دەروازە سنوورییەكانی كوردستان و پەلاماری سەربازی 28/10/2017 211 Views دەستووری عێراق بەپێی ماددەی ١١٧ دانی ناوە بە هەرێمی كوردستان و دەسەڵاتەكانی وەك هەرێمێكی فیدراڵ . هەروەها بەپێی ماددەی ١٤١ لە هەمان دەستوور داننراوە بە سەرجەم یاسا و بڕیار و كارەكانی دامەزراوەكانی هەرێمی كوردستان هەر لەساڵی1992ەوە كە سەرەتای دروستبوونی حكومەت و پەرلەمان و دەسەڵاتی دادوەریە لە هەرێمی كوردستان. بەپێی یاسای وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگەكانی هەرێمی كوردستان دامەزراوە و كارەكانیشی بەپێی سیاسەتی گومرگیی عێراق رێكخراوە. واتە بە پشتبەستن بە بڕگەی سێیەم لە ماددەی ١١٠ لە دەستووری عێراق، سیاسەتی گومرگیی هەرێمی كوردستان هەمان سیاسەتی گومرگیی عێراق بووەو سەرجەم وردەكارییەكانی پەیوەست بە تەعریفەی گومرگی و یاساكانی گومرگ بەپێی سیاسەتی فیدرالیی راییكراون لە هەرێمی كوردستان . بەڕێوەبردنی گومرگەكان بەپێی ماددەی 114 لە دەستووری عێراق لە دەسەڵاتە هاوبەشەكانە، واتە هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدرالی بە هاوبەشی بەڕێوەیدەبەن، بەڵام بەپێی ماددەی 115 لە دەستوور لە كاتی دروستبوونی ناكۆكی لەنێوان یاسای فیدرالی و یاسای هەرێمی كوردستان، ئەولەویەت بۆ یاساكانی هەرێمی كوردستانە. ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق یاسای ژمارە (30)ی ساڵی 2016 بە ناوی دەستەی دەروازە سنوورییەكان بە زۆرینە تێپەڕاند. وێڕای ئەوەی كە نوێنەرانی كوردستان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ناڕازیبوون، چونكە لەسەر بنەمای پارێزگا مامەڵەی لەگەڵ هەرێمی كوردستان كردووەو وەك هەموو پارێزگاكانی دیكە، هەروەها بەپێچەوانەی دەستووری عێراق یاساكە بۆ دەوڵەتێكی ناوەندی داڕێژراوە، نەك دەوڵەتێكی فیدراڵ، بەڵام وێڕای ئەوەش كە یاسای دەروازە سنوورییەكانی عێراق ناكۆكە لەگەڵ یاسای وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان كە ئەم بابەتەی رێكخستووە، ئەولەویەت بۆ یاسای هەرێمی كوردستانە ئەمەش زۆر بە روونی لە ماددەی 115ی دەستووری عێراقدا هاتووە، چونكە ئێمە باسی بەڕێوەبردنی گومرگیی دەكەین نەك سیاسەتی گومرگی، لەبەرئەوەی لە سیاسەتی گومرگیی هەرێمی كوردستاندا بە تەواوی پابەندی سیاسەتی عێراقی بووە. هەروەها بەپێی ماددەی 121مافی داوەتە هەرێمی كوردستان بۆ هەمواری جێبەجێكردنی یاسا فیدرالییەكان، واتە یاسای دەروازە سنوورییەكان لەكوردستان جێبەجێناكرێت، تاوەكو لە پەرلەمانی كوردستان ئینفاز نەكرێت، چونكە بەڕێوەبردنی دەروازە سنوورییەكان لە دەسەڵاتە حەسریسەكانی حكومەتی فیدرالیی نییە، بەڵكو لە دەسەڵاتە هاوبەشەكانە كە لە ماددەی 114ی دەستوور ژمێردراون. بۆیە ئەوەی عێراق داوایدەكات لە دەستبەسەرداگرتنی خاڵە سنووری و گومرگییەكانی هەرێمی كوردستان پێشێلكارییەكی زۆر روون و ئاشكرای دەستووری عێراقە، چونكە هەرێمی كوردستان هیچ كارێكی نەكردووە پێچەوانەی دەستووربێ و پابەندی سیاسەتی گومرگیی عێراق بووەو سنوورەكانی هەریمی كوردستانیش لەلایەن پاسەوانی سنوور دەپارێزرێن كە راستەوخۆ سەر بە حكومەتی فیدرالین و لەوێش فەرمان وەردەگرن . تەنانەت داهاتی خاڵە د.فەرسەت سۆفی 28/10/2017 بابەتی پێشوو نرخی نەوتی خاو بۆ بەرزترین ئاستی بەرزبۆوە بابەتی دواتر وێنه… گهنجێكی كورد 120 فڕۆكهی بێ فڕۆكهوانی دروستكردووه