زانكۆی ستاتفۆردو زانكۆكانی دیكه كۆڵیارهكان نه‌خشه ڕێگای سه‌دوسی و نۆ وڵاتیان دیاریكردوه كه تا ساڵی 2050 له‌به‌كارهێنانی وزه‌دا پشت به سه‌رچاوه‌كانی وزه‌ی پاك ده‌به‌ستێت و له بواره‌دا (94.7%) پێداویستییه‌كانیان دابینده‌كه‌ن، پشت ئه‌ستور به سه‌رچاوه‌ی ئاو، كه‌رمی ناخی زه‌وی و با. به‌م شێوازه ئامانجه‌كانی كۆنگره‌ی پاریس بهیدههێنن كه هۆكارده‌بێت له دابه‌زینی پله‌ی گه‌رمای زه‌ویدا به ڕێژه‌ی (1.5) پله.
“ئاژانسی بلومبرك” ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه ساڵی 2015 (4) ملێون كه‌س به هۆی پیسبوونی ژینگه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه، زۆربه‌یان له كیشوه‌ری ئاسیا‌و ئه‌فریقادا بوون، ئه‌مكاره هۆكاربوو بۆ ئه‌وه‌ی جیهان (4.6$ ) تریلۆن زهرهربكات، به گشتی ئامانجی ئه‌مكاره پاشه‌كه‌وتكردنی كاره‌بایه له ڕێگای وزه‌ی نۆیكهرهوهوه، هه‌روه‌ها نوێكردنه‌وه‌ی هۆكاره‌كانی گواستنه‌وه‌یه به به‌كارهێنانی وزه‌ی ئهتومبێلی كاره‌بایی، به كارهێنانی هایدرۆجین وه‌ك سوته‌مه‌نی فرۆكه‌و پاشه‌كه‌وتكردن له پێداویستێكانی گهمكردنهوهو پیشه‌سازیدا.
به گوێره‌ی توێژینه‌وه‌كه سه‌رده‌می وزه‌ی كۆن ( نه‌وت و گاز و وزه‌ی ناوكی) به‌سه‌رده‌چێت، به راورد به وزه‌ی كۆن تا ساڵی 2050جیهان به ڕێژه‌ی (68و95%) پشت به وزه‌ی نوێكه‌ره‌وه ده‌به‌ستێت، به‌مشێوه‌یه: وه‌زه‌ی خۆر(57و55%)، با (37,44) ، ئاو و گه‌رمی زه‌وی (4,67 %)، به‌ڵام له ئێستادا وزه‌ی كۆن و ناوكی (95%) به‌كارهێنانی وزه‌ی كۆن له به‌رامبه‌ر (5%) وزه‌ی نوێكهرهوهدایه.
ئه‌و وڵاتانه‌ی (100%) له به‌كارهێنانی وزه‌ی نوێكهرهوهدا نزیكبوونه‌ته‌وه بریتین له: تاجیكستان (76%)، یاراگوای(58.9%)، نه‌رویج(35,7%) مۆنتیگرۆ(18,7%) و ئاسله‌ندا (17,3%)، به گزێره ئیكۆنۆمیك فۆرم (10) له‌و وڵاتانه‌ی له جیهاندا پشت به وزه‌ی نوێكه‌ره‌وه ده‌به‌ستن به‌م شێوه‌یه ڕیزبه‌ندی كردوون، سویسرا، ته‌رویج، سوید، دانیمارك، فه‌ره‌نسا، نه‌مسا، ئیسپانیا، كۆلۆمبیا، نویزلهنداو ئۆراگوای.
كه‌سانێك ڕه‌خنه له توێژینه‌وه‌كه ده‌گرن چونكی بیست و حه‌وت ملێون كه‌س له جیهاندا كاره‌كانیان له ده‌ست ده‌ده‌ن! لهپهرچهكرداری ئهمكارهدا وزه‌ی نوێكه‌ره‌وه له هه‌مووو بواره‌كاندا په‌نجاو دوو ملێون هه‌لی كا ر ده‌ره‌خسێنێت.
پرسیاره‌كه لێره‌دایه، ئایا وڵاتی عێراق بهشێكدهبێت له‌و سه‌دو سی و نۆ وڵاته؟ یان له به‌ره‌ی وڵاتانی دواكه‌وتوو هه‌ژاردا ده‌مێنێته‌وه، ئایا ئه‌و وزانه‌ی به‌رده‌ستی وه‌ك وزه‌ی نۆێكهرهوه به‌كارده‌هێنێت ؟ وزه ی خۆر به نموونه، یان ته‌نها له ئه‌وڕۆدا ده‌ژین بێئه‌وه‌ی له داهاتووی نه‌وه‌كانی نوێ بنواڕین.
پێشینان بۆ خۆپاراستن له گه‌رما خشتی كاڵیان به‌كارده‌هێنا، یان ژێر زه‌مینیان دروستده‌كرد، بۆ خۆگه‌رمكردنه‌وه پاشه‌ڕۆی ئاژه‌ڵیان به‌كارده‌هێنا، به‌ڵام له ئێستادا به پێشچاومانهوه غاز ده‌سوتێت، داكشانهوهی گشتی توێژینه‌وه‌كه ڕاستیه‌ك پیشانده‌دات پێویسته زۆر به‌گرنگیه‌وه بایه‌خی پێده‌ین، ئه‌گه‌رچی وزه‌ی نوێكه‌ره‌وه به راورد به وزه‌ی كۆن ته‌نها (5%) وزه‌ی به‌كارهاتووی جیهانی ئه‌مرۆیه، به‌ڵام له به‌رانبه‌ردا به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رما، پیسبوونی ژینگه و هه‌بوونی نه‌وت و عاز له ده‌ستی كۆمه‌ڵێك وڵاتادا جیچگای پرسیاره، بۆ ئه‌وه‌ی فریای كاروانه‌كه بكه‌وین كۆمه‌ڵێك هه‌نگاو له‌پێشماندایه پێویسته ئاگاداریبین، چونكی هه‌موو هۆكاره مرۆیی، ڕامیاری و جیۆپۆلیتیكێكان به ئاراسته‌ی به‌كارهێنانی وزه‌ی نوێكهرهدا فشار دروستده‌كه‌ن، یه‌كێك له‌و هه‌نگاوانه‌ی پێویسته بنرێت دیاریكردنی به‌شێك له‌و داهاتی نه‌وته بۆ وزه‌ی نویچكهرهوه، بنیاتنان‌و كردنه‌وه‌ی به‌شی نوێ تایبه‌ت به به كارهێنانی وزه‌ی نوێكه‌ره‌وه له زانكۆكاندا، كاركردن بۆ نه‌هێشتنی ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م كاره‌با و بوكارهێنانی به‌شێوه‌یه‌كی هه‌ڕه‌مه‌كی، هاندانی هاوڵاتی