لەم ماوەیەدا بینەری بەرنامەیەکم بووم، لە یەکێک لە کەناڵە عەرەبیە ئێڕاقیەکان، لەسەر پەیوەندیەکانی هەرێم لەگەڵ بەغداد، یەکێک لە میوانەکان ئاماژەی بەشتێکدا، تەواو سەرنجی راکێشام، گوتی “گەلی کورد گەلێکە هەرگیز سەپاندنی هێز قەبوڵ ناکات ! بەڵام لە ئێستادا لە ئەنجامی خراپی ئیدارەی ناوخۆیان، هێزی رووبەروبوونەوەیان لەدەستداوە! بۆیە پێشنیاز دەکەم بۆ سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران: بە پەلە مووچەو شایستە داراییەکانی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان دابین بکات”.
ئەمەی سەرەوە کتومت دەقی ئاخافتنی چاودێریکی عەرەبی بوو، بەڵام دەقاودەق بۆچونەکەی هاوتەریب بوو لەگەڵ دۆخی هەنووکەیی ناوخۆی کوردستان.
ئەگەر سەرنج بدەین؛ دەبینین سەرەڕای ئەوەی بەشێکی زۆری دەستکەوتەکانمان لەدەستداوە! بەشێکی زۆری زەویی و خاکی پیرۆزی کوردستان بە کەرکوکیشەوە لەدەستدراوە! سەرەڕای ئەوەی دۆسیەیی نەتەوەییمان چەند هەنگاوێکی گەورە گەڕاوەتەوە دواوە، بەڵام خەڵکو مووچەخۆرانی هەرێم هەست بەم کارەساتە گەورە ناکەن، چاووڕاو لەگەڵ ئەو لایەنە دەکەن مووچەو بژێوی ژیانیان بۆ بگێرێتەوە، ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەو ئەزموونە خراپەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە ماوەی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری کوردی تۆماری کردوە! بەداخەوە هەر لەماوەی ئەزمونی چەند ساڵەی حکومەتە حیزبیەکەیان نەوت و سامانی یەدەگی ژێر زەویان دەرهێنا! لەمەزادخانەکانی جیهان هەرزان فرۆشیان کرد ! هەر لەسایەی ئەوان بوو، تاکە سەرچاوەی ژیانی بەشێکی زۆری هاوڵاتیان بڕدرا.
نەوتە رەشەکەی کوردستان ئابووری زۆرێک لەوڵاتانی بەرزکردەوە! ئەفسووس ئابوری خاوەن ماڵێ داڕزاند! کە لەدواجار نەیانتوانی کەمترین ئاستی دڵنیایی ژیان بۆ هاوڵاتیەکانیان فەراهەم بکەن!
هەر لەماوەی ئیدارە بەناو خۆماڵیەکە دەیان ئەزمەو قەیرانی قوڵ بەرۆکی هاوڵاتیانی گرد! پەرلەمانیان داخست! حکومەتیان لە بنەڕەتدا پەکخست ! دواجاریش هەر خۆیان زەنگی راپرسیان لێداو لافو گەزافی دەوڵەتی کوردیان بەسەر یەکتر لێدەدا، بۆ سمێڵ چوون! ریشیشیان لەسەر دانا! گەورەترین کارتی نەتەوەییان سوتاند!
ئەمەش هەمووی بە هۆی خوێندنەوەی هەڵە بۆ هاوکێشە پەیوەندارەکان بەرەوشی دۆسیەیی کوردی و ناوچەکە.