دانوسان لە زانستی پیشەسازی نەوتدا قورساییەکی تایبەتی پێدراوە بەشیوەیەک ھیچ پەرتووکێکی کۆن و نوێی ئەو بوارە شک نابەیت کە چاپتەرێک یان چەن چاپتەرێکی بۆ شێوازی نیگۆشیەیشن ودانوسانەکانی نەوت و غازی تەرخان نەکردبێت، ھەر لەبەر ئەوەی پیشەسازی نەوت پێویستی بە مەودایەکی زەمەنی دوروو درێژ ھەیە بۆ پشکنین و دەرھێنان و ھەناردەکردن، بۆیە ناکرێت قۆناغی سەرەتایی ئەو پڕۆسە گرنگە بە خێرایی تێپەڕێنرێت.
دوای ھاتنی سوپای عیراق و حشدی شەعبی بۆ دەست بەسەرا گرتنی بیرە نەوتەکانی دەڤەری پارێزگای کەرکوک و ئاوەژوو بوونەوەی ھاوکێشە ناوخۆیی وھەرێمایەتی و بگرە جیھانیەکانیش، لە ئێستادا زەرووریەتی دانوسانێکی نوێ بەشیوازێکی جیاواز لە ڕابردوو لەگەڵ حکومەتی ناوەند زیاترھەستی پێدەکرێت.
پێگەی جیۆپۆلەتیکی کەرکوک بە جۆرێکە ئەو نەوتەی کە لە کێڵگەکانی ئەو پارێزگاوە دەردەھێنرێت ئەبێت دواجار ھەر لە ڕێگەی گواستنەوەی بۆرییەوە نەوتەکەی ببرێت بۆ بەندەرە ئاویەکان تا لە وێوە بگاتە بازاڕەکانی فرۆشتنی نەوت.
لە ئێستادا بۆری نەوتی عێراق کە ڕاگووزەری (کەرکوک -تکریت – موسڵ – بەندەری جەیھانی تورکی)یە بە ھۆی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) بە تەواوی پەکی کەوتووە، بۆیە حکومەتی عێراق لە بەر خراپی ڕەوشی ئەمنی ناوچەکە بە ناچاری بڕیاریدا ئاڕاستەی بۆریە نەوتیەکانی کەرکوک بگۆڕێت بەرەو کوردستان تا لەوێوە بەسەرکەوتوویی نەوتی کەرکوک ھەناردەبکات، ئەو بۆریە نەوتە نوێیەی کە پێی ئەوترێت بۆری نەوتی کوردستان لە خورمەڵەوە دەست پێدەکات بۆ فیشخاپوور لە وێشەوە بۆ بەندەری جەیھان لە تورکیا.
بە پێی ھەندێ زانیاری نھێنی ئاماژە بۆ ئەوە کراوە کە لە پێناو چاو پۆشینی ئیسرائیل لە دەستێوەردانە ڕاستەخۆکانی ئێران لە مەلەفی کوردستانی باشوور، لە ئێستادا دەوڵەتی عیراق کار لەسەر ئەوە ئەکات کە نەوتی کەرکوک لە ڕێگەی وڵاتی ئەردەنەوە بگەیەنێتە بەندەری حەیفا لەسەر کەناراوەکانی وڵاتی ئیسرائیل، چونکە پێش دروست بوونی دەوڵەتی ئیسرائیل نەوتی عێراق لەو ڕێگەیە وە ئەگەشتە بەندەری شاری حەیفا لە ناو دەوڵەتی فلسگینی جاران، بەڵام بە بڕوای زۆرێک لە پسپۆڕانی پیشەسازی نەوت ئەوە پڕۆسەیەکی درێژ خایەنەو لەوانەیە ٣ بۆ ٤ ساڵ بخایەنێت ھەتا بەسەرکەوتوویی ئەو بۆریە نەوتە جارێکیترئەچێتە بواری کار پێکردنەوە.
ئەگەر لە داھاتووشدا حکومەتی عێراق بۆریە نەوتیە کۆنەکانی خۆی بەسەرکەوتووی نۆژەن بکاتەوە بۆ گواستنەوەی نەوتی کەرکوک، ھێشتا ھەر پێویستی بە کورد ئەبیت تا لە ئێستادا دانوسانی لەگەڵدا بکات، چونکە ئەگەر عێراق ھەوڵی پەراوێز خستنی پێگەی کوردستان بدات لە ھاوکێشە نوێیەکاندا، ئەوا کورد ئەتوانێت لەڕێگەی دروست کردنی مەترسی ئەمنیەوە بۆ ھێڵە نەوتیەکانی کەرکوک، نەھێڵێت دەوڵەتی عێراق بە ھیچ شێوەیەک نەوتی کەرکوک بەسەلامەتی بگەیەنێتە بازاڕی وزەی جیھان.
بۆیە بە بڕوای زۆرێک لە پسپۆڕانی بواری پیشەسازی نەوت حکومەتی عێراق ئەیەوێت لە ئێستادا لەگەڵ کورد دانوسانی یەکجاری لەسەرنەوتی کەرکوک بکات.
پێشنیاری ئێمە بۆ دانوسانی کوردستانی باشوور لەگەڵ حکومەتی عیراق جیاواز لە دانوسانەکانی پێشوو پێکدێت لەم دوو خاڵەی خوارەوەیە:
یەکەم: دەسەڵاتداری سیاسی ئەتوانێ ژینگەی لە بار بۆ دانوسانی پیشەسازی نەوت بڕەخسێنێ، بەڵام ھەرگیز ناتوانێ بە تەنھا ووردەکاری و پێدراو و تەکنیکی دانوسانکردن لە پیشەسازی نەوتدا بە شێوەیەکی پڕۆفیشناڵ وئەکادیمی کۆتایی پێبێنێ، بۆیە لە بەر ئاڵۆزی و ھەستیاری پێگەی نەوتی کەرکوک بۆ داھاتووی ئابووری کوردستان، پێویستە خەڵکانی یاسا ناس و شارەزای بواری وزە لە ناوخۆ و دەرەوەی کوردست