دەشێ بۆ هەندێك كەس ئەمە یەكەم جار بێت گوێبیستی تیۆری گەمە بووبێت، هەندێك هەر بیستبێتی، بەڵام لێرەدا دەمانەوێت باس لەم تیۆرە بكەین و چ سودێكی بە زانستی ئابووری گەیاندووە و چۆن رەوتی ئابووریی نوێی گۆڕی. لێرەدا هەوڵ ئەدرێت وەڵامی ئەو پرسیارانە بدرێتەوە.
وەك یاریزانی پۆكەر
تیۆری گەمە یان تیۆری یاری، شرۆڤەیەكی ماتماتیكی حاڵەتی لێكدانی بەرژەوەندییەكانە، بە مەبەستی گرتنەبەری باشترین بژاردەی بەردەست بۆ بڕیاردان لە سایەی ئەو هەلومەرجەی هەیە، تا بە ئامانجی دیاری بگەین. هەرچەندە پەیوەندیی لە نێوان تیۆری گەمە و یاری دامە و پۆكەر هەیە، بەڵام ئەم تیۆرە دەچێتە ناو كێشە هەر ئاڵۆز و جدییەكانی پەیوەندییدار بە كۆمەڵناسی و زانستی ئابووری و سیاسەت و زانستی سەربازییەوە.
تیۆری گەمە بوارێكە لە بوارەكانی بایەخی ماتماتیك كە بایەخێكی گەورەی لەوەی پێی دەوترێت توێژینەوەی كردارەكەی (بحوث عملیات) و زانستی ئابوورییدا هەیە. بایەخی بە كۆڵینەوەی ستراتیجیەتی هەڵسوكەوتە یان كاركردنە لەناو سیستمێك یان مەنزومەیەكی رێساداری دیاریكراودا (ئەم رێسایانە پێی دەوترێت گەمە).
ناوەڕۆكی ئەم تیۆرە، لایەنە ئابوورییەكان وەك دامەزراوە بەرهەمدارییەكان زۆجار بڕیارەكانیان لەسەر بناغەی پێشبینی كردنی بڕیارەكانی دامەزراوە كێبڕكارەكانیان دەردەكەن. وەك یاریزانی پۆكەر، كە هێزی كاغەزەكانی دەستی لەسەر بنەمای پێشبینی كردنی بۆ هێزی كاغەزەكانی دەستی یاریزانەكەی بەرامبەری هەڵدەسەنگێنێت، رەفتاری ئەم یاریزانانە وا ناكات كە كێبڕكێ ئابوورییەكە بەس بێت تا زامنی بەدەستهێنانی باشترین ئەنجامی بۆ بكات.
گرنگترین توخمەكانی گەمە
بوونی چەند یاریزانێك، ئامانجی هەر یەكێكیان قازانجی زیاترە لەویتریان، یان بەدەستهێنانی رەوشێكی باشترە.
تێڕوانینی هەر لایەك بۆ قازانج و زیان بەپێی ئەو بەهایەی بەسەر رەفتاریاندا زاڵە دەگۆڕێت.
لە ساڵی ١٩٤٤ چەمكی گەمە لە تیۆرێكدا گەڵاڵە بوو، كە لە كتێبی (تیۆری گەمە و رەفتاری ئابووری) بڵاوكرایەوە، كە فیۆن نیومان و ئۆسكار مۆرگینسترن نوسیویانە. هەندێك ریشە و سەرەتاكانی ئەم تیۆرە بۆ ساڵی ١٧١٣ دەگەڕێننەوە، كاتێك نامەیەكی جەیمس وۆڵدگریڤ ئاشكرا ئەبێت، كە تێیدا ئەگەرەكانی یاریكردنی كاغەزی قوماری نێوان دوو كەس باس دەكات.
ئەم تێۆرە هەوڵی خستنەڕووی رەفتاری تاك یان كۆمپانیا یان كارگەیەك لەبەرامبەر هەر بڕیارێكی ستراتیجی بە شێوازی ماتماتیكانە دەدات، بەجۆرێك كە سەركەوتنی تاك لە بژاردەكەیدا بەندە بە بژاردەكانی ئەوانی ترەوە.
تیۆری گەمە بە لقێكی زانستی ماتماتكی پراكتیكی دادەنرێت، چونكە ئەم تیۆرە پراكتیكی رێگە ماتماتیكییەكانە بەسەر یارییەكی دیاریكراو یان حاڵەتێكی دیاریكراوی زانستی كۆمەڵایەتیدایە، وەك زانستی ئابووری. هەشت ئابووریناس كە خەڵاتی نۆبڵ یان وەرگرتووە پسپۆڕ بوونە لە تیۆری گەمە، ناودارترینیان جۆن ناس بوو، كە داهێنانەكەی لە پێشنیاری رێگەكانی دیاریكردنی ستراتیجییەتی پێشبینیكراوی یاریزانەكان بووە لەسەر بنەمای عەقلانیەت (Rationality) و دۆزینەوەی خاڵی هاوسەنگی (Equilibrium Points) یان چارەسەر كردنی گرفتی گەمەكە.
یاریزانێكی دەیەوێ زۆرترین خاڵ (پارە) كۆبكاتەوە
ناوبانگترین پراكتیزەكردنی تیۆری گەمە، ئەوەی بە مەتەڵی زیندانییەكان ناسراوە، دوو كەس بە تۆمەتی دزین دەگیرێن، بەجیا و هەر یەكە و لە ژوورێك لێكۆڵینەوەی لەگەڵ دەكرێت، بەو