی‌ به‌رهه‌مهێنانی‌ نه‌وتی‌ عیراق گه‌یشته‌چوار ملیۆن به‌رمیل له‌ڕۆژێكدا‌و به‌رنامه‌ش دارێژرابوو كه‌بگه‌یه‌نرێته‌ 6.5 به‌رمیلله‌ڕۆژێكدا، به‌ڵام به‌هۆی سیاسه‌ته‌ چه‌وته‌كانی‌ رژێمی‌ به‌عسه‌وه‌ وڵات دوچاری چه‌ندینشه‌ڕو شۆر كراو سه‌ره‌نجام ژێرخانی‌ به‌رهه‌مهێنان دواكه‌وت‌و گه‌یشته‌ ئه‌م ئاسته‌ی‌كه‌ئه‌مڕۆ ده‌یبینین.

هه‌رچه‌نده‌ له‌دوای پرۆسه‌ی‌ ئازادییه‌وه‌، وه‌زاره‌تی‌ نه‌وت هه‌نگاوی‌ناوه‌ له‌پێناوی نوێكردنه‌وه‌ی‌ ده‌زگاكانی‌ به‌رهه‌مهێنان، به‌ڵام هێشتا زۆری ماوه‌.

 

به‌كارهێنانی‌ ته‌كنه‌لۆژیای نوێ‌و پێشكه‌وتوو له‌هه‌موو قۆناغه‌كانی‌پیشه‌سازی‌ نه‌وتدا

له‌ئێستادا ئه‌و ته‌كنه‌لۆژیای كه‌ له‌نه‌وتی‌ عیراقدا به‌كارده‌هێنرێت،هه‌مووی‌ كۆنه‌و هی ساڵانی‌ حه‌فتاكان‌و هه‌شتاكانی‌ سه‌ده‌ی‌ رابردووه‌و پێویست ده‌كاتته‌واوی ئامێره‌كان بگۆڕدرێن، تا له‌بواری بازرگانی‌ نه‌وتدا له‌ڕیزه‌كانی‌ پێشه‌وه‌بێت.

 

فره‌یی ده‌روازه‌كانی‌ هه‌نارده‌كردن

یه‌ك ده‌روازه‌یی له‌هه‌نارده‌كردن هه‌ندێك جار ئه‌نجامی خراپ به